- پاش نەخشەیەکی چەند مانگی لە نێوان ینک و ڕژێمی ئێراندا و گواستنەوەی چەندین تۆپی 120 ملم لە ئێرانەوە بۆ ناوچەی گەرمیان، هێزێکی گەورەی ینک کە پێک هاتبوو لە 2500 پم و بە هاوکاریی 100 پاسداری ئێرانی، کاتژمێر 1ی بەیانی هێرشیان کردە سەر بیرە نەوتەکانی کەرکووک، لە ئەنجامدا تۆپ بارانیان کرد و زیانێکی کەمیان لە بیرە نەوتەکاندا. ئێران بەهۆی دەزگا ڕاگەیاندنەکانییەوە باسی ئەو هێرشەی کرد و سەرەتا هیچ باسی ینکی نەکرد، پاش بێنە و بەرەیەکی زۆر ئنجا دانی پێدانا کە بە یارمەتیی هێزەکانی ینک ئەو کارە ئەنجام دراوە.