- تا 26-06، بەستنی کۆنفرانسی گشتیی کورد لە یەکێتی سۆڤیەت، لەلایەن 400 کوردەوە لە شاری مۆسکۆ، لە ژێر دروشمی کوردی سۆڤیەت و مێژوو و سەردەمی نوێ. لەو کۆنفرانسەدا باسی بارودۆخی کوردی سۆڤیەت کرا و نوێنەرانی 14 ڕێکخراوی ڕامیاری و کولتووریی کوردی لە کوردستان و ئەوروپاوە ئامادە بوون. کۆنفرانسەکە نامەیەکی ئاڕاستەی گۆرباتشۆڤ کرد، کە ڕەخنەی لە بێدەنگیی سۆڤیەت گرت بەرامبەر چەوساندنەوەی مرۆڤی کورد لە کوردستان، هەروەها داوای ئۆتۆنۆمییان بۆ کوردستانی سوور کرد.