24-06-1993
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- ئەمڕۆ کوردەکانی باکوور هێرشێکی تووندیان کردە سەر باڵوێزخانە و دامەزراوە تورکییەکانی ئەوروپا و بەتایبەتی لە ئەڵمانیا، کە 10 تورک لە کونسوڵجێی تورکی لە میونشن بە دەست کوردەکانەوە بارمتەن و تاوەکو رۆژی 26-06 یان داوە بە هیلمەت کۆلی وەزیری ئەڵمانیا بۆ ئەوەی رژێمی تورک تاوانبار بکات بۆ ئەو هێرشە بەربڵاوەی دژی باکووری کوردستان، ئەگینا هەموویان دەکوژن.
- لە شاری بێرنی سویسرا، کوردێک لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیدا شەهید کرا، کە یەکێک بوو لە هێرش بەرەکان.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان