- دانوستاندنی سکرتاریەتی کۆمیتەی ئامادەکردنی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان و نوێنەرانی پەڕڵەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵاتدا دەستی پێکرد. نوێنەرانی پەڕڵەمان بریتی بوون لە، مەحمود قلیچ، نیزامەدین و نەجدەت، لە ئاکامدا کۆمیتەی کۆنگرە ئەوەی دایە دواوە کە بچنە ژێر ڕکێفی پەڕڵەمانێک، کە بۆ ناوچەیەکی کوردستان کاربکات.
- بەستنی کۆڕێک لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە لە لەندەن، دەربارەی بارودۆخی کوردستان، لەو کۆڕەدا کەسێک بەناوی شێخ مەنسووری حەفید پرسیارێکی لە نەوشیروان کرد، نێوبراو لە وەڵامدا وتی: کوردستانی گەورە تەنێ لە ئەندێشەی هۆزانەواندایە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,036 gånger