- تا 03-07، نزیکەی 18 زانیار و ئەکادیمیی کورد بۆ دامەزراندنی دەستەی ئەنسیکلۆپیدیای کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەیان لە بڕۆکسل بەست. بەپێی کۆبوونەوەکە وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەنسیکلۆپیدیایەکی کوردی بەزمانانی کوردی بەهەردوو شێوەزمانەکەیەوە و ئینگلیزی و ڕووسی دەربکەن و بەم شێوەیەش کارەکانیان دابەشکرد: 1- پرۆفیسۆر عیسمەت شەریف وانلی، کرایە سەرپەرشتیی گشتی و لێپرسراوی دەستەی دارایی کە پێک هاتووە لە بەڕێزان د. میهرداد ئێزدی، د. نوری تاڵەبانی، د. کەمال میراودەلی، موسا کاوال و د. سەلیم فوڕات. 2- پڕۆفیسۆر لازاریف، لێپرسراوی پڕۆژەکە لە ڕووسیا و سەرپەرشتیی بڵاوکراوەی زمانی ڕووسی. 3- میهرداد ئێزدی، لێپرسراوی کاروبار لە ئامریکا و بڵاوکراوەی ئینگلیزی. 4- د. جەبار قادر، سەرپەرشتی بڵاوکراوەکە بە کرمانجی خواروو. 5- هیچ کەسێک دانەنرا بە لێپرسراوی بەشی کرمانجیی سەروو.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 17,855 مرة