- کۆمەڵێک کوردی دانیشتووی بەریتانیا، نامەیەکی دەستخۆشانەیان بۆ سەرۆکی لیبی موعەممەر قەززافی نارد، وەکو سوپاسنامەیەک بۆ ئەو هەڵوێستەی کە بەر لە 4 ڕۆژ لەگەڵ سەرۆکی تورکیدا نواندی.
- کوژرانی 30 لاوی کورد لە ناوچەی هەکاری لەلایەن ژەندرمەی تورکەوە، کە دەیانویست لە سنووری تورکیا ئاودیو ببن، ئەوانە زۆربەیان خەڵکی شاری سلێمانین و پاشتر تەرمەکانیان دۆزرایەوە.
- ئەمڕۆ و ڕۆژانی 11، 15، 16، 17، 22 و 23ی ئەم مانگە: دادگای بەرلین بۆ لێکۆڵینەوە لە شەهیدانی میکۆنۆس دانیشتنی خۆیی کرد، دادگا گەلێک پرسیاری لەو کەسانە کرد کە پەیوەندییان بەم تاوانەوە هەیە، هەروەها ابو قاسم مباحی کە یەکێک بوو لە گەواهەکان، ڕۆڵی تیرۆریستانەی د.ا ئێرانیی بە تەواوەتی دەرخست.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 12,964 مرة