14-05-1997
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- ئەمڕۆ سەرلەبەیانی زوو کاتژمێر 4، داگیرکەری تورکی بە دەیان هەزار سەرباز و 2 هەزار جاشی باکوور و 250 تانک و پشتیوانیی ئاسمانییەوە هێرشی کردە سەر باشووری کوردستان بۆسەر بنکەکانی پکک، ئەم هێرشە بە رێکخستن لەگەڵ پارتیدا بوو و تەواوی رۆژنامەنووسانی جیهانییان لە ناوچەی هێرشەکان دوورخستەوە. ئێڕاق یاداشتێکی تووندی دایە تورکیا، تاوەکو بکشێتەوە، چونکە ئەم هێرشەی تورک دەستدرێژییە بۆسەر شکۆی ئێڕاقی. ادت، رایگەیاند: کە ئەم هێرشە لەسەر خواستی پارتییە و هەروەها وتی کە تاوەکو ئێستێ 30 پێشمەرگەی پکک کوژراون. ئەم هێرشەی تورک 15یەمین هێرشە کە لەم 10 ساڵەی دواییدا کردبێتییە سەر باشووری.ک.
- هەندێک سەرچاوە ئەوەیان راگەیاند کە د.ت، بۆ لێدانی بنکەکانی پکک، نەخشەی سەربازیی ئیسرائیلی بەکاردێنێت.
- ا.د.ت رایگەیاند، کە هێزەکانی پارتی بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی تورک هێرشیان کردە سەر بنکەکانی پکک لە نێوچەکانی حاجی هۆمەران و خواکوڕک و چیای گارا و مەتین.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان