- د.ت و یۆنان بڕیاریاندا کە کێڵگەکانی مینی هەردوولای ڕووباری ئەڤرۆس پاکبکەنەوە. لەم کێڵگانەدا چەندین پەناهاندەی کورد گیانیان لەدەستداوە.
- پارتی و یەکێتی نزیکەی 40 ماڵی ئاوارەیان لەگەڵ یەکتریدا گۆڕییەوە وەکو هەنگاوێکی پۆزەتیڤانە بۆ چارەسەکردنی کێشەکانیان. ئەمانە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە لە شوێنەکانی خۆیان هەڵهاتبوون و ڕایانکردبوو بۆ سلێمانی یان بۆ هەولێر.