- کۆمەڵەی مافناسانی ئێڕاقی لە دژی ئەو کوردانە وەستانەوە کە شکاتیان لە نزار ئەلخەزرەجی کردووە و نزاریان بە خاوەن هەڵوێستێکی ئازا و شەریف دانا.
- تا 27-10: لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی پیشانگای تایبەتیی هونەرمەند ڕەهێڵ عەبدولجەبار کرایەوە. هونەرمەند لە ساڵی 1978 لە دایکبووە.
- ڕاکێتێک گیرایە شاری هەڵەبجە و لە تەنیشت هۆڵی ئەحمەد موختار جاف کەوتەوە، بەڵام خۆشبەختانە نەتەقییەوە