- کۆنگرەی ئەفسەرە ئێڕاقییەکان لە لەندەن، لەم کۆنگرەیەدا پەیمانی شەرەفیان مۆرکرد و لیژنەیەکی 15 کەسییان هەڵبژارد بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان. کۆنگرە بڕیاری لەسەر ئەوەدا کە چارەسەری فیدڕاڵی و ڕووخانی ڕژێم باشترین چارەسەرە بۆ ئێڕاق. بەڵام ئەفسەرە تورکمانەکان چارەسەری فیدڕاڵییان پێ باش نەبوو.
- یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئامریکی پۆل ولڤۆیتز لەبەردەم کۆبوونەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی تورک لە ئەستەمبوڵ ڕایگەیاند کە ئامریکا دژی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییە لە باشووری کوردستاندا.