- چەند چەکدارێکی پشتیوانانی ئیسلام لە هەورامان چوونە سەر مەرقەدی شێخ حیسامەددینی نەقشبەندی لە گوندی باخەکۆن و لاشەی شێخ حیسامەددین و شێخ ڕاغبی کوڕی شێخ سادقی برای و شێخ مەحمودی کوڕەزای و شێخ حەمیدەخانی کچی و شێخ مەلیک و عەزیز بەگی وەکێڵیان دەرهێنا و بەرەو شوێنێکی نادیاریان برد. پێشتریش ئەوەیان لە خەڵکی قەدەغە کردبوو کە بچنە سەر ئەم گۆڕانە بۆ زیارەتکردن. بەم کردارەی پشتیوانانی ئیسلام خەڵکێکی زۆر ناڕەزایی خۆیانیان دەربڕی.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,377 car hatiye dîtin