- سەردانی جێ. گارنەری سەرۆکی دەستەڵاتی مەدەنی لە ئێڕاق بۆ باشووری کوردستان، نێوبراو لە هاوینەهەواری دوکان چاوی بە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کەوت و هەروەها سەردانی زانکۆی سلێمانیی کرد و وتارێکی بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی ئەو زانکۆیەدا و ڕای گەلێک باشی بۆ ئەزموونی کورد دەربڕی.
- دۆزینەوەی گۆڕستانێکی بەکۆمەڵ لە شاری بەغداد کە گۆڕی 1000 کەسی تێدایە، ئەمانە گۆڕی ئەو کەسانەیە کە لەلایەن د.ق بەبێ دادگایی لەسێدارە دراون و چاودێرەکان واڕادەگەیەنن کە نیوەی زۆرتری ئەو گۆڕانە کوردن. گۆڕەکان ناویان لەسەر نییە و تەنها ژمارە لەلای کێلەکانیانەوە دانراوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,033 جار هاتیە دیتن