- سەرەتای ئەم مانگە: تێکچوونی باری ناوخۆیی ئێڕاق بەهۆی یاخیبوونی شیعەکانی هەواداری موقتەدا سەدرەوە.
- هێرشی گرتن و ئازاردانی کورد لەلایەن د.س هەر بەردەوامە.
- بەبۆنەی هێمنیی باری ناوخۆی باشووری کوردستانەوە و بەشدارینەکردنی کورد لە کارە پشێوییەکانی دژ بە ئامریکا، زۆربەی سەرچاوە عەرەبییەکان باس لەوە دەکەن کە کورد هاوپەیمانی ئامریکایە و هەندێک سەرچاوەی شیعی کورد و ڕابەرانی بە ترسنۆک ناودەبەن.
- هەندێک لە سەرچاوەکانی میدیای عەرەبی باس لەوە دەکەن کە پێشمەرگەی کورد بەشدارە لە کپکردنەوەی ئەو پشێوییانەی لە فەلوجە و ناوچەکانی تری ئێڕاقدا ڕوودەدەن.
- وەزارەتی ئیشغالی ئێڕاقی دەستیکرد بە پلانی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان لەسەر بودجەی ئێڕاق.
- پەڕڵەمانی ئەوروپا ڕێکخراوی کۆنگرەی گەل (پکک)ی خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستەکانەوە.
- 12 پارتی ئێڕاقی لە بەیانێکی هاوبەشدا داوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ئەنفالیان بۆ گەلی کورد کرد.
- بەهۆی ڕووداوەکانی شارەدێی فەلوجەوە دەیان ماڵباتی کورد لەترسی تیرۆری عەرەب فەلوجەیان بەجێهێشت.