- هێزەکانی هاوپەیمانان لەشاری کەرکووک کەژاوەی مستەفا کەمال یاڵچی سکرتێری حیزبی تورکمان ئیلی بەهۆی نەوەستانی لە خاڵی پشکنینی ئامریکییەکان، دایە بەر گوللە. مستەفا کەمال و دوو پاسەوانی هەر لەوێدا دەکوژرێن و نەجمەدین قەساب ئوغلوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی ناوبراو، بەسەختی بریندار دەبێت. شایەنی باسە یاڵچی و ئوغلو دوو تورکمانی شۆڤێنیست بوون و هەموو هەوڵ و کۆششیان بۆ تێکدانی بارودۆخی شاری کەرکووک بوو.
- بەستنی کۆنگرەی گێڕانەوەی شکۆ و دیموکراتی لە هەولێر. لەم کۆنگرەیەدا نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکانیش بەشداربوو.
- دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لکی - سوید لە دەرەوەی وڵات.
- تا 16-05: فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید کۆنگرەی 21ەمینی لە ستۆکهۆڵم بەست.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,804 جار هاتیە دیتن