- لە شاری دەنهاخی هۆڵەندە بە بەشداری زیاتر لە 5000 هاوڵاتی کوردی چوار پارچەی کوردستان خۆپیشاندان و کۆبوونەوەیەکی جەماوەری گەورە بەڕێوە چوو ،تیایدا دروشمی ئازادی بۆ نوریە کەسبیر لەلایەن هەزاران کەسەوە دەوترایەوە. ژمارەیەکی بەرچاو لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەشدارییان تێیدا کرد ،هەروەها گروپی مانگرتووان لە پێشەوەی خۆپیشاندانەکەوە بەشداربوون، سەرباری بەشداری سەدان دایکی کورد کە هەموو وێنەی نورییە بەسەر سنگیانەوە بوو.لە کۆتاییدا خۆپیشاندانەکە بە وتار خوێندنەوە کۆتایی پێهات .ئەوەی شایانی باسە تا ئێستا لە ڕێگەی ئیمەیڵیشەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان ناڕەزایی خۆیانیان بۆ وەزارەتی دادی هۆڵەندی ناردووە و پشتگیرییان لەو نامەیە کردووە کە ناوەندی هەڵەبجە بۆ بەرپرسانی هۆڵندای ناردووە.
- تیرۆریستەکانی کەرکووک موشەکێکی کاتووشەیان گرتە گەڕەکی تەپەی کوردنشین لە شاری کەرکووک، بەڵام تەنها زیانی ماڵیی لێکەوتەوە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 7,077 car hatiye dîtin