- بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورک لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا 11 چەکداری پکک و 2 ژەندرمە لەناوچەی هەکاری کوژراون، بەڵام پکک ئەم هەواڵەی بەدرۆ خستەوە و دەڵێن ئێمە کەسمان لێ نەکوژراوە و بەڵکو 2 ژەندرمەی تورکمان لەو چالاکییانەدا کوشتووە.
- ئەنجوومەنی نیشتمانیی کاتیی ئێڕاق لەیەکەم کۆبوونەوەیدا د. فوئاد مەعسومی بەسەرۆکی ئەنجوومەن هەڵبژارد.
- فوئاد مەعسوم ڕایگەیاند: هەموو ئەو کوردانەی لەلایەن د.ق بۆ ئێران دەرکراون دەگەڕێندرێنەوە و زیانەکانیان بۆ دەبژێردرێت.