- ئیمام و وتاربێژی عومەری کوڕی خەتاب لە عەین سوفنی لە وتاری هەینیی ئەمڕۆدا هەڕەشەی لە یەزیدییەکان کرد بەوەی یان دەبێت شەهادەت بێنن یان دەبێت باجێکی گران بدەن.
- ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز کرد. پرسی گرێدانی ئەو کونگرەیەی کە ڕۆژی 28-09 لە تکریت لەلایەن پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی بەعس و بەرەی تورکمانی و ژمارەیەک لە عەشایەرە عەرەبەکانەوە بەرێوەچوو، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی ئەو کۆبوونەوەیە بوو. لە کۆبوونەوەکەدا گروپی کوردی و بەشێک لە تورکمان و کلدانی و ئاشووریەکانیش کۆنگرەکەی تکریتیان بەکارێکی نایاسایی و دەستێوەدان لە کاروباری ناوخۆی کەرکووک وەسف کرد.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10,474