- سەردانی وەزیری دەرەوەی بەریتانی جاک سترۆ بۆ تورکیا، شایانی باسە ئەم سەردانەی سترۆ بۆ گتفوگۆکردنی پاشەڕۆژی شاری کەرکووکە لەگەڵ تورکەکاندا.
- بەختیار ئەمین وەزیری مافی مرۆڤی عێراق و وەفدە هاوڕێکەی سەردانی شاری هەڵەبجەی شەهیدیان کرد کرد. لە نێو ئەو شاندەدا (حاکم ڕائید ئەلجوحی) تێدابوو کە ئەرکی دادگایی سەدام و سەرانی ڕژێمی ڕووخاوی بەعسی پێ سپێردراوە. شایەنی باسە ئەو سەردانە لەچوار چێوەی (ڤێستیڤاڵی ئاشتی و لێبووردن و مافی مرۆڤ)دایە، کە چەند ڕۆژێکە لە شاری سلێمانی دەستی بە کارەکانی کردووە.
- بەپێی ئامارێک کە لە سایتی پەیامنێر بڵاوکرایەوە 55% هاووڵاتیان ڕازی نین یەکێتی و پارتی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانی کوردستان بکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,502 جار هاتیە دیتن