28-11-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لەماوەی 2 رۆژی رابردوودا ژمارەیەک لە کوردی شەبەک و یەزیدی و موسڵمان لە شاری موسڵ لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە تیرۆرکران. بەو شێوەیە تیرۆری عەرەب بەرامبەر بە کورد لەو شارەدا بووەتە دیاردەیەکی بەرچاو و ئەگەری دروستبوونی پشێویی گەورە لە نێوان کورد و عەرەبدا چاوەڕوان دەکرێت.
- لە شاری دیمەشق لەسەر داوای پارتە کوردییەکان رێوڕەسمێکی دژ بە دادگاییکردنی 15 لاوی کورد لەبەردەم دادگای باڵای ئاساییشی داگیرکەری سووریا بەڕێوەچوو.
- هوشیار زێباری لە بەغدا لە هەوڵێکی تیرۆریستی رزگاری بوو.
- تیرۆریستان نامەیەکی هەڕەشە دەکەنە سەر رۆژنامەنووس سۆران داودی لە کەرکوک و داوای لێدەکەن واز لە کارەکەی بهێنێت، ئەگەرنا ئەوا دەیکوژن. نامەکە لەلایەن کەتیبەی موجاهیدینەوە نێردراوە.
- کۆبوونەوەی دوو وەفدی پارتی و یەکێتی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی لە بارەگای یەکگرتوو بۆ دانوستاندن و ئەگەری بەشداریکردنی هەرسێ لایان بەیەک لیست بۆ هەڵبژاردن.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان