- دروستکردنی لیژنەیەکی چاودێریی هەڵبژاردنی ئێڕاق لە دانیمارک بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا. لیژنەکە 17 کەسن، 9 عەرەب و 8 کورد.
- عەلی باپیری میری کۆمەڵەی ئیسلامی چاوی بەخێزان و کەسوکاری کەوت لە زیندانی ئامریکییەکاندا.
- کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئێڕاق بە پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاند کە ناوەکەیان جووداخواز - ئینفیساڵییە و دەبێت ناوی خۆیان بگۆڕن.