🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 چەند پرسێکی کورد لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا
ناونیشانی پەرتووک: چەند پرسێکی کورد لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا
نووسەر: گۆران سەڵام محەمەد[1]
📕 چەند پرسێکی کورد لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا
📖 کارەکانی خانزادی میری سۆران
کارەکانی خانزادی میری سۆران:
‎1- دروست کردنی قەڵا لە سەرچيای هەرير
‎2- دروست کردنی قەلای بانەمان
‎3- دروست کردنی سەر له نوێ مزگەوتی گەورەی شەقلاوه لەگەڵ حوجره له سالی (1593 ز)
‎4- سەر پەرشتی کردن
📖 کارەکانی خانزادی میری سۆران
📷 یەکەمین ڕۆژهەڵاتناس کەوا لەسەر مێژووی نەخشی چیای هەریری نووسی
(Carl Ferdinand Friedrich Lehmann-Haupt)
یەکەمین ڕۆژهەڵاتناس کەوا لەسەر مێژووی نەخشی چیای هەریری نووسیوە بۆ خۆی هاتۆتە هەریر و دەربارەی ئەو شوێنەوارە چەند زانیاریەکی نووسیوە لە ساڵی 1899.[1]
📷 یەکەمین ڕۆژهەڵاتناس کەوا لەسەر مێژووی نەخشی چیای هەریری نووسی
📷 دروستکردنی هەردوو تابلۆی شوێنەواری نەخشی چیای هەریر(دەرگای کافران) و قەڵای خانزاد
دروستکردنی هەردوو تابلۆی شوێنەواری نەخشی چیای هەریر(دەرگای کافران) و قەڵای خانزاد لە دیوانی شارۆچکەی هەریر کارێکی جوانە و جێگای دەستخۆشیە سوپاس بۆ گرنگیدان بە مێژوو و شوێنەواری دەڤەرەکە...[1]
📷 دروستکردنی هەردوو تابلۆی شوێنەواری نەخشی چیای هەریر(دەرگای کافران) و قەڵای خانزاد
📖 کورتەیەک لە سەر مێژووی هەرير و باتاس
کورتەیەک لە سەر مێژووی هەرير و باتاس :
ناحیەی هەریر سەر بە قەزای شەقلاوەیە لە پارێزگای هەولێر، هەریر نزیکەی 70کم لە پارێزگای هەولێر دورە روبەری ناحیەی هەریر225584 دۆنم دەبێت کە دەکاتە 563.95 کم2.
هە
📖 کورتەیەک لە سەر مێژووی هەرير و باتاس
✌️ رێکان تۆفیق
رێکان تۆفیق لە هێرشی تیرۆرستانی داعش لە 05-12-2021 لە سەرکەلی قەرەسالم نزیک شارۆچکەی پردێ شەهید بوو[1]
✌️ رێکان تۆفیق
✌️ نەهرۆ ناجی
نەهرۆ ناجی لە هێرشی تیرۆرستانی داعش لە 05-12-2021 لە سەرکەلی قەرەسالم نزیک شارۆچکەی پردێ شەهید بوو[1]
✌️ نەهرۆ ناجی
📝 شوێنەوارەکانی دەڤەری هەریر بۆ تاڵان دەکرێن و دەشێوێنرێن
شوێنەوارەکانی دەڤەری هەریر بۆ تاڵان دەکرێن و دەشێوێنرێن حکومەت و دەزگا ئەمنیەکان بێدەنگن ؟؟؟
ئەمە پێمان دەڵێت چەند گرووپێکی مافیای خەریکی دەرهێنان و تاڵان کردنی گردو تەپۆلکە و قەڵا و گۆرستانە کۆنەک
📝 شوێنەوارەکانی دەڤەری هەریر بۆ تاڵان دەکرێن و دەشێوێنرێن
📷 شورە گەورەکەی چیای بەنی هەریر
شورە گەورەکەی چیای بەنی هەریر.[1]
📷 شورە گەورەکەی چیای بەنی هەریر
📷 قەڵای خانزاد هەریر
...[1]
📷 قەڵای خانزاد هەریر
📷 بازاری هەریری ساڵی 80کان
بازاری هەریر ساڵی 80کان[1]
📷 بازاری هەریری ساڵی 80کان
📷 قشڵەی هەریر
قشڵەی هەریر لەسەردەمی حکومەتی پاشایەتی عێراق دروست کراوە بەمەبەستی سەربازی و ئەمنی لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ەوە هێزە ئەمنیەکانی هەریر تاوەکو ئێساش بەکاری دێنن.
قشلە: بە واتای شوێنی حەوانەوەی سەربازان
📷 قشڵەی هەریر
📜 بۆ هەریرم
بۆ هەریرم
وەرە لە دڵم بپرسە
دەقی وەڵامم وەرگرە
خۆشترین شوێنم هەریرە
خاوەنی پاشا و میرە
بگەڕێمەوە ئەم جارە
باوەش ئەدەم لەو شارە
زۆر دڵگیر و نازدارە
بەهەشتە چاوی شارە
لە هەموو لاوە دیارە
قەڵاک
📜 بۆ هەریرم
📷 بازاری هەریر ساڵی 90ەکان
بازاری هەریر ساڵی 90ەکان[1]
📷 بازاری هەریر ساڵی 90ەکان
💎 گۆڕستانێکی مێژوویی لە سنوری هەریر
گۆڕستانێکی مێژوویی لە سنوری هەریر‎‏
مێژووی کێلەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هاتنی ئاینی ⁧‫ئیسلام‬⁩ بەرزی هەرکێلێک دوو مەتر زیاترە جۆرەها نەخش و نیگاریان لەسەرە زیاتر لە100 گۆڕی تیایە
‎‏شوێنەوارێکی مێژو
💎 گۆڕستانێکی مێژوویی لە سنوری هەریر
📷 قوتابخانەیەکی هەریر وێنەکە لە ساڵی 1973 گیراوە
قوتابخانەیەکی هەریر وێنەکە لە ساڵی 1973 گیراوە.[1]
📷 قوتابخانەیەکی هەریر وێنەکە لە ساڵی 1973 گیراوە
📕 150 رێکێن چاکیێ دگەل دایکێ
پەرتووک: 150 رێکێن چاکیێ دگەل دایکێ
نڤێسین: سلێمان سەقیر
وەرگێران: ئەدیب ئەسعەد رێکانی[1]
📕 150 رێکێن چاکیێ دگەل دایکێ
📕 خۆت بە
پەرتووک: خۆت بە
نووسەر: لەمیا ئیبراهیم
وەرگێڕان: نێچیروان وەلی[1]
📕 خۆت بە
📷 مامۆستایانی فنونی بەیتی لە سابونکەران 1968
مامۆستایانی فنونی بەیتی
لە سابونکەران 1968.[1]
📷 مامۆستایانی فنونی بەیتی لە سابونکەران 1968
📝 سەرەخۆشی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی دەروێشێ سەعدۆ
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراویی کوردستان (دەروێشێ سەعدۆ)م بیست.
دەروێشێ سەعدۆ خەباتکارێکی
📝 سەرەخۆشی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی دەروێشێ سەعدۆ
📝 پەیامی د. بەرهەم ساڵح لەیادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال
دەقی پەیامی د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق:
پەیامی سەرۆک کۆماری عیراق لەیادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال
سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوای سەرکرده و رابەری مەزن مام جەلال تێئەپەڕێت. کەچی بارتەقای سی ساڵ ب
📝 پەیامی د. بەرهەم ساڵح لەیادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال
📝 پەیامی مەکتەبی سیاسی بۆ یادی 3 ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال
خوشک وبرایانی بەرێز
گەلی تێکۆشەری کوردستان
سێ ساڵ لەمەوبەر و لە پایزێکی وەک ئەمرۆدا، گەلی کوردستان و سەرجەم عیراقییەکان، پرۆسەی دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوەژیان لەوڵاتەکەمان ڕابەرێکی هەڵکەوتوو، تێکۆ
📝 پەیامی مەکتەبی سیاسی بۆ یادی 3 ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال
📝 پیرۆزبایی جەعفەر شێخ موستەفا بەبۆنەی رۆژی نەتەوەیی ئەڵمانیاوە
دەقی بروسکەکە...
بەبۆنەی رۆژی 3ی ئۆکتۆبەر1990 رۆژی نەتەوەی گەلی ئەڵمانیا، بەپێویستی دەزانین کە پیرۆزبایی خۆمان و گەلی کورد ئاڕاستەی بەڕێز کونسوڵی گشتی ئەڵمانیای فیدراڵ لە هەولێرو هەموو سەربازانی سوپا
📝 پیرۆزبایی جەعفەر شێخ موستەفا بەبۆنەی رۆژی نەتەوەیی ئەڵمانیاوە
📝 چالاکی گەریلاکانی یەپەگە/یەژاستار لە نێوان 24-09 و 01-10ی 2020دا
ڕاگەیەنراوی هەپەگە لەبارەی چالاکی و ئەنجامی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوئ \'کات کاتی ئازادیە\' لە 1ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 06:30 لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆردینەی هە
📝 چالاکی گەریلاکانی یەپەگە/یەژاستار لە نێوان 24-09 و 01-10ی 2020دا
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد تۆفیق وردی
👫 کەسایەتییەکان
کاوە گەرمیانی
📷 وێنە و پێناس
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
✌️ شەهیدان
گۆڕان خەسرەو
📖 کورتەباس
کارەکانی خانزادی میری سۆران
📅 00-12-2004 ℹ️ | پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
00-12-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- د.ت بڕیاریدا کە لە سەرەتای ساڵی 2005دا لەشکری پێنجەمی سوپای تورک دابمەزرێنێت و بارەگاکەی لە شاری وان بێت و کاری پاسەوانیی سنوورەکانی نێوان تورکیا و ئێران بێت.
- بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی پەیامنێر خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی حەڵەب لەژێر چاودێرییەکی توندی داگیرکەری سووریدان و هەر کۆبوونەوە و کۆڕێکی کوردی لەو زانکۆیەدا قەدەغە کراوە.
- مالک دۆهای حەسەنی وەزیری دادی ئێڕاقی رایگەیاند کە سەددام دوای هەموو تاوانباران دەدرێتە دادگا و یەکەم کەسیش عەلی حەسەن مەجید کیمیاویی دەبێت.
- هونەرمەند شڤان پەروەر خەڵاتی موزیکیی چاڕڵز کرۆزی لە فەڕەنسا لەسەر ئەلبوومی (من بیریا تە کری) وەرگرت.
- عەرەبە تیرۆریستەکانی کەرکوک لە نامەیەکدا کە بە ماڵە عەرەبەکانی کەرکوکدا بڵاویان کردەوە، هەڕەشەیان لەو عەرەبانە کرد کە دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکەن. شایانی باسە لەو نامەیەیاندا ئەوەیان نووسیوە کە کورد کافرن و هاوپەیمانی ئامریکان.
- بەپێی هەندێک سەرچاوە، لە موسڵ کۆنە بەعسییەکان خەریکی خۆڕێکخستنەوەن و رۆژنامەی ئەلسەورە دەردەکەن و لەناو خۆیاندا دەستاودەستی پێدەکەن بۆ خوێندنەوە.
- سەرچاوە کوردییەکان باسیان لەوەکرد کە لە پەڕڵەمانی ئێڕاقدا جگە لە حەمەی حاجی مەحمود کەس بە زمانی کورد قسە ناکات.
- نزیکەی 200 کەسایەتیی کورد نامەیەک ئاڕاستەی یەکێتیی ئەوروپا دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا، لەیلا زانا یەکێک بوو لەو کەسایەتییانەی کە ئیمزای نامەکەی کردبوو.
- لە 3 مانگی رابردوودا نزیکەی 28 وەفدی ئەوروپایی سەردانی دیاربەکریان کردووە.
- وەزارەتی دارایی ئێڕاقی بودجەیەکی نوێی بۆ کوردستان پێشکەشکرد، بەپێی ئەم بودجەیە درایی کوردستان لە %8ەوە دەبێتە %17.
- بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو شاعیر، نووسەر و لێکۆڵەرانەی کە بەمەبەستی بەشداریی لە هەشتەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی گەلاوێژ لە 04 تا 10ی ئەم مانگەدا، هاتبوون بۆ شاری سلێمانی، دوای گەڕانەوەیان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆماری داگیرکەری ئیسلامییەوە دەستگیرکران. دەستگیرکراوەکان بۆ ماوەی شەوێک لەژێر چاودێریدا بوون و دوای دەستبەسەرداگرتنی کتێب و گۆڤار و بڵاوکراوەکانیان، تا ئەو کاتەی کە دادگایی دەکرێن، بە کەفالەت ئازاد کراون. ناوی هەندێک لە دەستگیرکراوەکان ئەمانەیە: لەمەریوانەوە شەریف مرادی، دارا ئازاد مەنیش، کەیوان حەیدەری، ژیلا حەسەنپور، هادی رەحمانزادە لەگەڵ سێ کەسی دیکە، لە بۆکانەوە شوانە و ئەمجەد غولامی، کە سەرجەم ژمارەیان 10 کەسە.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی کێشەیەکی زۆر لەناو ریزەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستاندا هەیە و هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئازادنەکردنی عەلی باپیر و نەبوونی کەسێک کە جێی بگرێتەوە.
- نزیکەی 4 رێکخراوی کوردی بەشداری لە لیستی شیعەدا دەکەن. لیستەکە ناوی ئیئتیلافی ئێڕاقیی یەکگرتووە و رێکخراوە کوردییەکانیش ئەمانەن: رێکخراوی ئیسلامیی کوردی شیعە، گردبوونەوەی فەیلی لە ئێڕاق، گردبوونەوەی نیشتمانیی کوردی شیعە و یەکگرتووی زانایان و وتاربێژانی کوردی شیعە. شایانی باسە ئەم لیستەیە یەزیدی و شەبەک وەک دوو رەگەزی جیاواز لە کورد سەیردەکەن.
- دەستگیرکردنی 12 ئەندامی پژاک لە ناوچەی شنۆ لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە.
- بەپێی لێکوڵینەوەیەک کە لە سەر ژیانی نووسەر و لێکۆڵەرانی کوردی رۆژهەلاóتی کوردستان ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە 60%ی نووسەران ژیانی پیشەییان پارێزراو نییە، هەروەها 78%ی لێکۆڵەرە کوردەکانیش بەهەمان شێوە ژیانی پیشەییان لەمەترسیدایە. بە پێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئیرنای ئێرانی ئەو لێکۆڵینەوەیە لەلایەن لێکۆڵەرێکی کورد بەناوی رەزا شافعی ئەنجام دراوە و بوارەکانی ئابووری، رۆشنبیریی، کۆمەڵایەتی و پیشەیی گرتۆتەوە و لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی بووە و دەریش کەوتووە کە زۆربەی نووسەر و لێکۆڵەرانی کورد کێشەی ئابووریی بۆتە گرفتێکی سەرەکیی ژیانیان.
- حازم شەعلانی وەزیری بەرگریی داگیرکەری ئێڕاق سەردانی ینک و پارتیی کرد و داوای یارمەتیی لێکردن بۆ پاراستنی بیر و بۆرییە نەوتەکانی کەرکوک و موسڵ.
- پارتی و یەکێتی بە لیستی جیاواز بەشداریی هەڵبژاردنی چەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن. شایانی باسە یەکێتی دەیویست لەم هەڵبژاردنەشدا لەگەڵ پارتی لیستی هاوبەشیان ببێت بەڵام پارتی رازی نەبوو.
- بەپێی راپۆرتێک کە لە باڵتیمۆر سەندا بڵاوکراوەتەوە، خاکی هەڵەبجە هێشتا ژاراوییە و بۆ ژیان دەست نادات.
- لابردنی هێمای تەرقین و تەجمید لەسەر تۆمارکردنی کوردە فەیلییەکان لە ئێڕاقدا. شایانی باسە ئەمە دوو هێمای داگیرکەری ئێڕاقی بوو بۆ سەندنەوەی رەگەزنامەی ئێڕاقی لە کوردە فەیلییەکان لە سەردەمی بەعسدا.
- گیرانی رۆژنامەنووس شەمزین جیهانی لە مەهاباد لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە، نێوبراو بە یارمەتیدانی پژاک و پکک تاوانبار کراوە.
- رێکخراوی مافی مرۆڤ لە سووریا رایگەیاند: ئەو 33 کوردەی کە بڕیار بوو لە زیندانەکانی داگیرکەری سوورییەوە ئازاد بکرێن بەڵام سزاکەیان درێژکرایەوە.
- گیرانی کوردێک لە ئەڵمانیا بەناوی عەتا، نێوبراو خەڵکی باشووری کوردستانە و ئەندامی ئەنسارولئیسلام بوو و یەکێک بوو لەوانەی دەستی هەبوو لە هەوڵی کوشتنی ئەیاد عەلـلاویدا.
- سازدانی ڤیستیڤاڵێکی رێزلێنان بۆ هونەرمەندی گۆرانیبێژ سێوە لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی فەرەیدوون عەبدولقادری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ینک بەفەڕمی دەستی لە کارکێشاوەتەوە.
- د. نوری تاڵەبانی رایگەیاند کە %85ی فۆڕمەکانی هەڵبژاردن لە کوردستاندا هەڵەیان تێدایە.
- بەهۆی تیرۆرکردنی 4 لاوی کورد لە شارۆچکەی حەویجە دەیان ماڵی کورد لە ترسی تیرۆری عەرەب بەرەو کەرکوک شارۆچکەکەیان بەجێهێشت.
- نزیکەی 30 فەرمانبەری پەروەردەی کەرکوک بۆ چاودێریی سندوقەکانی هەڵبژاردن دانران کە زۆرینەیان تورکمانن.
- وەزیری نەوتی داگیرکەری ئێڕاقی بڕیاری ئەوەیدا کە ئەو کارمەندانەی کۆمپانیای نەوتی کەرکوک کە پیربوون خانەنشین بکرێن و لەجێیان کەسوکاریان لە کۆمپانیاکە کاربکەن. زۆربەی ئەو کارمەندانەش عەرەبی تەعریبن و کورد ناگرێتەوە.
- وەزیری ناوخۆی داگیرکەری ئێڕاقی بە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکی راگەیاند کە ئەو پۆلیسانەی لە سلێمانی و هەولێر خولی پۆلیسییان دیتووە بە فەڕمی ناناسرێن و پێویستە خولی فەڕمیی ئێڕاقییان دیتبێت.
- قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی روویکردە شارەکانی باشووری کوردستان و نرخی 20 لیتر بەنزین لە سلێمانی گەیشتە 18 هەزار دینار و لە هەولێر گەیشتە 26 هەزار دینار.
- بەگوێرەی راپۆرتێک لە ماڵپەڕی پەیامنێرەوە لە پارێزگاکانی رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای ئێرانەوە، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا شەپۆلێکی نوێ لەسەرکوتکردن و بانگکردنی هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایانە و چالاکانی سیاسی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و وەزارەتی ئیتیلاعاتەوە دەستی پێکردووە. لەروونکردنەوەیەکی گشتیدا کە یەکێتی جوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان (YJK) بڵاویکردۆتەوە، هاتووە: پارێزگای کوردستان، 71 حاڵەتی بانگکردن و گوشاری بەخۆیەوە بینیوە کە شاری سنە 38 حاڵەت، شاری مەریوان 18 حاڵەت و شاری بانە 15 حاڵەت بووە. پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، 97 حاڵەتی بانگکردن و گوشار، کە شاری ورمێ و ناوچەکانی سەر بەو شارە 41 حاڵەتی بەخۆیەوە بینیوە. شاری مەهاباد 32 حاڵەت، شاری بۆکان 11 حاڵەت، شاری نەغەدە 7 حاڵەت و شاری خۆی 6 حاڵەت بووە. ئەو راپۆڕتە دەستنیشان دەکات کە تەواوی ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەکان دەکەن، لەسەر بنەمای ترساندن و تۆقاندنی بانگکراوەکان دەڕۆن و هەروەها هانیان دەدەن بۆئەوەی هاوکاری بەسیج و ئیتیلاعات بکەن. هەروەها لەدرێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە گوشارەکان لەناوچە سنوورییەکانی سەڵماس و ماکۆ و ورمێ بەشێوەیەک بووە، کە دانیشتوانی ئەو گوندانەیان ناچار کردووە تا لەدژی هێزەکانی پەژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان) چەک هەڵبگرن و ئەگەر بێتوو خەڵکی هەر گوندێک سەرپێچی بکەن، ئەوا بە شێوازگەلێکی جیاواز سەرکوتیان دەکەن. هەروەها لە درێژەدا هاتووە زۆرێک لەو کەسانەی بانگ کراون، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ رادیۆی کوردی مەزۆپۆتامیا و کەناڵی تەلەفزیۆنی (ROJ) و داوا کردنی گۆرانی دڵخوازیان، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
- بۆ یەکەمجار لە مێژوودا چەند هونەرمەندێکی شێوەکاریی ئامریکی و فەڕەنسی و بەریتانی پێشانگایەکیان لە گەرماوی قەڵای هەولێر کردەوە و دەیان کاری تابلۆ و سیرامیکیان تێدا پیشاندا.
- لکی موسڵی سەندیکای رۆژنامەنووسان دەیەوێت بە کۆبوونەوەیەک دەستبەکاربوونی خۆی ئاشکرا بکات. بەڵام تیرۆریستە عەرەبەکان لێناگەڕێن کە هیچ هۆڵێکیان بەکرێ بدرێتێت بۆ کۆبوونەوەکەیان.
- بەپێی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی مافی مرۆڤ - ینک، ئەمساڵ 130 کورد لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە سەربڕدراوە.
- کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ئێڕاق نیشانی هەڵبژاردنی حیزبی زەحمەتکێشان و لیستەی سەربەخۆکانی رەدکردووەتەوە چونکە ئاڵای کوردستانی تێدابووە.
- ئامریکا بڕیاریدا ئەندامێکی پکک بەناوی ئیبراهیم پارلاک لە خاکەکەی بکاتە دەرەوە، نێوبراو لە ساڵی 1992ەوە مافی پەنابەرێتیی لە ئامریکا هەیە و بەوە تاوانبار کراوە کە 2 سەربازی تورکی کوشتبێت، ئەمەش بەپێی یاسای ئامریکا تیرۆرە.
- حیزبی تورکمان ئیلـلی لە پڕۆژەی کاری نوێیدا داوای دانانی 3 پارێزگای تورکمانی دەکات لەسەر زەویی کورد ئەوانیش تەلەعفەر، توزخورماتوو و خانەقینن.
- یەکێتیی ئیسلامیی کوردە فەیلییەکان لیستێکی 20 کەسی بۆ هەڵبژاردن رادەگەیەنێت.
- کۆچی دوایی حەمید بڵباس، نێوبراو سەرۆکی یەکێتیی مافپەروەرانی کوردستان بوو.
- کۆتایی ئەم مانگە: تیرۆریستە عەرەبەکان لە موسڵ شەهزاد محەمەد عەلییان فڕاند و پاش چەند رۆژێک تەرمەکەی دۆزرایەوە.
- بەهۆی مانگرتنی گشتیی کرێکارانی کارگەی رستنی سنە لە مانگی رابردوودا داگیرکەری ئێرانی شێس ئەمانیی نوێنەری کرێکارانی بۆ لێکۆڵینەوە بانگکرد.
- هەردوو لیستی هەڵبژێردراوی کوردستان بۆ پەڕڵەمانی ئێڕاق و کوردستان، کۆمەڵێک کەسانی جاش و تاوانباری تێدایە لەوانە جەوهەر محێدین جیهانگیر و زۆری تر کە پێشتر یان سەرۆک جاش بوون یان دەستیان لە ئەنفال و ژینۆسایدی کوردا هەیە.
- ڤیستیڤاڵی فیلمی جیهانی لە تاران، لەم ڤیستیڤاڵەدا 120 فیلم بەشدارییان کرد کە 20یان کوردین.
- لەم مانگەدا و لە سنووری پارێزگای کوردستانی بندەستی د.ا 5 کەس بە رووداوی مین گیانیان لەدەستداوە کە 4یان منداڵن. شایانی باسە ئەو مینانە هی سەردەمی جەنگی ئێڕاق - ئێرانن.
- نووسەر سیروان کاروانی لەلایەن سندووقی دارایی نووسەرانی سویدەوە خەڵاتکرا.
- تیمێکی تەلەڤزیۆنی میدیا کە بۆ بەشداریی ڤیستیڤاڵی کورتە فیلم چووبووە هەڵەبجە دەستگیرکران و نەیانهێشت بەشداریی ڤیستیڤاڵەکە بکەن.

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان


🗄 سەرچاوەکان
[2] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ته‌واوی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی کوردی
[3] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر
[4] 📺 تی ڤی & رادیۆ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ته‌له‌ڤزیۆنی ینک Kurd Sat
[5] 📰 رۆژنامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | میدیا - ژماره‌ 177 - 30-12-2004.
[6] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ته‌واوی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن
[7] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت
[8] 📺 تی ڤی & رادیۆ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ته‌له‌ڤزیۆنی پدک Kurdistan TV
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️قەڵای هەولێر
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️سەرۆک جاش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️لەیلا زانا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: ☪ ئەنسارولئیسلام
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔘 ئامەد
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ بۆکان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خانەقین
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خورماتوو
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ موسڵ و دەشتی نەینەوا
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ نەغەدە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ورمێ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کۆیە
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 30 2010 11:21AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 2 2014 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 10,930 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 386,359
  
وێنە 65,366
  
پەڕتووک PDF 12,681
  
فایلی پەیوەندیدار 53,809
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,630

📚 پەڕتووکخانە
  📖 150 رێکێن چاکیێ دگەل د...
  📖 ڕێگای سیلڤەر
  📖 شینی کورده یەزیدییەکان...
  📖 پاش تموز
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 05-12-2021
  🗓️ 04-12-2021
  🗓️ 03-12-2021
  🗓️ 02-12-2021
  🗓️ 01-12-2021
  🗓️ 30-11-2021
  🗓️ 29-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد تۆفیق وردی
لە ساڵی 1923دا لەشاری کۆیە لەدایکبووه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە ساڵی 1941دا لە شارەکەی خۆیدا تەواو کردووە و چۆتە بەغدا و لەخانەی مامۆستایانی سەرەتایی وەرگیراوە و لەپاییزی 1944دا بووەتە مامۆستایەکی پەروەردەکار و رێبازێکی چەپڕەوی نیشتمانی گرتووە و گەلێک جار تووشی راوەدونان و گرتن بۆتەوه.
کاتێک کە مامۆستا بووە لەشاری قەڵادزێ، لەدوا دوای ساڵی 1945دا پەیوەندی بەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەکوردستانی ئێران کردووە و لەسەرەتای ساڵی 1946دا خۆی گەیاندۆتە شاری مەهاباد و بەشداریی لە ئاهەنگی دروستبوون
محەمەد تۆفیق وردی
کاوە گەرمیانی
کاوە ئەحمەد محەمەد، ناسراو بە کاوە گەرمیانی لە وڵاتی ئێران لە شاری رەشت لە ئاوارەیی لە ساڵی 1979 لە دایک بووە، پاش بە رێکردنی تەمەنیک لە ئاوارەیی دێنە باشوری کوردستان و لە شاری کەلار نیشتەجێ دەبن، کاوە گەرمیانی لە تەمەنی پێنج (5) ساڵی واتا لە ساڵی 1984 دەخرێتە بەر خوێندن و چاوەکانی بە خوێندن و خوێندەواری لە قوتابخانەی (نیزال)ی پێشتر و (مرواری) ئێستا قوناغی سەرەتای تەواو دەکات، لە قۆناغەکانی خوێندندا تا پۆلی (دووەمی ناوەندی) دەبڕێت و پاشتر لەبەر قورسی گوزرەرانی ژیان دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و روو
کاوە گەرمیانی
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
فۆتۆ و ڤیدیۆ: ئاکۆ محەمەد[1]
(بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
گۆڕان خەسرەو
شەهید گۆڕان خەسرەو لە هێرشەکەی شەوی 05-12-2021 داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک پردێ شەهید بوو[1]
گۆڕان خەسرەو
کارەکانی خانزادی میری سۆران
کارەکانی خانزادی میری سۆران:
‎1- دروست کردنی قەڵا لە سەرچيای هەرير
‎2- دروست کردنی قەلای بانەمان
‎3- دروست کردنی سەر له نوێ مزگەوتی گەورەی شەقلاوه لەگەڵ حوجره له سالی (1593 ز)
‎4- سەر پەرشتی کردنی مدرسەی ئاینی گوندی ماوەران
‎5- سه ر پەرشتی کردنی مزگەوتی گەورەی هەریر لە هرمان کاتدا مەدرەسەی ئاینیش بوو لە هەرير
‎6- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی کۆڕێ
‎7- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی گوندی خەتێ
‎8- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی زيارەتی ملازادان
‎9- دروست کردنی قەڵای (ئاوان) لە گوندی (شێتنێ) لە
کارەکانی خانزادی میری سۆران

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)