图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,191
图片 105,499
书籍 19,118
相关文件 96,145
Video 1,293
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
00-12-2004
小组: 日期与活动 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
00-12-2004
日期与活动

00-12-2004
日期与活动

- د.ت بڕیاریدا کە لە سەرەتای ساڵی 2005دا لەشکری پێنجەمی سوپای تورک دابمەزرێنێت و بارەگاکەی لە شاری وان بێت و کاری پاسەوانیی سنوورەکانی نێوان تورکیا و ئێران بێت.
- بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی پەیامنێر خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی حەڵەب لەژێر چاودێرییەکی توندی داگیرکەری سووریدان و هەر کۆبوونەوە و کۆڕێکی کوردی لەو زانکۆیەدا قەدەغە کراوە.
- مالک دۆهای حەسەنی وەزیری دادی ئێڕاقی ڕایگەیاند کە سەددام دوای هەموو تاوانباران دەدرێتە دادگا و یەکەم کەسیش عەلی حەسەن مەجید کیمیاویی دەبێت.
- هونەرمەند شڤان پەروەر خەڵاتی موزیکیی چاڕڵز کرۆزی لە فەڕەنسا لەسەر ئەلبوومی (من بیریا تە کری) وەرگرت.
- عەرەبە تیرۆریستەکانی کەرکووک لە نامەیەکدا کە بە ماڵە عەرەبەکانی کەرکووکدا بڵاویان کردەوە، هەڕەشەیان لەو عەرەبانە کرد کە دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکەن. شایانی باسە لەو نامەیەیاندا ئەوەیان نووسیوە کە کورد کافرن و هاوپەیمانی ئامریکان.
- بەپێی هەندێک سەرچاوە، لە موسڵ کۆنە بەعسییەکان خەریکی خۆڕێکخستنەوەن و ڕۆژنامەی ئەلسەورە دەردەکەن و لەناو خۆیاندا دەستاودەستی پێدەکەن بۆ خوێندنەوە.
- سەرچاوە کوردییەکان باسیان لەوەکرد کە لە پەڕڵەمانی ئێڕاقدا جگە لە حەمەی حاجی مەحمود کەس بە زمانی کورد قسە ناکات.
- نزیکەی 200 کەسایەتیی کورد نامەیەک ئاڕاستەی یەکێتیی ئەوروپا دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا، لەیلا زانا یەکێک بوو لەو کەسایەتییانەی کە ئیمزای نامەکەی کردبوو.
- لە 3 مانگی ڕابردوودا نزیکەی 28 وەفدی ئەوروپایی سەردانی دیاربەکریان کردووە.
- وەزارەتی دارایی ئێڕاقی بودجەیەکی نوێی بۆ کوردستان پێشکەشکرد، بەپێی ئەم بودجەیە درایی کوردستان لە %8ەوە دەبێتە %17.
- بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو شاعیر، نووسەر و لێکۆڵەرانەی کە بەمەبەستی بەشداریی لە هەشتەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی گەلاوێژ لە 04 تا 10ی ئەم مانگەدا، هاتبوون بۆ شاری سلێمانی، دوای گەڕانەوەیان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆماری داگیرکەری ئیسلامییەوە دەستگیرکران. دەستگیرکراوەکان بۆ ماوەی شەوێک لەژێر چاودێریدا بوون و دوای دەستبەسەرداگرتنی کتێب و گۆڤار و بڵاوکراوەکانیان، تا ئەو کاتەی کە دادگایی دەکرێن، بە کەفالەت ئازاد کراون. ناوی هەندێک لە دەستگیرکراوەکان ئەمانەیە: لەمەریوانەوە شەریف مرادی، دارا ئازاد مەنیش، کەیوان حەیدەری، ژیلا حەسەنپور، هادی ڕەحمانزادە لەگەڵ سێ کەسی دیکە، لە بۆکانەوە شوانە و ئەمجەد غولامی، کە سەرجەم ژمارەیان 10 کەسە.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی کێشەیەکی زۆر لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستاندا هەیە و هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئازادنەکردنی عەلی باپیر و نەبوونی کەسێک کە جێی بگرێتەوە.
- نزیکەی 4 ڕێکخراوی کوردی بەشداری لە لیستی شیعەدا دەکەن. لیستەکە ناوی ئیئتیلافی ئێڕاقیی یەکگرتووە و ڕێکخراوە کوردییەکانیش ئەمانەن: ڕێکخراوی ئیسلامیی کوردی شیعە، گردبوونەوەی فەیلی لە ئێڕاق، گردبوونەوەی نیشتمانیی کوردی شیعە و یەکگرتووی زانایان و وتاربێژانی کوردی شیعە. شایانی باسە ئەم لیستەیە یەزیدی و شەبەک وەک دوو ڕەگەزی جیاواز لە کورد سەیردەکەن.
- دەستگیرکردنی 12 ئەندامی پژاک لە ناوچەی شنۆ لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە.
- بەپێی لێکوڵینەوەیەک کە لە سەر ژیانی نووسەر و لێکۆڵەرانی کوردی ڕۆژهەلاóتی کوردستان ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە 60%ی نووسەران ژیانی پیشەییان پارێزراو نییە، هەروەها 78%ی لێکۆڵەرە کوردەکانیش بەهەمان شێوە ژیانی پیشەییان لەمەترسیدایە. بە پێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئیرنای ئێرانی ئەو لێکۆڵینەوەیە لەلایەن لێکۆڵەرێکی کورد بەناوی ڕەزا شافعی ئەنجام دراوە و بوارەکانی ئابووری، ڕۆشنبیریی، کۆمەڵایەتی و پیشەیی گرتۆتەوە و لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی بووە و دەریش کەوتووە کە زۆربەی نووسەر و لێکۆڵەرانی کورد کێشەی ئابووریی بۆتە گرفتێکی سەرەکیی ژیانیان.
- حازم شەعلانی وەزیری بەرگریی داگیرکەری ئێڕاق سەردانی ینک و پارتیی کرد و داوای یارمەتیی لێکردن بۆ پاراستنی بیر و بۆرییە نەوتەکانی کەرکووک و موسڵ.
- پارتی و یەکێتی بە لیستی جیاواز بەشداریی هەڵبژاردنی چەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن. شایانی باسە یەکێتی دەیویست لەم هەڵبژاردنەشدا لەگەڵ پارتی لیستی هاوبەشیان ببێت بەڵام پارتی ڕازی نەبوو.
- بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە باڵتیمۆر سەندا بڵاوکراوەتەوە، خاکی هەڵەبجە هێشتا ژاراوییە و بۆ ژیان دەست نادات.
- لابردنی هێمای تەرقین و تەجمید لەسەر تۆمارکردنی کوردە فەیلییەکان لە ئێڕاقدا. شایانی باسە ئەمە دوو هێمای داگیرکەری ئێڕاقی بوو بۆ سەندنەوەی ڕەگەزنامەی ئێڕاقی لە کوردە فەیلییەکان لە سەردەمی بەعسدا.
- گیرانی ڕۆژنامەنووس شەمزین جیهانی لە مەهاباد لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە، نێوبراو بە یارمەتیدانی پژاک و پکک تاوانبار کراوە.
- ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاند: ئەو 33 کوردەی کە بڕیار بوو لە زیندانەکانی داگیرکەری سوورییەوە ئازاد بکرێن بەڵام سزاکەیان درێژکرایەوە.
- گیرانی کوردێک لە ئەڵمانیا بەناوی عەتا، نێوبراو خەڵکی باشووری کوردستانە و ئەندامی ئەنسارولئیسلام بوو و یەکێک بوو لەوانەی دەستی هەبوو لە هەوڵی کوشتنی ئەیاد عەلـلاویدا.
- سازدانی ڤیستیڤاڵێکی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەندی گۆرانیبێژ سێوە لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی فەرەیدوون عەبدولقادری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ینک بەفەڕمی دەستی لە کارکێشاوەتەوە.
- د. نوری تاڵەبانی ڕایگەیاند کە %85ی فۆڕمەکانی هەڵبژاردن لە کوردستاندا هەڵەیان تێدایە.
- بەهۆی تیرۆرکردنی 4 لاوی کورد لە شارۆچکەی حەویجە دەیان ماڵی کورد لە ترسی تیرۆری عەرەب بەرەو کەرکووک شارۆچکەکەیان بەجێهێشت.
- نزیکەی 30 فەرمانبەری پەروەردەی کەرکووک بۆ چاودێریی سندوقەکانی هەڵبژاردن دانران کە زۆرینەیان تورکمانن.
- وەزیری نەوتی داگیرکەری ئێڕاقی بڕیاری ئەوەیدا کە ئەو کارمەندانەی کۆمپانیای نەوتی کەرکووک کە پیربوون خانەنشین بکرێن و لەجێیان کەسوکاریان لە کۆمپانیاکە کاربکەن. زۆربەی ئەو کارمەندانەش عەرەبی تەعریبن و کورد ناگرێتەوە.
- وەزیری ناوخۆی داگیرکەری ئێڕاقی بە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی ڕاگەیاند کە ئەو پۆلیسانەی لە سلێمانی و هەولێر خولی پۆلیسییان دیتووە بە فەڕمی ناناسرێن و پێویستە خولی فەڕمیی ئێڕاقییان دیتبێت.
- قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی ڕوویکردە شارەکانی باشووری کوردستان و نرخی 20 لیتر بەنزین لە سلێمانی گەیشتە 18 هەزار دینار و لە هەولێر گەیشتە 26 هەزار دینار.
- بەگوێرەی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی پەیامنێرەوە لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای ئێرانەوە، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێ لەسەرکوتکردن و بانگکردنی هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایانە و چالاکانی سیاسی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و وەزارەتی ئیتیلاعاتەوە دەستی پێکردووە. لەروونکردنەوەیەکی گشتیدا کە یەکێتی جوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (YJK) بڵاویکردۆتەوە، هاتووە: پارێزگای کوردستان، 71 حاڵەتی بانگکردن و گوشاری بەخۆیەوە بینیوە کە شاری سنە 38 حاڵەت، شاری مەریوان 18 حاڵەت و شاری بانە 15 حاڵەت بووە. پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، 97 حاڵەتی بانگکردن و گوشار، کە شاری ورمێ و ناوچەکانی سەر بەو شارە 41 حاڵەتی بەخۆیەوە بینیوە. شاری مەهاباد 32 حاڵەت، شاری بۆکان 11 حاڵەت، شاری نەغەدە 7 حاڵەت و شاری خۆی 6 حاڵەت بووە. ئەو ڕاپۆڕتە دەستنیشان دەکات کە تەواوی ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەکان دەکەن، لەسەر بنەمای ترساندن و تۆقاندنی بانگکراوەکان دەڕۆن و هەروەها هانیان دەدەن بۆئەوەی هاوکاری بەسیج و ئیتیلاعات بکەن. هەروەها لەدرێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە گوشارەکان لەناوچە سنوورییەکانی سەڵماس و ماکۆ و ورمێ بەشێوەیەک بووە، کە دانیشتوانی ئەو گوندانەیان ناچار کردووە تا لەدژی هێزەکانی پەژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان) چەک هەڵبگرن و ئەگەر بێتوو خەڵکی هەر گوندێک سەرپێچی بکەن، ئەوا بە شێوازگەلێکی جیاواز سەرکوتیان دەکەن. هەروەها لە درێژەدا هاتووە زۆرێک لەو کەسانەی بانگ کراون، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ڕادیۆی کوردی مەزۆپۆتامیا و کەناڵی تەلەفزیۆنی (ROJ) و داوا کردنی گۆرانی دڵخوازیان، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
- بۆ یەکەمجار لە مێژوودا چەند هونەرمەندێکی شێوەکاریی ئامریکی و فەڕەنسی و بەریتانی پێشانگایەکیان لە گەرماوی قەڵای هەولێر کردەوە و دەیان کاری تابلۆ و سیرامیکیان تێدا پیشاندا.
- لکی موسڵی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەیەوێت بە کۆبوونەوەیەک دەستبەکاربوونی خۆی ئاشکرا بکات. بەڵام تیرۆریستە عەرەبەکان لێناگەڕێن کە هیچ هۆڵێکیان بەکرێ بدرێتێت بۆ کۆبوونەوەکەیان.
- بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی مافی مرۆڤ - ینک، ئەمساڵ 130 کورد لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە سەربڕدراوە.
- کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ئێڕاق نیشانی هەڵبژاردنی حیزبی زەحمەتکێشان و لیستەی سەربەخۆکانی ڕەدکردووەتەوە چونکە ئاڵای کوردستانی تێدابووە.
- ئامریکا بڕیاریدا ئەندامێکی پکک بەناوی ئیبراهیم پارلاک لە خاکەکەی بکاتە دەرەوە، نێوبراو لە ساڵی 1992ەوە مافی پەنابەرێتیی لە ئامریکا هەیە و بەوە تاوانبار کراوە کە 2 سەربازی تورکی کوشتبێت، ئەمەش بەپێی یاسای ئامریکا تیرۆرە.
- حیزبی تورکمان ئیلـلی لە پڕۆژەی کاری نوێیدا داوای دانانی 3 پارێزگای تورکمانی دەکات لەسەر زەویی کورد ئەوانیش تەلەعفەر، توزخورماتوو و خانەقینن.
- یەکێتیی ئیسلامیی کوردە فەیلییەکان لیستێکی 20 کەسی بۆ هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت.
- کۆچی دوایی حەمید بڵباس، نێوبراو سەرۆکی یەکێتیی مافپەروەرانی کوردستان بوو.
- کۆتایی ئەم مانگە: تیرۆریستە عەرەبەکان لە موسڵ شەهزاد محەمەد عەلییان فڕاند و پاش چەند ڕۆژێک تەرمەکەی دۆزرایەوە.
- بەهۆی مانگرتنی گشتیی کرێکارانی کارگەی ڕستنی سنە لە مانگی ڕابردوودا داگیرکەری ئێرانی شێس ئەمانیی نوێنەری کرێکارانی بۆ لێکۆڵینەوە بانگکرد.
- هەردوو لیستی هەڵبژێردراوی کوردستان بۆ پەڕڵەمانی ئێڕاق و کوردستان، کۆمەڵێک کەسانی جاش و تاوانباری تێدایە لەوانە جەوهەر محێدین جیهانگیر و زۆری تر کە پێشتر یان سەرۆک جاش بوون یان دەستیان لە ئەنفال و ژینۆسایدی کوردا هەیە.
- ڤیستیڤاڵی فیلمی جیهانی لە تاران، لەم ڤیستیڤاڵەدا 120 فیلم بەشدارییان کرد کە 20یان کوردین.
- لەم مانگەدا و لە سنووری پارێزگای کوردستانی بندەستی د.ا 5 کەس بە ڕووداوی مین گیانیان لەدەستداوە کە 4یان منداڵن. شایانی باسە ئەو مینانە هی سەردەمی جەنگی ئێڕاق - ئێرانن.
- نووسەر سیروان کاروانی لەلایەن سندووقی دارایی نووسەرانی سویدەوە خەڵاتکرا.
- تیمێکی تەلەڤزیۆنی میدیا کە بۆ بەشداریی ڤیستیڤاڵی کورتە فیلم چووبووە هەڵەبجە دەستگیرکران و نەیانهێشت بەشداریی ڤیستیڤاڵەکە بکەن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览14,204
HashTag
挂钩项目: 3
城市: 胡尔马图
城市: Shno
城市: 摩苏尔
城市: Bokan旅馆
城市: 涅伽达
城市: 哈拉布贾
城市:
城市: Khanaqeen
城市: 马哈巴德
城市: Urumiya
城市: 埃尔比勒
城市: Kerkuk
城市: Amed
普罗旺斯: United States
普罗旺斯: Germany
普罗旺斯: France
普罗旺斯: 土耳其
普罗旺斯: 伊朗
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 30-08-2010
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览14,204
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,191
图片 105,499
书籍 19,118
相关文件 96,145
Video 1,293
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!