- ڕوودانی تەقینەوەیەک لە شاری هەولێر لە گەڕەکی موفتی، ئامانجی ئەم هەوڵە تیرۆرکردنی سەید کاکە بووە، تەقینەوەکە بووە هۆی برینداربوونی سەید کاکە و چەند کەسێک.
- کۆمەڵێک چەکدار تەقەیان لە ماڵی سەید کاکە کرد، نێوبراو ڕۆژی دوێنێ بۆمبایەک لەبەردەمیدا تەقێنرایەوە و بە سووکی بریندار بوو.
- خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی لەبەردەم هۆتێلی سلێمانی پاڵاس خۆپیشاندانێکیان سازدا بۆ باشترکردنی گوزەرانیان، بەڵام ئاساییشی سلێمانی تەقەی بەسەردا کردن و خۆپیشاندانەکەیان بڵاوە پێکرد.
- کۆنفیدراسێونی نێودەوڵەتی سەندیکا ئازادەکانی کریکاری(ICFTU) پشتگیری خۆی بۆ کرێکارانی مانگرتووی سنە نیشاندا.
- فیلمی کیسەڵەکانی بەهمەنی قوبادی لە سینەماکانی سەرتاسەری بەریتانیا پیشاندرا.