15-01-2005
📅 رێکەوت و رووداو
- لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی پارتە کوردستانییەکان لە پەڕڵەمانی کوردستان و بەئامادەبوونی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی بڕیاردرا کە بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنەکانی کەرکوکدا.
- تەرمی هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی خدر ساڵح عەبدولحەمید لە گەرەکی پیشەسازی شاری موسڵ دۆزرایەوە، ناوبراو خەڵکی گوندی چەمەڕەشی سەر بە قەزای شێخانە و تەمەنی 52 ساڵە و مامۆستایەکی خانەنشینە و لە کۆمەڵگای کەڵەکچی دادەنیشێت، خزم و کەسانی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی 10000 دۆلاریان داوە. شایەنی باسە هاووڵاتیی ناوبراو مانگێک بەر لە ئێستا لە شاری موسڵ لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە رفێندرابوو.
- لە روونکردنەوەیەکی رۆژنامەنووسیدا، والیی دەرسیم رایگەیاند کەوا لە پێکدادانی هێزەکانی سوپای تورکیا لەگەڵ جەنگاوەرانی کۆنگرەی گەل، تەرمی 5 جەنگاوەر کەوتنە دەست سەربازانی تورکیا. بە پێی هەواڵی رۆژنامەی زەمانی تورکی لەو پێکدادانەدا کە لە گوندی شیشیک-ی سەر بەدەرسیم روویدا، دوو جەندەرمەی تورک کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون. لەدرێژەی هەواڵەکەدا رۆژنامەکە رایگەیاند کەوا بە پێی لێدوانی والیی دەرسیم، 2 لەو پێنج کەسەی کە لە گەریلاکانی کۆنگرەی گەل کوژراون، ژن بوون.
- جەماوەری شاری مەخموور خۆپیشاندانێکیان بۆ گەڕانەوەی شارۆچکەکەیان بۆ سنووری کارگێڕیی هەولێر رێکخست.
- تیرۆریستە عەرەبەکان رۆکێتێکیان ئاڕاستەی لکی دووی پارتی کرد لە هەولێر، بەڵام بەر ماڵێک کەوت و زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.
- بەپێی هەواڵێک کە لە رۆژنامەی هەواڵدا بڵاوکراوەتەوە غازی ئەلیاوەر و نەسرین بەرواری جیابوونەتەوە.
- پەڕڵەمانی ئەوروپا لە بڕیارێکدا بەزۆرینەی 104 دەنگ، بەتوندی رەخنەی لەئێران گرت کە پەیوەندی سێکسی بەتاوان داناوە و لەسەر ئەو کارە خەڵک سزا دەدات. پەڕڵەمانی ئەوروپا رایگەیاندووە کە ئەنجامدانی کاری سێکسی لەنێوان پێگەیشتوواندا بەشێکە لە مافی مرۆڤ و دەبێ ئێران رێزی لێ بگرێت و بەتاوانی دانەنێت و ئەنجامدەرانیشی نابێت سزا بدرێن. ئەو بڕیارەش پەڕڵەمانی ئەوروپاش دوای ئەوە هات کە لەماوەی رابردوودا چەندین کەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی زینا بەردباران کراون.
- باڵوێزی ئامریکا لە بەغدا نیگرۆپۆنتی نامەیەکی بۆ جەلال تاڵەبانی نووسی سەبارەت بە رەوشی کەرکوک و تێیدا بەڵێنی جێبەجێکردنی بڕگەی 58ی دەستووری کاتیی ئێڕاقییدا.
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا