- تەقینەوەی بۆمبایەک لە گەڕەکی ئازادیی هەولێر و بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی یەکێکی دی.
- هەوڵی تیرۆرکردنی پارێزگاری دهۆک نێچیرڤان ئەحمەد درا. شایانی باسە ئەمە 3یەم جارە لەماوەی چەند مانگێکدا هەوڵی تیرۆرکردنی نێوبراو بدرێت.
- جۆن کیری هۆشداریی دایە کۆندۆلیزا ڕایس و ڕایگەیاند: ئەگەری تەقینەوەی بارودۆخی کەرکووک لەدوای هەڵبژاردنەکان هەیە.
- نەتەوەیەکگرتووەکان دیپۆرتکردنەوەی دوو کوردی لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە بۆ تورکیا مەحکوم کرد.
- محەمەدی کەریمیان، نوێنەری شاری سەردەشت و خانێ لە پەڕڵەمانی ئێرانی، لە وتەیەکدا لەبەردەم پەڕڵەمانتارانی ئێرانی ڕەخنەی توندی لە هەڵسوکەوتی دامودەزگا حکومی و سەبازی و ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە گرت کە لەگەڵ خەڵکی کورد لەو وڵاتە دەیکەن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表