- هەوڵی تیرۆرکردنی عەقید خۆشەوی دزەیی لە هەولێر درا، بەڵام برینداربوو. نێوبراو بەڕێوەبەری پۆلیسی کارەبای حکومەتی هەولێر بوو.
- تا 23-01: بزووتنەوەی ڕیفراندۆم لە شاری ستۆکهۆڵم لە سوید، بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمیتەکانی (کوردستان، ئەڵمانیا، بەریتانیا، هۆڵەندا، فنلەندا، سوید، ئەمریکای باکور و کەنەدا، نەمسا، ئوسترالیا و سویسرا) یەکەم کۆنفرانسی خۆیان بەست.