- نەوشیروان مستەفا لە لێدوانێکیدا بۆ فڕانس پرێس وتی 3 هێڵی سووری کورد هەیە کە عەرەب بۆی نییە بیبەزێنێت ئەوانیش، ڕازینەبوونیانە بە فیدڕاڵی، دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئایینی و نەگەڕاندنەوەی ناوچە بەعەرەبکراوەکان بۆ سنووری کوردستان.
- تەقینەوەی 2 ئوتومبیلی مینکراو لەلایەن عەرەبە تیرۆریستەکانەوە لە کەرکووک و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس.
- هوشیار زێباری ڕایگەیاند نە تورکیا و نەهیچ دەوڵەتێکی تر بۆیان نییە باسی کەرکووک بکەن.
- ڕوودانی چەند بوومەلەرزەیەک لە ناوچەی هەکاری و وان و بووە هۆی کوژرانی 2 کەس و زیانی ماڵیی لێکەوتەوە و دەیان خانووی ڕووخاند. هێزی بوومەلەرزەکان لەسەروو ژمارە 4ی پێوەری ڕێختەر بوون.
- ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە بارەگای لیژنەی ناوچەی پارتی لە شنگار و بووە هۆی کوژران و بریندارکردنی زۆرتر لە 45 کەس و زیانێکی ماڵیی زۆریشی لێکەوتەوە. شایانی باسە چاودێران دەڵێن ئەم تەقینەوەیە لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە ئەنجامدراوە.
- لە شاری کەرکووک 8 ناوەندی هەڵبژاردن تەقێنرایەوە.
- داگیرکەری تورک باڵوێزی ئامریکای لە ئەنکەڕە بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگکرد تاوەکو پێی بڵێت کە تورکیا ناڕازییە لە گێڕانەوەی ئاوارە کوردەکان بۆ کەرکووک.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 13,203
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!