- بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکاندا یەک ملیۆن دەنگییان دیار نییە و ئەوەشیان ڕاگەیاند کە بارودۆخی کەرکووک بەرەو خراپی دەچێت چونکە لەو شارەدا زۆرینەی تورکمانە کەچی دەستەڵات بەدەست کوردەوەیە.
- عەبدولقادر بازرگانی سەرۆکی لکی هەولێری بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند کە بەرەی تورکمانی هەموو شتێکی دۆڕاندووە.
- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بڕیاریدا کە لە پەڕڵەمانی ئێڕاقدا بچێتە پاڵ لیستی هاوپەیمانیی کوردستان، بەمەش ژمارەی کورسییەکانی کورد دەبێتە 77.
- ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێڕاقی لیژنەیەکی بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک پێکهێنا.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,301 mal angesehen