ئارام موحەممەد موستەفا ناسراوە بە ئارام شەیدا (لەدایکبووی
02-01-198202-01-1982) گۆرانیبێژێکی میللیی باشووری کوردستانە.
ژیاننامە
ئارام شەیدا لەساڵی 1982 لە پێنجوێن لەدایکبووە و ئێستا لەشاری سلێمانی نیشتەجێیە و یەکێکە لەگۆرانیبێژە میللییەکانی ئەو شارە خاوەن ناوبانگێکی زۆرە. لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنیدا توانیویەتی بەندێکی یەک کاتژمێری بەبێ پچڕان تۆمار بکات و گوتی (لەساڵی 2004 یەکەم سێدیم خستە بازاڕەوە، لەبەندێک پێکهاتبوو بەناوی (مەهتاب)، بۆ ماوەی یەک کاژێر بەبێ بچڕان، دوای ئەوە بەندێکی ترم تۆمارکرد بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەبێ بچڕان)
[1] ئارام شەیدا زیاتر لە 100 ئاوازی هەیە. پێشتر لەگەڵ ژەنیار (سەرخێڵ جەزا) کاریدەکرد، وە کار لەگەڵ ژەنیاری ئاری فاروق دەکات.
[1]