ئاشنا مەلا محێدین
ئاشنا مەلا محێدین لەساڵی 1977 لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر لە
کەرکوککەرکوک لەدایکبووە، تەمەنی چوار ساڵ بووە کاتێک مەلا محێدینی باوکی کە یەکێک بوو لە تێکۆشەرانی کۆمیتەی ئاگر لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی رژێمی لەناوچووی بەعسەوە دەستگیرکراو رەوانەی زیندانەکانی
هەیئەی خاسەهەیئەی خاسەی کەرکوک و قەسابخانەی
موسڵموسڵ کراو دواتر شەهیدیان کرد.
شەهید ئاشنا مەلا محێدین لێپرسراوی کۆمیتەی رێکخستنی
ئیمام قاسمئیمام قاسمی ی.ن.ک رۆژی
01-09-201001-09-2010، لەکەرکوک شەهیدکرا و دواتر لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لەگۆڕستانی شێخ محێدین بەخاکسپێردرا و هەمان رۆژ هێزەکانی ئاسایشی کەرکوک ئەنجامدەرانی کردەوەکەیان دەستگیرکرد کە لە 4 چەکدار پێکهاتبوون، شەهید ئاشنا سەرەڕای کاری رێکخستن، خوێندکاری قۆناغی چوارەمی کۆلێژی یاسا بوو، لەدوای خۆشی سێ منداڵی بەناوەکانی بەهرە و بەهێز و بەڕێز بۆ درێژەدان بە خەباتەکەی بەجێهێشت.
[1]