نالیا ئیبراهیم
لە دایکبووی ساڵی 1979ی باشووری کوردستانە. ماوەی دە ساڵە لە باژاری موێندال لە وڵاتی سوید دەژیت.
ئەندامێکی چالاکی پارتیی ژینگەی سەوزی سویدە و ئێستاش بۆ نوێنەرایەتی لە سەر لیستی ئەو پارتە ژمارە 11 بۆ ئەنجومەنی شارەوانیی پاڵێوراوە.
نوێنەرایەتی پارتەکەی خۆی دەکات لە لێژنەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە بەڕیوبەرایەتی خێزانی لە کۆمیونی موێنداڵ.
· یەکێکە لە شارەزایان و فرە ئەزمون لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان لە ولاتی سوید، هاوکات یەکێکیشە لە چالاکوانەکانی ژنان و وروژاندن و چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان.
· ئەندامی کۆمەڵەی ژینگە دۆستانی کوردستانە لە وڵاتی سوید.
· هەمیشە هاوکارو پشتگیریی گەنجانە و ئامانجی پێشخستنی تواناکانیانە، وە هاوکاریکردنیان وئاسانکاری لە پلانە جیاوازیەکانیان.
· نالیا ئیبراهیم ئەندامی چەندین کۆمەڵە و رێکخراوی نێودەوڵەتییە لە سوید و دەرەوەی وڵاتی سوید، لەچەندین رێکخراوی دیکە پێشەنگە وهەمیشە شوێن دەستی خۆی دیاری دەکات.
· پەیوەندییەکی دۆستانەی فراوانی هەیە لەگەڵ رێکخراو و لایەن و دەزگا سویدی و کوردییەکان.
· رێکخەری پەیوەندییەکانی
رێکخراوی کوردیپێدیارێکخراوی کوردیپێدیایە.
⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona
per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!