لە ساڵی 1965 لە گەڕەکی #سێتاقان#ی شاری #هەولێر# لە خانەوادەیەکی رەنجدەر و کوردپەروەر چاوی بە دونیا هەڵدێنی، لەسەرەتای دەیەی هەشتەمی سەدەی بیست پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان# دەکات و ساڵی 1984 خەباتە نهێنیەکەی دەگۆڕێت بۆ خەباتی شاخ و چەکی پێشمەرگایەتی لە #تیپی 91ی سەفین# دەکاتە شان و بەشداری دەیان نەبەردی و ڕوبەڕوبوونەوەی هێرشەکانی دوژمن دەبێتەوە و زۆر ئازاو چاڵاکانە ئەرکەکانی خۆی بەجێدەگەیەنی، هەربۆیەش دەبێتە جێگای سەرنجی لێپرسراوانی پێشمەرگەی ئەوکات و هەڵدەبژێردری بۆ ئەم دەستەیەی کە سەر بە مەڵبەندی هەولێرە، کە کار و چاڵاکیان گورز وەشاندنە لە دوژمن لە ناو جەرگەی شاری هەولێر و شارۆچکەکانی سەر بەم شارە، شەهیدی ناوبراو لەم ئەرکەشی زۆر جوامێرانە و ئازایانە سەرکەوتو دەبێت و لەگەڵ هاوڕی و هەڤاڵانی دەستەکەی (شەهید سەردار سەعید سۆفی و جوتیار و ئەیوب و بەختیار کاوانی و چەند پێشمەرگەیەکی تریش) گورزی زۆر کاریگەر لە بەعسیە دڕندەکان دەوەشێنن و جێگای ئارامیان لەناو پایتەختی هاوینەیان پێ هەراسان دەکەن و هەندێک لەو ڕۆحە شەڕانگێزانە و خیانەتکارەکان بە سزای گەل و شۆڕش دەگەیەنن، بەڵام بەداخەوە لە #05-09-1996# بارگەی لەکۆڵدەنی و بەیەکجاری سەفەری بێگەڕانەوە دەکات بۆلای شەهیدانی هاوڕێ و هاوسەنگەرانی.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,436 جار هاتیە دیتن