ئەلبۆمێکی گۆرانیبێژ لەیلا فەریقییە کە ساڵی 2007 بڵاو کراوەتەوە. بەرهەمهێنەری ئەم ئەلبۆمە لەیلا پرۆداکشنە و کۆمپانیای چوارچرا بڵاوی کردووەتەوە. هەڵکەوت زاهیر، ئەکرەم ئەمین، حەمەسەعید ئیبراهیم، زیاد ئەسعەد، حەمەسەعید حەسەن، ڕێدار سابیر، عەبدولرەحمان بێلاف و محەمەد قادر نووسەرانی دەقی گۆرانییەکانی ئەم ئەلبۆمەن. لەیلا فەریقی یەکێک لە گۆرانییەکانی ئەم ئەلبۆمەی لەگەڵ گۆرانیبێژی میسری عەلی ئەلحەججار خوێندووە.
گۆرانییەکان:
سوێند
هەر دێیتەوە
لێو
رجعنا لبعضنا (بۆ لای یەکتر گەڕاینەوە) (لەگەڵ عەلی ئەلحەججار)
گوێم لێگرن
ماڵی دڵم
شەرم نییە
بە عیشقی تۆ
من هەڵە بووم
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 14,191 جار هاتیە دیتن