گەوندی گریزە سەر بە قەزای سەید سادقە، نزیکی 600 ماڵ لەم گوندەدا هەیە.
دانیشوانی گوندی گریزە خەریکی کاری کشتوکاڵی، مەرز، ئاژەڵدارین، و هەندێکیان فەرمانبەرن.
لەم گوندەدا دوو مزگەوت هەن، یەکێکیان ساڵی 1968 دروستکراوە، و ئەوی دیکەیان ساڵی 2011 لەسەر ئەرکی فێرخوازان دروستکراوە.
هەروەها لە گوندی گریزەدا دوو قوتابخانە هەن، یەکێک لە قوتابخانەکان لە ساڵی 1970 دروستکراوە و قوتابخانەکەی دیکە ساڵی 2014 دروستکراوە، و لە پۆلی یەک تا 12ی تێدایە، زیاتر لە 1000 خوێندکار لەو قوتابخانانەدا دەخوێنن.
وێنە: شێخ زیاد گریزەیی
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,694