لە ساڵی 1927 لە #سلێمانی# لە دایک بووە، لە ساڵی 1946 دا لەکۆماری #مەهاباد# بەشداری کردووە و پێشەوا #قازی محەمەد# نازناوی بەختیاری داوەتێ، لە ساڵی 1957 دا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بووە، نیگار کێشێکی ڕیالیست و خۆشنووسێکی بە توانا بووە لە سەرەتای 1940 ەوە دەستی داوەتە ڕەسم کردن، خۆی دەڵێت من لە تەمەنی 7-8 ساڵی یەوە خولیای نیگار کێشان بووم، لە ساڵی 1975 ەوە کوردستان جێ دەهێلێت بەرەو ئەمریکاو لەوێ سەرۆکی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی کوردەو بەدرێژاییی ئەو ماوەیە لە چالاکی نەکەوتووە وێنەکانی زیاتر دیمەنی سرووشت و ژیانی کوردەواری بە شێوەیەکی ساکار و فۆتۆگرافی ڕەسم کردووە.
جەمال بەختیار دەڵێت ڕەفبق حیلمی بە پیر کارەکانمەوە دەهات و پێشدانگای بۆ ساز دەکردین (وێنەیەکی سەڵاحەدینی ئەیوبیی و پێشەوا قازی محەمەدم پێکەوە کردبووە.بارزانی بە تابلۆکەوە منی بردە لای پێشەوای سەرەک کۆمار ئەویش پێی وتم ساڵی داهاتوو، واتە 1947 کۆمەڵێک قوتابی بۆ زانکۆی باکۆ ڕەوانە دەکەین، تۆش بچۆ....) .[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 176,010 car hatiye dîtin