🏠 Başlangıç
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Temas
ℹ️Hakkında!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Daha
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Hakkında!|Kütüphane|📅
🔀 Olayla ilişkili konu
❓ Yardım
📏 Kullanma kılavuzu
🔎 Gelişmiş Arama
➕ Gönderme
🔧 Kısayollar
🏁 Diller
🔑 Hesabım
✚ Yeni başlık
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
Sana Feride diye hitap etmenin benim için ne büyük saadet olduğunu bilsen. Çünkü sen benim hem dert ve elem, hem de emel yoldaşım oldun. Hayatta milli ve vatani gayeleri uğrunda maruz kaldığım felaket
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
👫 Seyit Abdülkadir
Seyit Abdülkadir ya da Seyyit Abdülkadir Efendi (Kürtçe: Seyîd Evdilqadir, Seyîd Evdilqadir Efendî; 1851, Hakkâri, Şemdinan – ö. 27 Mayıs 1925, Bitlis), Şeyh Said İsyanı’ndan (Genç Hâdisesi) sonra ida
👫 Seyit Abdülkadir
📕 Yikilacak Duvarlar
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی بە بارمتەگیراوی پێشووی هەدەپە لە زیندانی جۆری ئێف لە کۆجالیی تورکیا زیندانیکراوە. کتێبێکی بە ناوی دیوارەکان دەڕووخێن نووسیوە.[1]
📕 Yikilacak Duvarlar
📄 Esmer
Esmer, kovareke çandî û edebî ya mehane ye.
Ji sala 2005\'a ve bi zimanê tirkî û kurdî li Stenbolê weşana xwe didomîne. Kovar bi mehane derdike. Slogana kovarê Popüler kültür e, ev jî guhertinek ji Ça
📄 Esmer
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
KÜRDOLOJİ
AKADEMİK ÇALIŞMALAR
CİLT: 3
EDİTÖR
Dr. Hasan KARACAN
Editör Notu: Yazıların her tür sorumluluğu yazarlarına aittir.
ISBN: 978-605-9512-03-9
TİYDEM YAYINCILIK
www.tiydem.com
Ekim 201
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
Berlin\'de kadın ve erkeklerin birlikte ibadet ettiği caminin kurucularından Ateş, Almanya\'daki liberal Müslümanların baskı hissettiğini ve çoğunun gelen tehditlerden korktuğunu savundu. Ateş, Diyanet\'
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
Mesut yeğen [1]
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
Yalçın Çakmak (Der.), Tuncay Şur (Der.)
“Bir ‘tür’ olarak biyografya, kendi geleceklerini kendi öz iradeleriyle belirleme hakkından mahrum bırakılan ve bu nedenle de kendi zamanlarına ve mekânlarına
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Ürün kodu : İmparatorluk Sınır ve Aşiret
Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Nejat Abdulla
Fransızcadan Çeviren: Mustafa Aslan
Onaltıncı yüzyıldan itibaren Kürdistan Osmanlı-Fars
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
Türk devletinin Rojava’ya (Kuzey Suriye) yönelik saldırı-işgal tehditleri ve hazırlıkları devam ediyor. Türk devleti bu yılın başlarında Ocak – Mart aylarında Rojava’nın Afrin bölgesine saldırdı ve iş
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
📕 USLU YAZILAR
Mehmet Salih Özalp
📕 USLU YAZILAR
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
Mehmet Salih Özalp
2014
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
Kod Adı: Quwetlî Hesekê
Adı Soyadı: Musa Ebdilxanim
Ana Adı: Fewziye
Baba Adı: Ebid
Doğum Yeri: Hesekê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Dêrezor / 01-04-2018
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
Kod Adı: Moro Hesekê
Adı Soyadı: Xalid El Elî
Ana Adı: Redhe
Baba Adı: Xelef
Doğum Yeri: Şedadê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Hesekê / 26-02-2018
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
Kod Adı: Sîpan Xelat
Adı Soyadı: Omer Cîlo
Ana Adı: Emîne
Baba Adı: Hisên
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Raco, Qude köyü 27-01-2018
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
Kod Adı: Rizgar Amed
Adı Soyadı: Recep Toprak
Ana Adı: Bircan
Baba Adı: Remzi
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 17-03-2018
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
Kod Adı: Hemze Întîqam
Adı Soyadı: Salih Elî
Ana Adı: Suad
Baba Adı: Elî
Doğum Yeri: Şam
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
✌️ Osman Sidqî (Ferhad Zagros)
Kod Adı: Ferhad Zagros
Adı Soyadı: Osman Sidqî
Ana Adı: Helîme
Baba Adı: Sidqî
Doğum Yeri: Girêsipî
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Bilbilê, Şêxurzê Tepesi / 11-03-2018
✌️ Osman Sidqî (Ferhad Zagros)
📖 Qolağası Kerem Bey - Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
Qolağası Kerem Bey/Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
Fazla lafı dollandırmadan sorduğum soruya “evet” cevabını vermek zorundayım.
Yıllardan beri Kürd ve Kürdistan tarihine ilişkin yazılan kitap, ma
📖 Qolağası Kerem Bey - Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
📕 Anılar Belgeler Cilt 2
Nivîskar: Kemal Burkay
Van gölü çevresi dört mevsim güzeldir hayranlık vericidir. Bu gezilerim sırasında arkadaşlarla Van\'ın ünlü kalesini dolaştık Van Gölü\'nün sodalı suyunda yıkandık. Nemrut\'a çıkt
📕 Anılar Belgeler Cilt 2
📕 Anılar Belgeler - Cilt 1
Nivîskar: Kemal Burkay
Çoğu anılarını yazmayıp yaşadıkları olayların ve dönemin öyküsünü kısa da olsa bize bırakmadıkları için geçmişin politik
olaylarında rol oynamış Kürt aydınlarından hep yakınm
📕 Anılar Belgeler - Cilt 1
👫 Bülent Tekin
Bülent Tekin (d. 15 Şubat 1954) Kürt şair ve yazar. Mardin’in Derik ilçesinde doğdu. Aslen Mardin’in Ömerli ilçesi Çınaraltı (Rissin) köyündendir. İstanbul Devlet Mühendislik ve Mimarlık Akademisi (Ga
👫 Bülent Tekin
📕 Kütüphane
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
📕 Kütüphane
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
📕 Kütüphane
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇;...
✌️ Şehitler
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
📕 Kütüphane
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
📄 خوێندنی لیبراڵ | Kategori: Yayınlar | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü
☰ Daha
⭐ Toplanma listesine ekle
💬 Bu madde hakkında yorum yaz!

✍️ Başlık Değişiklikleri
🏷️ Metadata
RSS

📷 Seçilen öğeyi ile ilgili görüntüler için Google arama!
🔎 Seçili öğe için Google arama!
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
👁️‍🗨️

خوێندنی لیبراڵ
رۆژنامەیەکی ئەهلی خوێندکاری و گەنجا بوو، لە مانگی دەی 2002 یەکەمین ژمارەی چاپ و بڵاوکراوەتەوە، کە کۆمەڵێک لەخوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی و سەڵاحەدین بەڕێوەیان دەبرد.
لەدوای رۆژنامەی هاوڵاتی، دووەمین رۆژنامەی ئەهلی کوردستانییە، سەرەتا دوو هەفتە جارێک دەرچووە بە هەشت لاپەڕە، پاشان بووە بە دوانزە لاپەڕەو دواتریش بووە بە 16 لاپەڕە، لەساڵی 2007یشدا بوو بەهەفتانە، بەڵام پاش دەرچوونی چەند ژمارەیەکی کەم بەهەفتانە بەهۆی گیروگرفتی مادییەوە راگیرا.
رۆژنامەکە کۆمەڵێک خوێندکاری رۆژنامەنووس خۆبەخشانە کاریان تێدا دەکرد، پشتی بەفرۆش دەبەست، کە لە هەردوو زانکۆی سلێمانی سەڵاحەدین و پەیمانگاو ئامادەییەکانی کەلار، ئامادەییەکانی دەربەندیخان و هەڵەبجە بەشێوەیەکی زۆرباش دەفرۆشدا، ئەوە جگە لەوەی لەزۆربەی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی دەفرۆشرا.
هاوکارییەکانی چاپخانەی رەنج هۆکارێک بوون بۆ مانەوەو دانەخرانی رۆژنامە، کەبەدرێژای ئەو پێنج ساڵە بەردەوام پشتگیرو هاوکارێکی گرنگی رۆژنامەکە بووە، هەروەها پاشان بەهۆی فەندەکانی رێکخراوی فریاگوزاری میللی نەرویجیەوە () کۆمەک دەکرا.
یەکەمین سەرنووسەری سەرهەنگ حەمە عەلی بووەو شاباز جەمال بەڕێوەبەری نوسین بووە، خاوەن ئیمتیازەکانی، ئالان عەتوف یەک ژمارە، ئارام شێخ محەمەد چەند ژمارەیەک، شاسوار عەبدول واحید و پاشان کاروان مەهدی.
بەڵام لەکۆتایی ساڵی 2004 ەوە تا ساڵێ 2007 ستافێکی تر بەڕێوەیان بردووە، شاسوار عەبدولواحید خاوەن ئیمتیاز، ئەیوب کەریم سەرنووسەر، کاروان مەهدی جێگری سەرنووسەر وریا حەمە تاهیر بەڕێوەبەری نووسین، ساڵح قادرو شۆڕش خالید دەستەی نووسەران، کە دواتر کاروان مەهدی بوو بەخاوەنی ئیمتیاز، وریا حەمەتاهیر بوو بەجێگری سەرنووسەر، شۆڕش خالید بوو بە بەڕێوەبەری نووسین.
رۆژنامەکە لە مانگی دوانزەی 2007 بەهۆی گیروگرفتی مادییەوە راگیرا، هەرچەند ستافەکە توانیبوویان رۆژنامەکە فراوان بکەن بۆ دەزگایەکی رۆژنامەوانی و چاپ خوێندکاری و گەنجانە، بە ناوی دەزگای گەنجان کە ماڵپەڕی گەنجان تایبەت بوو بەهەواڵی رۆژانە، بەشی کتێب کەتوانی یەک یەک کتێب چاپ بکات. بەشی پاشکۆو پۆستەر کە چەند پاشکۆیەکی رۆژنامەوانی چاپکرد، لەرۆژی جیهانی لاوانیش لەساڵێ 2007 بە پۆستەر یادەکەی کردووە.
بەشی سیمینارو ۆرک شۆپیش توانی چەنک کۆڕێک لە سلێمانی و هەولێرو سازبدات.
ئەمەش ستراتیژو سیستمی بەڕێوەبەری رۆژنامەی خوێندنی لیبراڵە کە ئەوکات ئامادەکرابوو بەهیوای رێکوپێک بەڕێوەبردنی رۆژنامەکە.
ستراتیژو سیستمی بەڕێوەبەری رۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ
1. پێناسە:
خوێندنی لیبراڵ رۆژنامەیەکی ئەهلییە کۆمەڵێک قوتابی وگەنجی سەربەخۆ لەسەرتاسەری کوردستاندا دەریدەکەن.
خوێندنی لیبراڵ گرنگی دەدات بەسیستمی پەروەردەو فێرکردن وناوەندەکانی خوێندن و کێشەو گرفتەکانی گەنج وتواناو بوونی خوێندکارو گەنج لە کۆمەڵگەدا.
2. دروسبوون وگرنگی خوێندنی لیبراڵ:
بوونی بۆشاییەک لەکۆمەڵگەدا لەگرنگی نەدان بەتوێژی قوتابی /خوێندکار و گەنج/لاو وەک توێژێکی گرنگ وکاریگەرو ئەکتیڤ لەکۆمەڵگەدا، قسەنەکردن لەکێشەو گرفتەکانیان و رۆشنایی نەخستنەسەریان، لاوازی لەبوونی کەناڵێکی ئازادو سەربەخۆی تایبەت بۆ دەربڕینی گرفت و واقعی قوتابی وگەنج و سانسۆر خستنەسەر بڵاوکردنەوەی بیروبۆچونەکانیان بەشێوەیەکی ئازادانەو سەربەخۆو رەخنەگرانە لەئۆرگانە تایبەت بەگەنجان وخوێندکارییانەی کەهەبوون سەرەتایەکە بۆ دروستبوونی رۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ.
بۆ دەربڕینی بیروڕای خوێندکارو گەنج لەسەر سیستمی پەروەردەو ناوەندەکانی خوێندن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی گەنج، ئاکتیڤ بوون و بەشداریکردنی ئەم توێژە لە رووداوو گۆرانکارییەکانی کۆمەڵگەدا خوێندنی لیبراڵ لەرووی بواری راگەیاندنەوە وەک ئامرازێکی بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە هاتەبوون.
3. ئامنجەکانی خوێندنی لیبراڵ:
1. رۆشنایی خستنەسەر واقیع و کێشەو گرفتەکانی دام ودەزگاکانی پەروەردەو توێژی خوێندکارو گەنج لەکۆمەڵگەدا.
2. کارکردن بۆ دروستکردن وبەهێزکردنی ناسنامەیەکی سەربەخۆ بۆ توێژی خوێندکارو گەنج وە دروستکردنی گوتارێکی رەخنەگرانە لەناو توێژی خوێندکارو گەنجدا.
3. دروستکردنی کەناڵێک و زەمینەسازکردن بۆ دروستکردنی گفتوگۆو دایەلۆگ لەنێوان خوێندکاران و گەنجاندا لەسەر کێشەکانی پەیوەند بەخۆیان ومەسەلە گرنگەکانی کۆمەڵگا.دروستکردنی گفتوگۆ لەنێوان گەنجان و خوێندکاران لەلایەک وبەپرسان لەلایەکی ترەوە.
4. وشیارکردنەوەی توێژی خوێندکارو گەنج.
5. کارکردن بۆکرانەوەی خوێندکارو گەنج بەرووی کلتوری پێشکەوتوو مۆدێرن، رزگاربوون لەدابونەریتی چەقبەستووی کۆمەڵگا.
6. ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگا لەکێشەو گرفتەکانی گەنج و دەزگا پەروەردەییەکان.
7.برەودان بەمیدیای ئازاد وەک پێکهاتەیەکی کۆمەڵگای مەدەنی لەکۆمەڵگادا بەگشتی و توێژی خوێندکارو گەنج بەتایبەتی لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.
4. چالاکییەکان بۆ بەدەستهێنانی ئەوئامانجانە:
1. دەرکردنی رۆژنامەکە.
2. لەرووداوو گۆڕانکارییەکانی تایبەت بەگەنج وخوێنکاردا خوێندنی لیبراڵ پاشکۆی تایبەت دەردەکات.
3. لەرووداوو گۆڕانکاری وکێشەو گرفتەکانی گەنج وخوێندکارو ناوەندەکانی خوێندندا خوێندنی لیبراڵ راپرسی ئەنجامدەدات.
4. سازکردن و ئەنجامدانی بۆنەی تایبەت بەگەنج و حوێندکار وەککۆرش، سیمینار، گفتوگۆی کراوە..هتد.
5. بواری ماددی رۆژنامەکە:
بۆبەردەوامیدان بەرۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ و برەوپێدانی، رۆژنامەکە پێویستی بەسەرچاوەی ماددی بەردەوام هەیە، بەوبڕوایەوە کەدابین کردنی ئەم پێویستییە کاریگەری نەخاتەسەر ئامانجە ستراتیژیەکانی ئەم پڕۆژەیە، لەم گۆشەنیگایەوە رۆژنامەکە پشت بەم سەرچاوانە دەبەستێت:
1. لایەن ورێکخراوی ناحکومی وسەربەخۆ.
2. یارمەتیدانی بۆ میدیای ئازاد.
3. کۆمەک و یارمەتی بێمەرجی کەسایەتی ولایەنی خەمخۆر بۆ پرۆژەیەکی لەمجۆرەو توێژی خوێندکارو گەنج.
4. توانای ماددی ناوخۆی رۆژنامەکە وەک داهاتی فرۆشی رۆژنامەکەو هاوکاری ماددی کەسی پەیوەندیدار لەستافی رۆژنامەکەدا (خاوەن ئیمتیاز).
5. ریکلامی بازرگانی وەک سەرچاوەیەکی ماددی لەرۆژنامەیەکی ئەهلیدا.
6. پیکهاتەی رۆژنامەکە:
1. هەواڵ:
خوێندنی لیبراڵ ئەو هەواڵانە بڵاودەکاتەوە کەپەیوەندی راستەوخۆی بەگەنج و خوێندکارو سیستمی پەروەردەو فێرکردن ودامەزراوەکانی خوێندنەوە هەیە، ئەو هەواڵانەی لەدەز\ا راگەیاندنەکانی تر بەپێی پێویست تیشکی ناخرێتەسەرو بڵاوناکرێنەوەو پەردەپۆش دەکرێن.
2. رێپۆرتاژو بەدواداچوون:
- هەموو ئەو رووداوو کێشانەی کەروودەدەن و جێی سەرنجی خوێندکارانن و پێویستی بەقسە لەسەر کردنی خوێندکاران ومامۆستایان وبەرپرسان هەیە.
- ئەو رووداوو کێشەو بابەتانەی کەپەیوەندیدارن بەژیانی گەنج و دامەزراوەکانی گەنجەوە.
3. چاوپێکەوتن:
چاوپێکەوتن لەخوێندنی لیبراڵدا سێ ئاست وەردەگرێت:
1. چاوپێکەوتن لەئاستی خوێندکاران وگەنجاندا.
2. چاوپێکەوتن لەئاستی بەرپرسان و مامۆستایاندا.
3. چاوپێکەوتن لەئاستی رۆشنبران.
• چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت بۆ گەیاندنی کێشەو داواکارییەکانی گەنج و خوێنکار، وەڵامی بەرپرسان.
• تێڕوانین و سەرنج و هەڵوێستی رۆشنبیران لەمەڕ کێشەو گرفتەکانی خوێندکارو گەنج و دامەزراوە پەروەردەییەکانی کۆمەڵگا.
• چاوپێکەوتن لەگەڵ خوێندکارو گەنجی بەهرەمەند، هەروەها تێڕوانینی خوێندکاران وگەنجان دەربارەی کێشەو گرفتەکانی خۆیان وکۆمەڵگا.
4.ووتار:
خوێندنی لیبراڵ ئەو وتارانە بڵاودەکاتەوە کەگوزارشت لەکێشەو گرفتەکان و بیروبۆچوونی گەنجان وخوێندکاران دەکات خودی گەنجان وخوێندکاران دەینوسن. وتاری ئەو مامۆستاو رۆشنبیرانەی کەدەیانەوێت سەرنج وتێڕوانینی خۆیان لەمەڕ سیستمی پەروەردەو ناوەندەکانی خوێندن و کێشەو گرفتەکانی گەنجاندا بخەنەڕوو.
5. ئەدەب و هونەر:
ئەو بابەتە هونەری وئەدەبیانە بڵاو دەکرێنەوە کەگوزارشت لە ژیانی گەنج و خوێندکاران دەکات، هەروەها بابەتی وەرگێڕان لەبواری ئەدەب و هونەردا لەسەر سینماکارو مۆسیقارو ئەدیبە جیهانییەکان و بوارە هونەرییەکانی تر.
6. وەرزش:
لەبەرئەوەی گەنج وخوێندکار توێژێکن لەکۆمەڵگا گرینگیدانێکی تایبەتیان بەبوواری وەرزش هەیە، بۆیە ئەم بوارە لەخوێندنی لیبراڵدا بۆ ئاگاداربوونی ئەم توێژەیە لەرووداوو گۆڕانکارییەکان ئەگەر بەشێوەیەکی کەمیش بێت لەوبوارەدا.
1. وێنە:
بەشێکی گرنگی رۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ پێکدەهێنێ. ئەو وێنانە بڵاودەکرێنەوە کەپەیوەندی راستەوخۆیان بەبابەتەکەوە هەبێت و گوزارشت لەبابەتەکە بکات، وێنەکان راستگۆیی زیاتر دەبەخشنە بابەتەکەو بڕوا لای خوێنەر دروست دەکات. ئەو وێنانە بڵاوناکرینەوە کەلەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤدا یەکناگرێتەوە.
2. ریکلام:
ریکلامیش یەکێکە لەپێکهاتەکانی رۆژنامەکە بەو پێیەی رۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ رۆژنامەیەکی ئەهلییەو وەک سەرچاوەیەکی مادی بەکاری دەهێنێت.
7. پێوەرەکان بۆ وەگرتنی رۆژنامەنووس:
1. بێلایەن بێت، واتە ئایدیای هیچ خزب و رێکخراوێک لەناو رۆژنامەکەدا بڵاونەکاتەوە.
2. پێویستە شارەزایی لەبواری رۆژنامەنووسیدا هەبێت و ئارەزووی کارکردنی هەبێت.
3. کەسایەتییەکی هەبێت لەکۆمەڵگادا، ناوبانگی خۆیی و رۆژنامەکە بپارێزێت.
4. پیچویستە پابەندی ئەو ئەرکانە بێت کەخوێندنی لیبراڵ دایناوە بۆ سەرجەم پۆستە رۆژنامەنووسییەکان کەلەسیستمی بەرێوەبردنی خوێندنی لیبراڵدا ئاماژەی پێکراوە، لەکاتی جێبەجێ نەکردنی یان کەمتەرخەمی کردن لەوئەرکانە، توشی بەرپرسیارێتی دەبێت.
5. نابێت لەرۆژنامەیەکی تری خوێندکاری یان گەنجانەدا کاربکات بەوپێیەی خوێندنی لیبراڵ رۆژنامەیەکی تایبەتمەندە بەبواری گەنج و خوێندکار.
6. ئەو کەسانەی ناتوانن خاڵی (5) جێبەجێ بکەن دەتوانن بەپەیوەست (عقد) کاربکەن لەگەڵ خوێندنی لیبراڵدا.
7. هەرکەسێک سەرەتا پەیوەندی دەکات بەخوێندنی لیبراڵەوە بەقۆناغی هەڵسەنگاندندا دەڕوات، ئینجا دوای ئەو قۆناغە دەبنە کەسێک لەستافی سەرەکی رۆژنامەکە.
8. پابەندبوون بەو پێوەرە ئیتیکیانەی کەخوێندنی لیبراڵ دایناوە بۆ کادرە رۆژنامەنووسییەکانی.
8.پێوەرە ئیتیکیەکانی خوێندنی لیبراڵ:
1. کۆکردنەوەو وەرگرتنی زانیاری بەشێوەیەکی دروست و نەزیهانە.
2. نەدرکاندنی ئەو سەرچاوانەی زانیاریت پێدەدەن، دەیانەوێت بەنهێنی بمێنێتەوە.
3. پاراستنی ژیانی تایبەتی و کەسێتی خەڵک و نەزڕاندنی ناوبانگی هیچ کەس.
4. رێزگرتن لەبەها گشتییەکان و کلتورە جیاوازەکان.
5. رێزگرتن و هێرش نەکردنەسەر هیچ ئایین و مەزهەب و ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی.
6. جیاوازی نەکردن لەنێوان رەگەزو ئیتنیکە جیاوازەکاندا.
7. نابێت هیچ کەسێک باجی خوێندنی لیبراڵ بۆ مەبەستی شەخسی بەکاربهێنێت، لەکاتی وازهێنان لەکارکردن پێویستە بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی خۆی رابگەیەنێت و باجی رۆژنامەکە بگەرێنێتەوە.
9. پێوەرەکان بۆ بڵاوبوونەوەی بابەتی رۆژنامەنووسی:
1. بابەتەکە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پەیوەندی بەدنیای خوێندکارو گەنجەوە هەبێت، بەشێوەکی بابەتی نوسرابێت.
2. نوێ بێت و گوزارشت لەبابەتێکی نێو دامەزراوەکانی خوێندن یاخود کۆمەڵگە بکات کەجێی سەرنج و باسی خەڵک بێت.
3. نابێت بابەتەکە خزمەت بەهیچ رێکخراوێکی گەنجان وخوێندکاران یاخود ئایدیایەکی سیاسی بکات،مەبەست لێی گەیاندنی پەیامی رێکخراوێک بێت لەرێگەی خوێندنی لیبراڵەوە.
4. ئەو بابەتانەی دەگەنە رۆژنامەکە لەرێگەی لیژنەیەکی سەرپەرشتیارییەوە دەبینرێت و پاشان سەرنووسەر بڕیاری بڵاوبوونەوەی یان بڵاونەبوونەوەی دەدات. لەکاتی بڵاونەکردنەوەی بابەتەکەدا، بابەتەکە ناگەڕێنرێتەوە بۆ نووسەرەکەی.
5. زیاتر گرنگی بەو بابەتانە دەدرێت کەکار لەسەر مۆدێنیزەکردنی دامودەزگاکانی خوێندن و توێژی خوێندکارو گەنج بەئاراستەی کلتورو بیرکردنەوەیەکی هاوچەرخانەو پێشکەوتوو نوسراوە.
سیستمی بەڕێوەبردنی رۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ
دەستەی باڵای بەڕێوەبردن:
دەستەی باڵای بەڕێوەبەردن لەپێنج کەس لەستافی سەرەکی پێکهاتووە بۆ گفتوگۆ کردن و بڕیاردان لەسەر بابەتە چارەنوسسازو گرنگەکانی تایبەت بەرۆژنامەکە.
تایبەتمەندییەکانی لیژنەکە:
1. لیژنەکە لەپێنج کەس پێکدێت لەستافی سەرەکی رۆژنامەکە(خاوەن ئیمتیاز، سەرنووسەر، جێگری سەرنووسەر، بەڕێوەبەری نوسین، کەسێک لەدەستەی نووسەران).
2. لیژنەکە سێ مانگ جارێک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات بۆ قسەکردن لەسەر رۆژنامەکەو پلانی کارکردنی داهاتوو، جگەلەو کۆبوونەوەیە لەبارودۆخی تایبەتدا کەپێویست بەکۆبونەوەبکات لیژنەکە کۆدەبێتەوە.
3. پیویستە ئەندامانی دەستەی باڵای بەڕێوەبردن لەرێگەی راپۆرتێکەوە قسەو گفتوگۆکانیان ئامادەبکەن و لە کۆبوونەوە ئاساییەکەدا گفتوگۆی لەسەر بکەن.
4. ئەو پلانانەی لەکۆبوونەوەکاندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت پێویستە لەلایەن دەستەی باڵاوە بەدواداچوونی بۆبکرێت بۆ جێبەجێکردنی یاخود دەرئەنجامەکانی.
ئەو بوارانەی دەستەی باڵا گفتووگۆی لەسەر دەکات:
1. گفتوگۆکردن لەسەر ستراتیژو ئامانجی رۆژنامەکە.
2. لایەنی ماددی رۆژنامەکە: لەکاتی وەرگرتنی ماددە(پارەو پێداویستی تری ماددی) لەکەسان و لایەن و رێکخراوەکان لیژنەکە بڕیاری لەسەر دەدات.
3. دانان یان لابردنی دەستەی نووسەران لەلایەن دەستەی باڵاوە یەکلایی دەکرێتەوە.
4. گۆڕانکاریکردن لەکاتی دەرچوونی رۆژنامەکەو زیادکردنی لاپەڕەو گۆڕانکاری لەقەبارەو رەنگدا دەستەی باڵا بڕیاری لەسەر دەدەات.
دەستەی بەرێوەبردنی رۆژنامە:
1. خاوەن ئیمتیاز:
بەرپرسیارە لەدابینکردنی بودجەی دارایی رۆژنامەکە.
خاوەن ئیمتیاز دەتوانێت لەرێگەی ژمێریاری رۆژنامەکەوە ئاگاداری تەواوی بودجەو وردەکارییەکاری و خەرجییەکانی رۆژنامەکە بێت.
2. سەرنووسەر:
پێویستە سەرنووسەر ئاگاداری نزیک و راستەوخۆی هەبێت لەرۆژنامەکەوە، بەبینینی ئەوبابەت و هەواڵانەی لەرۆژنامەکەدا بڵاودەکرێنەوە.
ئەنجامدانی گۆڕانکاری پێویست بۆ داڕشتنی بەرنامەی باشتر بۆ رۆژنامەکە. سەرنووسەر بڕیاری کۆتایی بڵاوبوونەوە یان بڵاونەبوونەوەی بابەتەکان دەدات بەحکومی ئەوەی لێپرسراوێتی یاسایی لەسەرشانە، بەمەرجێک سەرنووسەر بابەتی بێت لەبڕیارداندا.
3. جێگری سەرنووسەر:
هاوکاریکردنی سەرنووسەر لەکارەکانیدا، سەرپەرشتیکردنی ستافی رۆژنامەکە، بەشداریکردن لەبڕیارە گرنگەکانیتایبەت بە رۆژنامەکە.
4. بەڕێوەبەری نوسین:
سەرپەرشتیکردن و دیاریکردن و کۆکردنەوەی بابەتە رۆژنامەوانیەکان لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا گرنگترین ئەرکەکانی بەڕێوەبەری نوسینە. ئامادەبوونی لەگەڵ نەخشەسازی رۆژنامەکە بۆ نەخشەسازی رۆژنامەکە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، هاوبەشی بڕیاردانە لەگەڵ سەرنووسەردا.
5. دەستەی نووسەران:
ئەو کەسانەی سیفەتی دەستەی نووسەرانیان هەیە لەخوێندنی لیبراڵدا ئەم ئەرک و مافانەیان هەیە:
1. ئەنجامدانی بەدواداچوون و ئامادەکردنی راپۆرت.
2. سەیرکردن و هەڵسەنگاندنی ئەو بابەت وریپۆرتاژانەی بۆ رۆژنامەکە ئامادەدەکرێت.
3. ئامادەبوونی لەکاتی نەخشەسازی رۆژنامەکە.
4. چاککردنی ئەو رێپۆرتاژو هەواڵانەی بۆ رۆژنامەکە ئامادە دەکرێت و پێویستی بەئیشکردنێکی زانستیانەتر هەیە.
5. پابەندبوون بەبڕیارەکانی رۆژنامەکە.
6. پێشنیارو بۆچونەکانی بەهەند وەردەگیرێت، پێشنیارەکانی دەخرێتە بەردەم دەستەی باڵای بەڕێوەبردنی رۆژنامەکە.

⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
👫 Kişiler
1.👁️شاسوار عەبدولواحید
📂[ Daha...]

⁉️ Başlık özelikleri
🏷️ Kategori: 📄 Yayınlar
📰 Yayın: 📰 Gazete

⁉️ Technical Metadata
©️ Bu öğenin telif hakkı öğenin sahibi tarafından Kurdipedia verilen edildi!
✨ Ürün Kalitesi: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
Kötü👎
✖️
 40%-49%
Kötü
✖️
 50%-59%
Kötü değil
✔️
 60%-69%
Orta
✔️
 70%-79%
Çok iyi
✔️
 80%-89%
Çok iyi👍
✔️
 90%-99%
En iyi👏
94%
✔️
Bu başlık Hawrê Baxewan tarafından Oct 8 2010 1:58PM tarihinde kaydedildi
✍️ Bu başlık en son System Administrator tarafından Nov 30 2013 11:08PM tarihinde Düzenlendi
☁️ Başlık Adresi
🔗
🔗
⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı
👁 Bu başlık 8,907 defa görüntülendi

📚 Attached files - Version
Tür Version 💾📖🕒📅 👫 Editör Adı
📷 Resim tipi 1.0.127 KB Oct 8 2010 1:58PMHawrê Baxewan
📚 Kütüphane
  📖 EHMEDÊ XANÎ; KISA VE Ö...
  📖 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
  📖 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇAL...
  📖 İngiliz belgelerinde K...
  📖 Daha...


📅 Kronoloji
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021
  🗓️ 11-01-2021
  🗓️ 10-01-2021


💳 Bizi destekleyin
👫 Kurdipedia Ekibi
💬 Yorumlar
⭐ Kullanıcı koleksiyon
📊 Istatistik Başlık Sayısı 380,011
Resim 61,327
Kitap PDF 11,523
İlgili Dosyalar 48,112
📼 Video 182
🗄 Kaynaklar 15,832
📌 Actual
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
William Aegleton JR
Turkçesi: M. Emin Bozarslan
İkinci baskı 1989
Köln-F. Almanya
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Rizgarîxwazen Neteweyî yen Kurdistane
Kürdistan Ulusal Kurtuluşçulan
1993
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
HDP
5th March 2018
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
Kod Adı: Egîd Cotkar
Adı Soyadı: Heyder Elî
Ana Adı: Rehîme
Baba Adı: Ednan
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
Prof. Dr. Abdullah Kıran
Behroz Şucaii
Prof. Dr. Osman Ali
Mehmet Bayrak
Dr. Ari Badinani
Seîd Veroj
Mamend Roje
Ziryan Rojhelati
2020
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sayfa oluşturma süresi: 0,358 saniye!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574