图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,107
图片 105,480
书籍 19,114
相关文件 96,134
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێندنی لیبراڵ
小组: 刊物 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنی لیبراڵ

خوێندنی لیبراڵ
رۆژنامەیەکی ئەهلی خوێندکاری و گەنجا بوو، لە مانگی دەی 2002 یەکەمین ژمارەی چاپ و بڵاوکراوەتەوە، کە کۆمەڵێک لەخوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی و سەڵاحەدین بەڕێوەیان دەبرد.
لەدوای ڕۆژنامەی هاوڵاتی، دووەمین ڕۆژنامەی ئەهلی کوردستانییە، سەرەتا دوو هەفتە جارێک دەرچووە بە هەشت لاپەڕە، پاشان بووە بە دوانزە لاپەڕەو دواتریش بووە بە 16 لاپەڕە، لەساڵی 2007یشدا بوو بەهەفتانە، بەڵام پاش دەرچوونی چەند ژمارەیەکی کەم بەهەفتانە بەهۆی گیروگرفتی مادییەوە ڕاگیرا.
رۆژنامەکە کۆمەڵێک خوێندکاری ڕۆژنامەنووس خۆبەخشانە کاریان تێدا دەکرد، پشتی بەفرۆش دەبەست، کە لە هەردوو زانکۆی سلێمانی سەڵاحەدین و پەیمانگاو ئامادەییەکانی کەلار، ئامادەییەکانی دەربەندیخان و هەڵەبجە بەشێوەیەکی زۆرباش دەفرۆشدا، ئەوە جگە لەوەی لەزۆربەی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی دەفرۆشرا.
هاوکارییەکانی چاپخانەی ڕەنج هۆکارێک بوون بۆ مانەوەو دانەخرانی ڕۆژنامە، کەبەدرێژای ئەو پێنج ساڵە بەردەوام پشتگیرو هاوکارێکی گرنگی ڕۆژنامەکە بووە، هەروەها پاشان بەهۆی فەندەکانی ڕێکخراوی فریاگوزاری میللی نەرویجیەوە () کۆمەک دەکرا.
یەکەمین سەرنووسەری سەرهەنگ حەمە عەلی بووەو شاباز جەمال بەڕێوەبەری نوسین بووە، خاوەن ئیمتیازەکانی، ئالان عەتوف یەک ژمارە، ئارام شێخ محەمەد چەند ژمارەیەک، شاسوار عەبدول واحید و پاشان کاروان مەهدی.
بەڵام لەکۆتایی ساڵی 2004 ەوە تا ساڵێ 2007 ستافێکی تر بەڕێوەیان بردووە، شاسوار عەبدولواحید خاوەن ئیمتیاز، ئەیوب کەریم سەرنووسەر، کاروان مەهدی جێگری سەرنووسەر وریا حەمە تاهیر بەڕێوەبەری نووسین، ساڵح قادرو شۆڕش خالید دەستەی نووسەران، کە دواتر کاروان مەهدی بوو بەخاوەنی ئیمتیاز، وریا حەمەتاهیر بوو بەجێگری سەرنووسەر، شۆڕش خالید بوو بە بەڕێوەبەری نووسین.
رۆژنامەکە لە مانگی دوانزەی 2007 بەهۆی گیروگرفتی مادییەوە ڕاگیرا، هەرچەند ستافەکە توانیبوویان ڕۆژنامەکە فراوان بکەن بۆ دەزگایەکی ڕۆژنامەوانی و چاپ خوێندکاری و گەنجانە، بە ناوی دەزگای گەنجان کە ماڵپەڕی گەنجان تایبەت بوو بەهەواڵی ڕۆژانە، بەشی کتێب کەتوانی یەک یەک کتێب چاپ بکات. بەشی پاشکۆو پۆستەر کە چەند پاشکۆیەکی ڕۆژنامەوانی چاپکرد، لەرۆژی جیهانی لاوانیش لەساڵێ 2007 بە پۆستەر یادەکەی کردووە.
بەشی سیمینارو ۆرک شۆپیش توانی چەنک کۆڕێک لە سلێمانی و هەولێرو سازبدات.
ئەمەش ستراتیژو سیستمی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵە کە ئەوکات ئامادەکرابوو بەهیوای ڕێکوپێک بەڕێوەبردنی ڕۆژنامەکە.
ستراتیژو سیستمی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ
1. پێناسە:
خوێندنی لیبراڵ ڕۆژنامەیەکی ئەهلییە کۆمەڵێک قوتابی وگەنجی سەربەخۆ لەسەرتاسەری کوردستاندا دەریدەکەن.
خوێندنی لیبراڵ گرنگی دەدات بەسیستمی پەروەردەو فێرکردن وناوەندەکانی خوێندن و کێشەو گرفتەکانی گەنج وتواناو بوونی خوێندکارو گەنج لە کۆمەڵگەدا.
2. دروسبوون وگرنگی خوێندنی لیبراڵ:
بوونی بۆشاییەک لەکۆمەڵگەدا لەگرنگی نەدان بەتوێژی قوتابی /خوێندکار و گەنج/لاو وەک توێژێکی گرنگ وکاریگەرو ئەکتیڤ لەکۆمەڵگەدا، قسەنەکردن لەکێشەو گرفتەکانیان و ڕۆشنایی نەخستنەسەریان، لاوازی لەبوونی کەناڵێکی ئازادو سەربەخۆی تایبەت بۆ دەربڕینی گرفت و واقعی قوتابی وگەنج و سانسۆر خستنەسەر بڵاوکردنەوەی بیروبۆچونەکانیان بەشێوەیەکی ئازادانەو سەربەخۆو ڕەخنەگرانە لەئۆرگانە تایبەت بەگەنجان وخوێندکارییانەی کەهەبوون سەرەتایەکە بۆ دروستبوونی ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ.
بۆ دەربڕینی بیروڕای خوێندکارو گەنج لەسەر سیستمی پەروەردەو ناوەندەکانی خوێندن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی گەنج، ئاکتیڤ بوون و بەشداریکردنی ئەم توێژە لە ڕووداوو گۆرانکارییەکانی کۆمەڵگەدا خوێندنی لیبراڵ لەرووی بواری ڕاگەیاندنەوە وەک ئامرازێکی بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە هاتەبوون.
3. ئامنجەکانی خوێندنی لیبراڵ:
1. ڕۆشنایی خستنەسەر واقیع و کێشەو گرفتەکانی دام ودەزگاکانی پەروەردەو توێژی خوێندکارو گەنج لەکۆمەڵگەدا.
2. کارکردن بۆ دروستکردن وبەهێزکردنی ناسنامەیەکی سەربەخۆ بۆ توێژی خوێندکارو گەنج وە دروستکردنی گوتارێکی ڕەخنەگرانە لەناو توێژی خوێندکارو گەنجدا.
3. دروستکردنی کەناڵێک و زەمینەسازکردن بۆ دروستکردنی گفتوگۆو دایەلۆگ لەنێوان خوێندکاران و گەنجاندا لەسەر کێشەکانی پەیوەند بەخۆیان ومەسەلە گرنگەکانی کۆمەڵگا.دروستکردنی گفتوگۆ لەنێوان گەنجان و خوێندکاران لەلایەک وبەپرسان لەلایەکی ترەوە.
4. وشیارکردنەوەی توێژی خوێندکارو گەنج.
5. کارکردن بۆکرانەوەی خوێندکارو گەنج بەرووی کلتوری پێشکەوتوو مۆدێرن، ڕزگاربوون لەدابونەریتی چەقبەستووی کۆمەڵگا.
6. ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگا لەکێشەو گرفتەکانی گەنج و دەزگا پەروەردەییەکان.
7.برەودان بەمیدیای ئازاد وەک پێکهاتەیەکی کۆمەڵگای مەدەنی لەکۆمەڵگادا بەگشتی و توێژی خوێندکارو گەنج بەتایبەتی لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.
4. چالاکییەکان بۆ بەدەستهێنانی ئەوئامانجانە:
1. دەرکردنی ڕۆژنامەکە.
2. لەرووداوو گۆڕانکارییەکانی تایبەت بەگەنج وخوێنکاردا خوێندنی لیبراڵ پاشکۆی تایبەت دەردەکات.
3. لەرووداوو گۆڕانکاری وکێشەو گرفتەکانی گەنج وخوێندکارو ناوەندەکانی خوێندندا خوێندنی لیبراڵ ڕاپرسی ئەنجامدەدات.
4. سازکردن و ئەنجامدانی بۆنەی تایبەت بەگەنج و حوێندکار وەککۆرش، سیمینار، گفتوگۆی کراوە..هتد.
5. بواری ماددی ڕۆژنامەکە:
بۆبەردەوامیدان بەرۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ و برەوپێدانی، ڕۆژنامەکە پێویستی بەسەرچاوەی ماددی بەردەوام هەیە، بەوبڕوایەوە کەدابین کردنی ئەم پێویستییە کاریگەری نەخاتەسەر ئامانجە ستراتیژیەکانی ئەم پڕۆژەیە، لەم گۆشەنیگایەوە ڕۆژنامەکە پشت بەم سەرچاوانە دەبەستێت:
1. لایەن ورێکخراوی ناحکومی وسەربەخۆ.
2. یارمەتیدانی بۆ میدیای ئازاد.
3. کۆمەک و یارمەتی بێمەرجی کەسایەتی ولایەنی خەمخۆر بۆ پرۆژەیەکی لەمجۆرەو توێژی خوێندکارو گەنج.
4. توانای ماددی ناوخۆی ڕۆژنامەکە وەک داهاتی فرۆشی ڕۆژنامەکەو هاوکاری ماددی کەسی پەیوەندیدار لەستافی ڕۆژنامەکەدا (خاوەن ئیمتیاز).
5. ریکلامی بازرگانی وەک سەرچاوەیەکی ماددی لەرۆژنامەیەکی ئەهلیدا.
6. پیکهاتەی ڕۆژنامەکە:
1. هەواڵ:
خوێندنی لیبراڵ ئەو هەواڵانە بڵاودەکاتەوە کەپەیوەندی ڕاستەوخۆی بەگەنج و خوێندکارو سیستمی پەروەردەو فێرکردن ودامەزراوەکانی خوێندنەوە هەیە، ئەو هەواڵانەی لەدەز\ا ڕاگەیاندنەکانی تر بەپێی پێویست تیشکی ناخرێتەسەرو بڵاوناکرێنەوەو پەردەپۆش دەکرێن.
2. رێپۆرتاژو بەدواداچوون:
- هەموو ئەو ڕووداوو کێشانەی کەروودەدەن و جێی سەرنجی خوێندکارانن و پێویستی بەقسە لەسەر کردنی خوێندکاران ومامۆستایان وبەرپرسان هەیە.
- ئەو ڕووداوو کێشەو بابەتانەی کەپەیوەندیدارن بەژیانی گەنج و دامەزراوەکانی گەنجەوە.
3. چاوپێکەوتن:
چاوپێکەوتن لەخوێندنی لیبراڵدا سێ ئاست وەردەگرێت:
1. چاوپێکەوتن لەئاستی خوێندکاران وگەنجاندا.
2. چاوپێکەوتن لەئاستی بەرپرسان و مامۆستایاندا.
3. چاوپێکەوتن لەئاستی ڕۆشنبران.
• چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت بۆ گەیاندنی کێشەو داواکارییەکانی گەنج و خوێنکار، وەڵامی بەرپرسان.
• تێڕوانین و سەرنج و هەڵوێستی ڕۆشنبیران لەمەڕ کێشەو گرفتەکانی خوێندکارو گەنج و دامەزراوە پەروەردەییەکانی کۆمەڵگا.
• چاوپێکەوتن لەگەڵ خوێندکارو گەنجی بەهرەمەند، هەروەها تێڕوانینی خوێندکاران وگەنجان دەربارەی کێشەو گرفتەکانی خۆیان وکۆمەڵگا.
4.ووتار:
خوێندنی لیبراڵ ئەو وتارانە بڵاودەکاتەوە کەگوزارشت لەکێشەو گرفتەکان و بیروبۆچوونی گەنجان وخوێندکاران دەکات خودی گەنجان وخوێندکاران دەینوسن. وتاری ئەو مامۆستاو ڕۆشنبیرانەی کەدەیانەوێت سەرنج وتێڕوانینی خۆیان لەمەڕ سیستمی پەروەردەو ناوەندەکانی خوێندن و کێشەو گرفتەکانی گەنجاندا بخەنەڕوو.
5. ئەدەب و هونەر:
ئەو بابەتە هونەری وئەدەبیانە بڵاو دەکرێنەوە کەگوزارشت لە ژیانی گەنج و خوێندکاران دەکات، هەروەها بابەتی وەرگێڕان لەبواری ئەدەب و هونەردا لەسەر سینماکارو مۆسیقارو ئەدیبە جیهانییەکان و بوارە هونەرییەکانی تر.
6. وەرزش:
لەبەرئەوەی گەنج وخوێندکار توێژێکن لەکۆمەڵگا گرینگیدانێکی تایبەتیان بەبوواری وەرزش هەیە، بۆیە ئەم بوارە لەخوێندنی لیبراڵدا بۆ ئاگاداربوونی ئەم توێژەیە لەرووداوو گۆڕانکارییەکان ئەگەر بەشێوەیەکی کەمیش بێت لەوبوارەدا.
1. وێنە:
بەشێکی گرنگی ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ پێکدەهێنێ. ئەو وێنانە بڵاودەکرێنەوە کەپەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەبابەتەکەوە هەبێت و گوزارشت لەبابەتەکە بکات، وێنەکان ڕاستگۆیی زیاتر دەبەخشنە بابەتەکەو بڕوا لای خوێنەر دروست دەکات. ئەو وێنانە بڵاوناکرینەوە کەلەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤدا یەکناگرێتەوە.
2. ریکلام:
ریکلامیش یەکێکە لەپێکهاتەکانی ڕۆژنامەکە بەو پێیەی ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ ڕۆژنامەیەکی ئەهلییەو وەک سەرچاوەیەکی مادی بەکاری دەهێنێت.
7. پێوەرەکان بۆ وەگرتنی ڕۆژنامەنووس:
1. بێلایەن بێت، واتە ئایدیای هیچ خزب و ڕێکخراوێک لەناو ڕۆژنامەکەدا بڵاونەکاتەوە.
2. پێویستە شارەزایی لەبواری ڕۆژنامەنووسیدا هەبێت و ئارەزووی کارکردنی هەبێت.
3. کەسایەتییەکی هەبێت لەکۆمەڵگادا، ناوبانگی خۆیی و ڕۆژنامەکە بپارێزێت.
4. پیچویستە پابەندی ئەو ئەرکانە بێت کەخوێندنی لیبراڵ دایناوە بۆ سەرجەم پۆستە ڕۆژنامەنووسییەکان کەلەسیستمی بەرێوەبردنی خوێندنی لیبراڵدا ئاماژەی پێکراوە، لەکاتی جێبەجێ نەکردنی یان کەمتەرخەمی کردن لەوئەرکانە، توشی بەرپرسیارێتی دەبێت.
5. نابێت لەرۆژنامەیەکی تری خوێندکاری یان گەنجانەدا کاربکات بەوپێیەی خوێندنی لیبراڵ ڕۆژنامەیەکی تایبەتمەندە بەبواری گەنج و خوێندکار.
6. ئەو کەسانەی ناتوانن خاڵی (5) جێبەجێ بکەن دەتوانن بەپەیوەست (عقد) کاربکەن لەگەڵ خوێندنی لیبراڵدا.
7. هەرکەسێک سەرەتا پەیوەندی دەکات بەخوێندنی لیبراڵەوە بەقۆناغی هەڵسەنگاندندا دەڕوات، ئینجا دوای ئەو قۆناغە دەبنە کەسێک لەستافی سەرەکی ڕۆژنامەکە.
8. پابەندبوون بەو پێوەرە ئیتیکیانەی کەخوێندنی لیبراڵ دایناوە بۆ کادرە ڕۆژنامەنووسییەکانی.
8.پێوەرە ئیتیکیەکانی خوێندنی لیبراڵ:
1. کۆکردنەوەو وەرگرتنی زانیاری بەشێوەیەکی دروست و نەزیهانە.
2. نەدرکاندنی ئەو سەرچاوانەی زانیاریت پێدەدەن، دەیانەوێت بەنهێنی بمێنێتەوە.
3. پاراستنی ژیانی تایبەتی و کەسێتی خەڵک و نەزڕاندنی ناوبانگی هیچ کەس.
4. ڕێزگرتن لەبەها گشتییەکان و کلتورە جیاوازەکان.
5. ڕێزگرتن و هێرش نەکردنەسەر هیچ ئایین و مەزهەب و ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی.
6. جیاوازی نەکردن لەنێوان ڕەگەزو ئیتنیکە جیاوازەکاندا.
7. نابێت هیچ کەسێک باجی خوێندنی لیبراڵ بۆ مەبەستی شەخسی بەکاربهێنێت، لەکاتی وازهێنان لەکارکردن پێویستە بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی خۆی ڕابگەیەنێت و باجی ڕۆژنامەکە بگەرێنێتەوە.
9. پێوەرەکان بۆ بڵاوبوونەوەی بابەتی ڕۆژنامەنووسی:
1. بابەتەکە ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پەیوەندی بەدنیای خوێندکارو گەنجەوە هەبێت، بەشێوەکی بابەتی نوسرابێت.
2. نوێ بێت و گوزارشت لەبابەتێکی نێو دامەزراوەکانی خوێندن یاخود کۆمەڵگە بکات کەجێی سەرنج و باسی خەڵک بێت.
3. نابێت بابەتەکە خزمەت بەهیچ ڕێکخراوێکی گەنجان وخوێندکاران یاخود ئایدیایەکی سیاسی بکات،مەبەست لێی گەیاندنی پەیامی ڕێکخراوێک بێت لەرێگەی خوێندنی لیبراڵەوە.
4. ئەو بابەتانەی دەگەنە ڕۆژنامەکە لەرێگەی لیژنەیەکی سەرپەرشتیارییەوە دەبینرێت و پاشان سەرنووسەر بڕیاری بڵاوبوونەوەی یان بڵاونەبوونەوەی دەدات. لەکاتی بڵاونەکردنەوەی بابەتەکەدا، بابەتەکە ناگەڕێنرێتەوە بۆ نووسەرەکەی.
5. زیاتر گرنگی بەو بابەتانە دەدرێت کەکار لەسەر مۆدێنیزەکردنی دامودەزگاکانی خوێندن و توێژی خوێندکارو گەنج بەئاراستەی کلتورو بیرکردنەوەیەکی هاوچەرخانەو پێشکەوتوو نوسراوە.
سیستمی بەڕێوەبردنی ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ
دەستەی باڵای بەڕێوەبردن:
دەستەی باڵای بەڕێوەبەردن لەپێنج کەس لەستافی سەرەکی پێکهاتووە بۆ گفتوگۆ کردن و بڕیاردان لەسەر بابەتە چارەنوسسازو گرنگەکانی تایبەت بەرۆژنامەکە.
تایبەتمەندییەکانی لیژنەکە:
1. لیژنەکە لەپێنج کەس پێکدێت لەستافی سەرەکی ڕۆژنامەکە(خاوەن ئیمتیاز، سەرنووسەر، جێگری سەرنووسەر، بەڕێوەبەری نوسین، کەسێک لەدەستەی نووسەران).
2. لیژنەکە سێ مانگ جارێک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆژنامەکەو پلانی کارکردنی داهاتوو، جگەلەو کۆبوونەوەیە لەبارودۆخی تایبەتدا کەپێویست بەکۆبونەوەبکات لیژنەکە کۆدەبێتەوە.
3. پیویستە ئەندامانی دەستەی باڵای بەڕێوەبردن لەرێگەی ڕاپۆرتێکەوە قسەو گفتوگۆکانیان ئامادەبکەن و لە کۆبوونەوە ئاساییەکەدا گفتوگۆی لەسەر بکەن.
4. ئەو پلانانەی لەکۆبوونەوەکاندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت پێویستە لەلایەن دەستەی باڵاوە بەدواداچوونی بۆبکرێت بۆ جێبەجێکردنی یاخود دەرئەنجامەکانی.
ئەو بوارانەی دەستەی باڵا گفتووگۆی لەسەر دەکات:
1. گفتوگۆکردن لەسەر ستراتیژو ئامانجی ڕۆژنامەکە.
2. لایەنی ماددی ڕۆژنامەکە: لەکاتی وەرگرتنی ماددە(پارەو پێداویستی تری ماددی) لەکەسان و لایەن و ڕێکخراوەکان لیژنەکە بڕیاری لەسەر دەدات.
3. دانان یان لابردنی دەستەی نووسەران لەلایەن دەستەی باڵاوە یەکلایی دەکرێتەوە.
4. گۆڕانکاریکردن لەکاتی دەرچوونی ڕۆژنامەکەو زیادکردنی لاپەڕەو گۆڕانکاری لەقەبارەو ڕەنگدا دەستەی باڵا بڕیاری لەسەر دەدەات.
دەستەی بەرێوەبردنی ڕۆژنامە:
1. خاوەن ئیمتیاز:
بەرپرسیارە لەدابینکردنی بودجەی دارایی ڕۆژنامەکە.
خاوەن ئیمتیاز دەتوانێت لەرێگەی ژمێریاری ڕۆژنامەکەوە ئاگاداری تەواوی بودجەو وردەکارییەکاری و خەرجییەکانی ڕۆژنامەکە بێت.
2. سەرنووسەر:
پێویستە سەرنووسەر ئاگاداری نزیک و ڕاستەوخۆی هەبێت لەرۆژنامەکەوە، بەبینینی ئەوبابەت و هەواڵانەی لەرۆژنامەکەدا بڵاودەکرێنەوە.
ئەنجامدانی گۆڕانکاری پێویست بۆ داڕشتنی بەرنامەی باشتر بۆ ڕۆژنامەکە. سەرنووسەر بڕیاری کۆتایی بڵاوبوونەوە یان بڵاونەبوونەوەی بابەتەکان دەدات بەحکومی ئەوەی لێپرسراوێتی یاسایی لەسەرشانە، بەمەرجێک سەرنووسەر بابەتی بێت لەبڕیارداندا.
3. جێگری سەرنووسەر:
هاوکاریکردنی سەرنووسەر لەکارەکانیدا، سەرپەرشتیکردنی ستافی ڕۆژنامەکە، بەشداریکردن لەبڕیارە گرنگەکانیتایبەت بە ڕۆژنامەکە.
4. بەڕێوەبەری نوسین:
سەرپەرشتیکردن و دیاریکردن و کۆکردنەوەی بابەتە ڕۆژنامەوانیەکان لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا گرنگترین ئەرکەکانی بەڕێوەبەری نوسینە. ئامادەبوونی لەگەڵ نەخشەسازی ڕۆژنامەکە بۆ نەخشەسازی ڕۆژنامەکە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، هاوبەشی بڕیاردانە لەگەڵ سەرنووسەردا.
5. دەستەی نووسەران:
ئەو کەسانەی سیفەتی دەستەی نووسەرانیان هەیە لەخوێندنی لیبراڵدا ئەم ئەرک و مافانەیان هەیە:
1. ئەنجامدانی بەدواداچوون و ئامادەکردنی ڕاپۆرت.
2. سەیرکردن و هەڵسەنگاندنی ئەو بابەت وریپۆرتاژانەی بۆ ڕۆژنامەکە ئامادەدەکرێت.
3. ئامادەبوونی لەکاتی نەخشەسازی ڕۆژنامەکە.
4. چاککردنی ئەو ڕێپۆرتاژو هەواڵانەی بۆ ڕۆژنامەکە ئامادە دەکرێت و پێویستی بەئیشکردنێکی زانستیانەتر هەیە.
5. پابەندبوون بەبڕیارەکانی ڕۆژنامەکە.
6. پێشنیارو بۆچونەکانی بەهەند وەردەگیرێت، پێشنیارەکانی دەخرێتە بەردەم دەستەی باڵای بەڕێوەبردنی ڕۆژنامەکە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览10,877
HashTag
挂钩项目: 1
小组: 刊物
出版: 报纸
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 94%
94%
添加( هاوڕێ باخەوان 08-10-2010
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):30-11-2013
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览10,877
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.127 KB 08-10-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,107
图片 105,480
书籍 19,114
相关文件 96,134
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!