کەمال شەریفی، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) بوو کە ساڵی 2007 لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا. دوای دەستبەسەرکرانی، کەمپەینێکی بەربڵاو بۆ پێشگرتن لە ئیعدامی ناوبراو لە لایەن ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە وەڕێخرا. کەمپەینەکە کە ڕەنگە یەکەم کەمپەینی لەو جۆرە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، لە گەڵ پێشوازیی بەرینی چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستان بەرەوڕوو بوو و دەیان هەزار کەس پشتیوانیان لێ کرد. دوا جار کەمال شەریفی بە 30 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ بەندیخانەی میناب لە باشووری ئێران حوکم درا. ئەو ئێستا لە زیندانی میناب لە نیزیک شاری بەندەرعەباس ماوەی زیندانیەکەی تێدەپەڕێنێ.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,510 مرة