سوبحی محێدین بەهرام، ساڵی (1933) لە ناوچەی داودە لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە #کەرکووک# تەواوکردووە، ساڵی (1958) بەشی فیزیای کۆلێجی خانەی مامۆستایانی باڵا (دار المعلمین العالیة) ی تەواوکردووە، هەر ئەو ساڵی لە کەرکووک بە پیشەی مامۆستایی دامەزراوە، لە (1951) پەیوەندی بە ئیخوانەوە کردووە و چەند پۆستی جیاوازی لە لقی کەرکووکی ئیخوان وەرگرتووە، لە سەردەستی ناوبراو ساڵی (1960) ڕێکخستنی ئیخوان گەیشتۆتە #هەڵەبجە#، ساڵی (1970) وازی لە ئیخوان هێناوە، لەو ساڵەدا پەیوەندی بە #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووە، لێپرسراوی پەروەردەی کەرکووک و #خانەقین# بووە، دوای نسکۆ وازی لە کاری سیاسیی هێناوە، حکومەتی ئێراق نەفی کردووە بۆ کەربەل او ماوەی (13) ساڵ لەوێ ماوەتەوە، لە #هەولێر# نیشتەجێ بووە.
لە ڕێکەوتی #12-01-2020# هەر لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,899 جار هاتیە دیتن