شوێن: #هەولێر#
کات: 1992
شوێنی وێنەکە، ماڵی هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستای مەقام و حەیران #ڕەسوڵ بێزار گەردی# یە، لە گەڕەکی #ئیسکان#، لە دوای ڕاپەڕین هونەرمەندی پێشمەرگە محەمەد جەزا حاجی عەلی (#حەمە جەزا#) کاتێک هاتەوە کوردستان سەردانی ڕەسوڵ بێزار گەردی کرد، چونکە لە کاتی گەنجیەتی کە تازە هونەرمەند حەمەجەزا لە سەرەتای ژپانی هونەری خۆیدا بوو، لە هەولێرەوە دەستی پێ کرد، هەولێر باوەشی بۆ ئەو هونەرمەندە کردەوە، و هەروەها هونەرمەند ڕەسوڵ بێزار گەردیش وەک هونەرمەندێکی ڕەسەن و بێ خۆ بەزل زانین دۆستایەتی و برادەرایەتی هەموو هونەرمەندانی دەکرد و پشتگیریی و ڕێنمایی و ئامۆگاری هونەرمەندە گەنجەکانی دەکرد، ساڵەکەش باوەڕناکەم 1991 بێت، بەڵکوو 1992 یان 1993. سەرچاوەی وێنەکەش ئەرشیفی تایبەتیی خۆمە چونکە (ڕەسوڵ بێزار گەردی) باپیرەمە، و یەکەم جار ئەم وێنەیەم لە پەرتووکی (دارەشەکران 2007) بڵاوکردەوە، بەڵام پەرتووکەکە بە ڕەش و سپی چاپکرا، دوو ساڵ لەمەوبەر لاپەڕەیەکی تایبەتم بۆ هونەرمەند ڕەسوڵ بێزار گەردی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک کردەوە و وێنە و ئۆدیۆ و فیدیۆیەکی زۆرم تێدابڵاوکردەوە بە ڕەنگاوڕەنگی، ئەم وێنەیە لەو لاپەڕەیە وەرگیراوە. هەتا ئەو وێنەیەم بۆ کورە بەڕێزەکانی کاکە حەمەجەزاش نارد، تا لە ئەرشیفی خۆیان بیپارێزن، ئەوانیش ئەو وێنەیان نەبوو.