Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سە
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
🏰 پشدەر | پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
پشدەر
🏰 شوێنەکان

دەربارەی ناوی(پشدەر)و رەگ و ریشەکەی چەندین بیرو رای جیاواز هەیە، لەسەردەمی کۆنەوە تا ئەمڕۆ چەند جارێ گۆڕانکاری بەسەر ناوی پشدەر دا هاتووە، بەجۆرێ ژمارەیەک مێژوونووس و گەڕیدە و رۆژهەڵاتناس و حاکمی سیاسی و نووسەر لەکتێب و یاداشتەکانیاندا باسی ناوی پشدەریان کردووە، هەندێ لەوانە کوردن و هەندێکی تریان بیانین، دەشێ بوترێت دوای خستنەڕِووی بەشێ لەو بیروڕا جیاوازانە کە مێژووی هەریەکەیان بۆ سەردەم و قۆناغ و سەدەیەک دەگەڕێتەوە، بگەینە جۆرێ لە کۆک و تەبایی سەبارەت ناوی پشدەر.
ئاشکرایە ناوچەی پشدەری ئێستا لەکۆندا بووەتەمەیدانی ململانێ ی و داگیرکاری و کاولکردن، لەکاتی ئەم جەنگ و داگیرکاریانەش دا ئاماژە بەناوی ناوچەکە کراوە، کە لەزۆربەی سەرچاوەکاندا بەشێوەیەک لەشێوەکان ناوی پشدەر بوونی هەیە، هەرلەبەرئەوە بۆ زیاتردەرخستن وئاشنابوون بەمێژووی ئەو گۆڕانگاریانەی بەسەر ناوی پشدەردا هاتووە، ئاماژە بەو سەرچاوانەش دەکەین.
چەند بیرو رایەک دەربارەی ناوەکانی پشدەر
یەکەم:-(نامرێ)لەکۆندا بە پشدەر وتراوە نامرێ \پادشای ئاشوری شەلمانەصەری سێیەم لەساڵی(834)پێش زاین، لە ناوچەی نامرێ Namri (پشدەر)ی ئێستاوە بۆ ناوچەی (زەهاو و دەوروبەری رۆیشتووە)\1، رۆیشتنی ئاشوورییەکان بۆسەر دیوی کوردستانی ئێران لەدەربەندی رەمکانەوە تێیان کردووە بەناوچەی ئێستاکەی پژدەردا تێپەڕیوە2، کاتێ ناوچەکە لە ژێر دەستی لۆلۆییەکاندا دەبێت، لەلایەن سوپای ئاشوورییەکان بەسەرکردایەتی(سەلمانازارە) لەساڵی(844)پێش زاین دیسانەوە هێرشیان هێناوەتەوە سەر ویلایەتی(نامرێ)واتا ناوچەی پشدەرو سەردەشتسەردەشت. فەرمانڕەوایی نامرێ کەناوی(مردوخ مۆدامیخ)بووە رای کردۆتە شاخ و ناوچەکەی بەجێ هێشتووە3 لەچەرخی ئاشووریدا شاری(زامبی Zambi) لەهێرشی هەشت سەرجۆندا ناوبراوە، لەتەک چیای ئەسمیرا(چیای قەندیلقەندیل)پشدەر بە(نامرێ Namri)ناوبراوە4 ئەمە گوازرشتە لەوەی لەو سەردەمەدابە پشدەر وتراوە(نامرێ Namri)، ناوهێنانی پشدەر بە(نامرێ)لەچەند سەرچاوەیەکی جیاجیادا ئەوە دەخاتە روو کە لەسەدەمانێکی کۆندا ناوچەکە بەو ناوە ناسراوە.
دووەم:-ئەگەر ئاماژە بەسەردەمی تازەتر بکەین بۆ ناوی پشدەر رایەکی تر هەیەبەجۆرێ \لەکاتی فتوحاتی ئیسلامی ناوچەکە دوچاری جەنگ و کوشتن و وێرانکاری هاتووە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکان لەوکاتە دا بە پشدەر وتراوە(شیدەر)(پشتدەر)، بەڵگەش بۆ ئەوە سەرلەشکری ئیسلام خالید بانگی عومەری کرد بڕوا بۆ سەر ریگای (شیدەر)5دیارە ئەمە لەساڵی21 کۆچیدا دەبێت، دیارەئەوکاتە فەرمانڕوایی ناوچەکە(فرخ پاشا شیدر)دەبێت6، پێویستە بوترێ ناوی(شیدەر)لەزمانی پەهلەویدا بەواتای نوورو رۆشنایی هاتووە، نوورو رۆشنایش لە ئایینی زەردەشتیدا جێگەیەکی بەرزی هەیەوزەردەشتییەکان کاتی پاڕانەوە لەپەروەردگار روو دەکەنە نوورو لەم رووەوە دەتوانرێ پەیوەندی واتایی لەگەڵ وشەی شیدەر دروست بکرێت(مەبەست پشدەرە)7، دیارە لەزمانی فارسیشدا لێکدانەوەوشیکردنەوەبۆ ناوی پشدەر کراوە، لەبەرئەوەی لەکۆندا بەپێی سەرچاوەکان پەیوەندیەکی پتەو لەنێوان پشدەر و سەردەشتدا هەبووە، وەکو یەک رووبەری جوگرافیا ئەژمارکراون، هەروەکو لەپێشوو ئاماژەکان پێدا لەژێر دەسەڵاتی یەک فەرمانڕەوادابوون.
سێیەم:- لە(محجم البلدان)دا ناوی پشدەر بە(بشتیر)هاتووە کە گوندێکە خاوەنەکەی شێخ عەبدولقادری گەیلانییە وە ناوی گوندەکەش (پشت دەربەندە)8 چوارەم:- دیارە کاتێ ناوچەکە لەلایەن سوڵتانە عوسمانیەکانەوە داگیرکراوە ناوی پشدەر جارێکی تر گۆڕانی بەسەرداهاتووە، ئەمەش مەبەستی تایبەتی رامیاری لەپشتەوە بووە بۆیە دەبینین\ لەساڵی(1897)دا ئەم قەزایە ناونراوە(معمورە الحمید)9پشدەر بەناوی سوڵتان عبدالحمیدەوە ناونراوە10 ئەمەلەسەردەمی فەرمانڕەوایەتی عوسمانیەکان مەعموریەی حەمیدی پێ گوتراوە و مەرگە سەردەمێک سەنتەری کارگێڕی بووە11 پێویستە بگوترێت مەعمورەتولحەمیدیە قەزایەکە لەسنجەقی سلێمانیسلێمانی سەربەویلایەتی موسڵ، مەڵبەندەکەی گوندی(مەرگە)یە و پێشتریش هەر بەشارۆچکەی مەرگە بەناوبانگ بوو12، بەڵام لەسەردەمی حکومەتی نیشتیمانی دا ئەو ناوە نەما13، واتا ناوەکە بۆتە پشدەر.

دەربارەی شیکردنەوەی پێکهاتەی وشەی پشدەرو ناوەکەی

ئەو دەربەندە وەهای کردووە بەدیوی لای رۆژهەڵاتی بگوترێ:پشدەر(پشت دەر=پشدەر=پژدەر)دیوی رانیەرانیەش بەردەر.لەکتێبی(صبح الاعشی)ی قەلقەشەندی بەر لە (500)ساڵێک پێیگوتراوە دەربەندی(قرایرا)14، بەرلەوەی بێیتە سنوری قەزای پشدەر لەنێوان (رانیە-پشدەر)دەربەندێک بەدیدەکرێت، ئەگەر لەوێوە بنواڕینە ناوچەکە دەشێ پێ ی بوترێت(پشدەر)کەدوور نییە لەڕووی داڕشتنەوە بەم شێوەیە بووبێت(پشت+دەرگا=پشت+دەر=پشت دەرە)بەڵام بەتێپەڕبوونی کات وشەکە دوچاری داتاشین هاتبێت، لەدەرئەنجام دا بووبێتە(پشدەر)چونکە ئەوەی تێبینی دەکرێ هەرسێ وشەکان لەڕووی ماناوە لەیەکەوە نزیکن.
لەچەند سەرچاوەیەکی تردا ئاماژە بەوە دەکرێت، ناوی پشدەر بۆ سەردەمانێکی کۆن بگەڕێتەوە، کە لەبنەڕەتدا ئەو ناوە وشەیەکی لێک دراوە(پشت دەربەند)یان(پشت دەربەن-بەرتەسک)مەبەست لەوەش(دەربەن یان بەرتەنگی رانیە)یە15، پشدەر واتە(پشت دەرگا)واتە پشتی دەربەندی رەمکان-دیارە بۆ کەسێک کە لەرۆژئاوا دەڕوانێتە ناوچەکە16، لەبەرئەوەی پشدەر لەدەربەندی رەمکان دەروویەکی هەیە رووەو ناوچەی بیتوێن کراوەیە، بۆیە پێ ی گوتراوە(پشت دەر)بەدیوی رانیەش بڵێن بەردەر، دیارە بنەچەی وشەکە بەمانای کەلێن یان روانگە دێت17
یاخود ئاماژە بەوە دەکرێت\پشدەر بەواتای(ئەودیوی تڵیشی تاشەبەرد)دێت\18، هەروەها وشەکە لەدوو بڕگە پێکهاتووە 1-پشت، 2-دەر(دەربەند) مەبەست ئەو ناوچەیە کە دەکەوێتە پشت دەربەندی ئاوی رانیە19، پشتەر:پژدەر، کە لە ئەصڵ دا(پشت دەر)ە21، هەروەها غالب تاڵەبانی دەڵێت\بەدوور نازانرێ کە ناوەکە لە بنەڕەت دا(پشت-دەر)بووبێت کە واتای پشت سنووریش دەگەیەنێت21 پشدەر بەکوردی بەمانای دواوەی دەرگا یان رۆیشتن یان رێگە دێت ئاماژەیە بۆ چیای(جرد)لەنێوان دۆڵی پشدەر کە ئێستا ون بووە(نەماوە)بەهۆی ئاوی دەریاچەی دوکانەوە22.
چەند ماوە و سەردەمێکی مێژوویمان بۆ سەرەتاکانی وشەی پشدەر خستەڕوو، دەرکەوت لەسەردەمی کۆندا پشدەر ناوی تری هەبووە و چەند جار گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بۆ نموونە لەسەردەمێک دا بە(نامرێ)ناونراوە، دوورنییە ئەم ناوە لەوەوە هاتبێت خەڵکی ناوچەکە (زیندوو، ئازاو لەخۆبوردە) بووبن، لەبەر ئەوە ناویان نابێت(نامرێ)، یان گۆڕاوە بۆ (زامبی، شیدەر، بشتیر، مەعمورالحەمید، ..)، بەڵام ئەوەی بەدیدەکرێ لەزۆربەی سەرچاوەکاندا زیاتر ئاماژە بە ناوی(پشدەر)کراوە، ئەگەر لەڕووی بابەتی و راستیەوە بڕوانینە ناوەکە دەتوانین بڵێین ناوی(پشدەر) لەهەموویان شیاوترە بۆ ناوچەکە دابنێین، هەروەکو لەپێشوو بە پشت بەستن بەچەند سەرچاوەیەک خرایە روو.
ئەو سەرچاوانەی بۆ ئەم بابەتە سوودیان لێ وەرگیراوە:-
1- فازڵ قەرەداغی، مێژووی دێرینی کوردستان، کتێبی سێیەم، چاپی یەکەم، 2007، ل75-76.
2- مسعود محەمەد، گۆڤاری رەنگین، ژمارە(55-56)، ساڵی(1993)، ل43.
3- محەمەد مەردۆخی کوردستانی، تاریخ کرد کردستان، جلد1، چاپ دوم، (فارسی).
4- جوگرافیناس کەریم زەند، جوگرافیای کوردستان، چاپی دووەم، 2005، ل265.
5- مەلا رووف سلیم حویزی، کوردستان و ئایینی ئیسلام، چاپخانەی جامعە، 1970، ل96.
6- حەسەن مەحمود حمە کەریم، کوردستان لەبەردەم فتوحاتی ئیسلامی دا، چاپی چوارەم، 2007، ل226-408.
7- فەرەیدوون حەکیم زادە، سەردەشت لە ئاوێنەی بەڵگەنامە مێژوویەکاندا، وەرگێرانی، حەمە رەسوڵ حەسەنپوور، چاپی یەکەم، 2008، ل21.
8- پامر عبدالحسین الحامری، موسوعە العشائر العر اقیە، جلد(4-6)ص147-148.
9- جمال بابان، سلێمانی شارە گەشاوەکەم، بەشی دووەم، 1998، ل46.
10-ساڵنامەی 1998ی سلێمانی، ل10.
11- دکتۆر عەبدوڵڵا غفور، فەرهەنگی جوگرافیای کوردستان، سلێمانی، 2002، ل29.
12- کوردستان لەچاپکراوە عوسمانلییەکاندا، وەرگێڕانی فەیسەڵ دەباغ، چاپی یەکەم، هەولێرهەولێر، ل170.
13- ئازاد عبدوالواعید، گۆڤاری رۆشنبیری نوێ، لیوای سلێمانی، ژمارە117، کانوونی یەکەمی1987، ل.68.
14- مسعود محەمەد، گەشتی ژیانم، چاپی یەکەم، ستۆکهۆڵم، 1992، پەراوێزی ل225.
15-نظرة الی تاریخ عشیرتی (پشدەر-المیراودلین) و باجەلان (باجلان)، جمال بابان، مجلة المجمع العلمی العراقی/هیئە اللغە الکردیە، بەغداد، 1002، ص225.
16- سیسیل جۆن ئیدمۆندس، کورد تورک عەرەب، وەرگێڕانی حامید گەوهەری، چاپی دووەم، هەولێر، 2004، ل267.
17- دارا خدرحەسەن، قادر ئەشکەنەیی، گۆڤاری سەنتەری برایەتی، پشدەر لەنێوان ساڵانی(1918-1938)، ژمارە(26)، ساڵی 2002.
18- مارتین فان برۆنەنسن، ئاغا وشێخ و دەولەت، لەئەڵمانیەوە کوردۆ، بەرگی یەکەم، چاپی چوارەم، سلێمانی، 2003، ل257.
19- د.عەبدوڵڵا عەلیاوەیی، م.نازناز محەمەد قادر، زانکۆ، گۆڤارێکی زانستی مرۆڤایەتی زانکۆی سەڵاحەددینە/هەولێر، ژمارە(17)، ئەیلولی 2002، ل7.
20- گۆڤاری رۆشنبیری نوێ، ئازاد عبدوالواعید، هەمان سەرچاوەی پێشوو، ل68.
21- ویلیام ایغلتون، القبائل الکوردیە، تالیف ترجمە، د.ئەحمەد مەحمود خلیل/الگبعە الاولی، اربیل، 2006، ص100.
لەگەڵ ئەو سەرچاوانەی کە ناویان هاتووە لەچەند سەرچاوەیەکی تریش دا ناوی پشدەر هاتووە، شیکردنەوەشی بۆ کراوە ئەمانەش وەک(حەمید گەردی، د.فوئاد حمە خورشید، محەمەد فیدا، عەبدولکەریم محەمەد سەعید، چەندانی تر.......)..
تێ بی نی : ئەم بابەتە دوجار بڵاوبۆتەوە، سەرەتا لە گۆڤاری مێرگ ژمارە(43)ساڵی چوارەم، 2008، ل24-27، دواتر لە گۆڤاری پشدەر، ژمارە(7)زستانی (2009)ساڵی دووەم، ل11-12.
مۆفەق میراودەلی
mofaq_mirawdali@yahoo.co.uk
🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (pavel meresene) سەبارەت بە (پشدەر) لە: 31-10-2010 17:24:37
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
پشدەر
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-10-2010
🏰 شوێنەکان
1.👁️Pişder
2.👁️ئازادی (ناودەشت)
3.👁️ئاش قوڵگە
4.👁️ئیسیوی
5.👁️ابوبکرە
6.👁️باراوی خواروو
7.👁️باراوی سەروو
8.👁️باریکان
9.👁️بایەوان
10.👁️بردە مەمکە
11.👁️بشدر
12.👁️بولی
13.👁️بڕدێ
14.👁️بۆکریسکان
15.👁️بی ئاوا
16.👁️بی کوڕە
17.👁️بیەڕەش
18.👁️بێ باڵان
19.👁️بەر رۆژ
20.👁️بەرد کوڕان
21.👁️بەرشێران
22.👁️پردەشاڵ
23.👁️تووە سواران
24.👁️جەلکان
25.👁️چۆمە سوتاو
26.👁️حاجی وسو(بازان)
27.👁️خوێ بیان
28.👁️خڕە چەو
29.👁️خڕەیاس
30.👁️خێوییان
31.👁️خەندە کورلە
32.👁️داو داودی
33.👁️دوو گومان
34.👁️دووپان
35.👁️دوێڵە
36.👁️دەشتیوی خواروو
37.👁️دەشتیوی سەروو
38.👁️دەشتیوی ناوەراست
39.👁️دەشتێوان
40.👁️دەلوە کۆتر
41.👁️رازان
42.👁️زارگەلێ
43.👁️زرتک
44.👁️زورکان
45.👁️زورکانی حاجی موسا
46.👁️زونگ
47.👁️زینوی ماخ و بزنان
48.👁️زەنگڵانی مام
49.👁️زەنگەلان (مەمکان)
50.👁️سورەدێ
51.👁️سڵێ
52.👁️سینەمۆکە
53.👁️سێ ووشکان
54.👁️سێوەیس
55.👁️سەرگەی نێل
56.👁️شارۆش
57.👁️شیوە
58.👁️قندۆڵی کۆن
59.👁️قوڵە شمس
60.👁️قڕناقاو
61.👁️قەڵا توکان
62.👁️گارفێن
63.👁️گەلۆی ماخ و بزنان
64.👁️لیندزە
65.👁️لێوژە
66.👁️ماخ و بزنان
67.👁️مام علی
68.👁️میرگی بادین
69.👁️مەمکان
70.👁️ناڵە پیر
71.👁️نیسێوی
72.👁️وەرتە
73.👁️ڕەزی کری
74.👁️ڕەسواجیان
75.👁️کاسکان
76.👁️کوبنک
77.👁️کونە گەناو
78.👁️کوێرە میران
79.👁️کۆمتان
80.👁️کۆمەلە
81.👁️کەنجاڕەی کوێخا قادر
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەمید گەردی
2.👁️فازڵ قەرەداغی
3.👁️مۆفەق میراودەلی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🏰 شوێنەکان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار: ⚫ ناوچە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
94%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 31 2010 7:52PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 26 2020 12:06PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,204 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دلشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جیهشتوه
رێبین و دێرین
ناوبراو خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574