图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,482
图片 106,554
书籍 19,263
相关文件 97,081
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
عومەر ڕەزا - عومەر حەمە ڕەزا شەریف
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
排名项目
2 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عومەر ڕەزا

عومەر ڕەزا
ناو: عومەر
ناوی باوک: حەمە ڕەزا
ساڵی لەدایکبوون: 1942
ڕۆژی کۆچی دوایی: 07-08-2021

لە شاری #سلێمانی# لە گەڕەکی #چوارباخ# لە ساڵی (1942) لە خێزانێکی کرێکار و زەحمەتکێش و نەدار لەدایکبووە، بەڵام عومەر نەیتوانیوە تەمەنی خۆشی منداڵی و بەها جوانەکانی منداڵی لە سلێمانی بەسەر بەرێت، بەهۆی ئەو بارودخە ناهەمووارەی دوای جەنگی جیهانی دووەم کە نەهامەتی و قات و قڕی کە بەسەر جیهاندا باڵی کێشا و خانەوادەی ئەو هونەرمەندەش کەوتنەبەر شەپۆلی ئەو بەدبەختی و نەبوونییە، باوکی لەپێناو دابینکردنی نان و ژیان بۆ خۆی و خێزان و منداڵەکانی، ڕوو دەکاتە شاری #هەڵەبجە#، ئەو شارەی بەشاری شاعیران و هونەرمەندان و ڕووناکبیران ناسراوە، لەوێ درێژە بەژیان دەدەن، عومەر ڕەزا لە هەڵەبجە دەچێتە قوتابخانە، لە قوتابخانەی هەڵەبجەی سەرەتایی دەخرێتە بەر خوێندن و فێربوونی ئەلفبێی کوردی، بەڵام لەو قوتابخانەیە عومەر ڕەزا بەهرەی دەنگخۆشی تێدا بەدی دەکرێت ئەویش بەهۆی مامۆستای ئەدیب و هونەرمەند (عەلی شەونم) ، (ع، ع، شەونم) .
مامۆستا عەلی شەونم کەسەرپەرشتیاری تیپی سروودی قوتابخانەی هەڵەبجە بووە، بەهەست و سۆزی هونەرییانەی خۆی درکی بە بەهرەی دەنگ خۆشی عومەر ڕەزا کردووە، هەوڵی لەگەڵدا داوە و لەتیپی سروودی قوتابخانەی هەڵەبجە دایناوە و بەیانیان عومەر ڕەزا لەگەڵ هاوڕێ قوتابییەکانی بەدەنگێکی خۆش سروودە ڕەسەنە نەتەوەییەکانی گەلەکەمانیان خوێندووە، وەک (خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم، ئەی ڕەقیب، ئەی دلێران، خوایە وەتەن ئاواکەی، .....تاد)
ئەو بەردەوامییەی عومەر ڕەزا لەناو تیپی سروودی قوتابخانەی هەڵەبجە زیاتر مامۆستا عەلی شەونمی هانداوە کە گرینگی زیاتری پێبدات، تا ئەو جێگەی ئەو مامۆستا هونەرمەندە دوو گۆرانی بۆ عومەر ڕەزا ئامادەبکات لە هەڵبەست و ئاوازی مامۆستا عەلی شەونم خۆی بووە، داویەتی بە عومەر تا بیخوێنێ، گۆرانییەکانیش بریتی بوون لە (هاتم هاتم، پەڵپو بیانووم پێ مەگرە) ئەو گۆرانییانە دەکەونە سەر زاری هاوڕێکانی و خەڵکی و جێگەی خۆشی و داخوازی خەڵکی دەبن.
بەمشێوەیە عومەر ڕەزا بەردەوام دەبێت لەخوێندن و ژیان لە شاری هەڵەبجە، تا ساڵی (1957) بە ماڵەوە دەگەڕێنەوە شاری سلێمانی و هەڵەبجە بەجێدێڵن، بەڵام ئەم جارە لە شاری سلێمانی نیشتەجێ دەبن.
ئەو گەڕانەوەیە بۆ عومەر دەبێتە هۆی دەستبەرداربوونی لە خوێندن بەهۆی سەختی ژیان و ناچار لەگەڵ باوکیدا شان دەداتە بەر کرێکاری و دەبێتە کرێکار لە درووستکردنی کارگەی جگەرەی سلێمانی، بەڵام لەگەڵ ناڕەحەتی ژیان و ئەو ئەرکە گرانەی سەرشانی، بەڵام دەستبەرداری هونەری گۆرانی وتن نابێت و هەمیشە لە خەمی ئەوەدا دەبێت کە گەشە بە هونەری گۆرانی وتن بدات، ئیستگەی کوردی بەغدا کاریگەریی زۆری لەسەر بیسەران و هەوادارنی میوزیک و گۆرانی دانابوو عومەر ڕەزا لەپێناو ئەوەی کە هونەرەکەی لە ڕێگەی ئەو ڕادیۆیەوە بگەیەنێتە گوێگر لە ساڵی (1958) عومەر ڕەزا ڕوو دەکاتە شاری بەغدا لەوێ بەڕێکەوت (خەلیل عەبدوڵڵا و ئەحمەدی شێخاڵی و هونەرمەند شەماڵ سائیب) دەبینێ و زۆر خۆش حاڵ دەبێت بە دیتنی ئەو کەسایەتییانە، دوای باس و خواسی هونەری داوای گۆرانی لێدەکەن و عومەریش گۆرانیان بۆ دەچڕێ، ئەوانیش سەرسام دەبن بەدەنگی و بڕیاردەدەن لەگەڵ خۆیان بیبەن بۆ ئیستگەی کوردی.
کاتێک دەیبەنە ئیستگە لەوێ وەریدەگرن و ناوی دەنووسن بە (عومەر ڕەزا) ناوی (حەمە) کەی لێدەکەنەوە، لەو کاتەوە بە (عومەر ڕەزا) نێوبانگی دەرکردووە، لە ئیستگەی کوردی بەغدا ئەو دوو گۆرانییەی کە مامۆستا (ع، ع، شەونم) لە شاری هەڵەبجە بۆی ئامادەکردبوو، لەوێ لەگەڵ تیپی موزیکای ڕادیۆ، بەمیوزیکەوە دەیانخوێنێ.
هونەرمەند عومەر ڕەزا دەڵێت (من خۆم هەستم بەو بەهرەی دەنگخۆشیە نەدەکرد کە لەمندا هەیە بەڵام مامۆستای گەورە و پیرۆزم (ع، ع، شەونم) ئەو بەهرە هونەرییەی لە مندا بەدی کرد ئەو گۆرانییانەی بۆدانام، بەڵام کاتێک چوومە بەغدا و لەئیستگە ئەو گۆرانییانەم بەمیوزیکەوە خوێند، تام و چێژێکی زۆری هەبوو، هەستم بەخۆشی و دونیایەکی گەورە دەکرد و لەخۆشیدا گەشکە ئەیگرتم) .
دوای تۆمارکردنی ئەو گۆرانییانەو بڵاوبوونەوەیان لە ڕێگەی ئیستگەی کوردی بەغداوە، دەبێتە جێگەی خۆشحاڵی خەڵک و زیاتر بووە هۆی ناساندنی عومەر ڕەزا لەنێو خەڵکیدا و بەهۆی ئەو ڕادیۆیەوە دەنگی عومەر ڕەزا سنووری بەزاندوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش نێوبانگی دەرکرد.
ئەو سەردەمە لە شاری سلێمانی گۆرانییەکانی عومەر ڕەزا ڕۆژبەڕۆژ لەنێو جەماوەردا دەنگی دەدایەو و خەڵکی پێی ئاشنا دەبوون، لە هەمانکاتدا تیپی موزیکای مەولەوی بەسەرپەرشتی هونەرمەندی گەورە (قادر دیلان) کارە هونەرییەکانیان ئەنجام دەدا، هەروەها هەردوو هونەرمەند لەیەک گەڕەکدا دەبن و هاوسێی یەکتریش دەبن، هونەرمەند قادر دیلان عەمەر ڕەزا دەبات بۆ تیپی موزیکای مەولەوی، لەوێ بەم هونەرمەندانەی دەناسێنێ وەک (#ولیەم یوحەننا#، نەجاتی عەبدە (نای ژەن) ، حازم حەداد (عود ژەن) ، هادی عەنبەر (کەمانچە ژەن) ، حاتەم سەعید (ئیقاع) ، بەهجەتی سەعاتچی و خاڵە حەمەفەرج و چەند کەسایەتییەکی تر وەک لەتیف حەمدی) (یادیان بەخێر) .
هەرچەندە هونەر بەگشتی لەو سەردەمەدا جێگەی بایەخ نەبووە لەنێو کۆمەڵگەدا ئەویش هۆکاری داب و نەریتی کۆمەڵگە بووە، تەنانەت لەلای هەندێک خێزان و بنەماڵەی ئەو شارە پەسەند نەبووە بەڵکوو بەکەمیش سەیرکراوە، بەڵام ئەو هونەرمەندە بەڕێزانە توانییان بەهەموو شێوەیەک خزمەتی ڕاستەقینەی هونەری کوردی بکەن و بناغەیەک بۆ میوزیک و گۆرانی کوردی دابڕێژن، (هەزار ڕەحەمت لەگڵکۆکانیان) .
دوای ئەوەی هونەرمەند عومەر ڕەزا بەتیپی موزیکای مەولەوی ئاشنا دەبێت، و دەکەوێتە کارکردن لەگەڵیاندا، ئەو تێکەڵاوبوونە دەبێتە هۆی تۆمارکردنی چەند گۆرانییەک وەک گۆرانی (لەیارەوە) لە هۆنراوەی شاعیری گەورە (#ئەحمەد هەردی#) یە هونەرمەند قادر دیلان ئاوازی بۆ دادەنێت پاشان گۆرانی (دیاری) کە هونەرمەند (نەجاتی عەبدە) بۆی ئامادەکردووە، هەروەها مامۆستای گەورە (ولیەم یوحەننا) گۆرانی (گوڵاڵەی ژیان) ی بۆ ئامادە دەکات، بەو گۆرانییانە عومەر ڕەزا زیاتر ناوبانگی دەرکرد و ناسرا، یەکێک لە کارە گرینگەکانی تیپی موزیکای مەولەوی کە بەرانبەر هونەرمەند عومەر ڕەزا ئەنجامیان داوە و خودی هونەرمەندیش هەمیشە سوپاسگوزاری ئەو کارە باشەیە، کە تیپی ناوبراو توانیویانە عومەر ڕەزا وەک فەرمانبەر لە فەرمانگەی دارستانی سلێمانی (دائرة الغابات) وەک چاودێر دایبمەزرێنن.
لە ساڵی (1959) لەلایەن ئیستگەی کوردی بەغداوە بانگهێشت دەکرێت، بۆ مەبەستی بەشداریکرنی لە ئاهەنگی یادی شۆڕشی 14 ی تەمموز، لە هۆڵی ئوتێل بەغدا، کە چەندین کەسایەتی نیشتمانپەروەری کورد و عەرەب و بەڕێز عەبدولکەریم قاسم ئامادەی ئەو ئاهەنگە بوون.
هونەرمەند عومەر ڕەزا لە هەمان ساڵدا لە ئیستگەی کوردی بەغدا بە هاوکاری هونەرمەند (شەماڵ سائیب) چەند گۆرانییەکی تر ئەخوێنێ، گۆرانی (بۆ تۆیە دڵ بۆ تۆیە و تاکەی تاکەی) کە لە ئاواز و هەڵبەستی شەماڵ سائیب بوون.
سەبارەت بەو گۆرانییانە و هاوڕێیەتی و دۆستایەتی لەگەڵ #شەماڵ سائیب#، عومەر ڕەزا بەم شێوەیە دەدوێت:
(هەر لە ساڵی 1959 دا بوو ڕۆژێک شەماڵ سائیب بانگی کردم و وتی وەرە دوو دیاری چاکم بۆ ئامادەکردوویت، بەخوێندنی ئەو گۆرانییانە دەبیت بە (فەرید ئەترەش) (ئەو کاتە فەرید ئەترەش یەکێک بوو لە هونەرمەندە گەورەکانی عەرەب و کاریگەریی لەسەر هونەرمەندانی کورد بەتایبەت شەماڵ سائیب دانابوو) منیش وتم دەستەکانت ماچ دەکەم کاکە شەماڵ، هەر بۆیە کاکە شەماڵ بەعودەکەی خۆی لە ئیستگە سووکە پرۆڤەیەکی پێکردم، شەماڵ وتی بڕۆ بەخوا خۆیەتی!!!!!! سبەینێ عەسر وەرە با بە کوێرەکانی لەبەر بکەم و تەسجیلی کەین، مەبەستی کوێرەکان، (گرووپە میوزیگژەنەکانی ڕادیۆی کوردی بەغدابوو) ئەوەبوو لەکاتی دیاریکراودا کە هونەرمەند شەماڵ سائیب داینابوو ئەو دوو گۆرانییە تۆمارکراو و بڵاوکرایەوە، دەنگی دایەو و سەرکەوتنێکی گەورەبوو بۆ من) .
دوای ماوەیەک هەردوو گۆرانی (ئەرێ لەیلێ و بۆ تۆیە دڵ) هونەرمەند شەماڵ سائیب بەدەنگی خۆی تۆماری کردونەتەوە.
لە ساڵی (1961) مامۆستای هونەرمەند (لەتیف حەمدی) چەند ئاوازێکی بەتێکستی باش و سەرکەوتوو بۆ عومەر ڕەزا ئامادەکات وەک گۆرانی (یاری چاوکاڵ و گۆرانی دەڵێم وەک ساماڵ) ئەو گۆرانییانەش دەچنە سەر خەرمانی هونەری عومەر ڕەزا و زیاتر ناوبانگ لەنێوەندی هونەریدا پەیدا دەکات.
بڵاوبوونەوەی ئەو بەرهەمانە و زیاتر ئاشنابوونی دەنگی عومەر ڕەزا لەنێو خەڵکیدا بووە هۆی ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای (چەقماقچی) داوا لە عومەر ڕەزا بکرێت کە گۆرانی (هاتم هاتم) لەسەر قەوان تۆماربکات بەڵام بەشێوازێکی نوێ و کۆرسی کچانی لەگەڵدا دەبێت، ئەوکارە بۆ ئەو سەردەمە زۆر دەگمەن بووە، لە بەرابەر تۆمارکردنی ئەو گۆرانییە لەسەر قەوان کۆمپانیای چەقماقچی بڕی (200) دیناری ئەو سەردەمەی وەک دیاری دەدەنێ، لەناوەڕاستی سەدەی پێشوو هاوشانی کاری هونەری میوزیک و گۆرانی، کاری هونەری نواندن و شانۆ لەبرەودادەبێت و کۆمەڵێک هونەرمەندی بەتوانا کۆمەڵێک کاری باشیان ئەنجام داوە، لەنێوان ساڵەکانی (1960 بۆ 1961) شانۆگەری و ئاهەنگی گۆرانی و میوزیک بە یەکەوە پێشکەشکراون، عومەر ڕەزا وەک هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ لەگەڵ تیپی موزیکای مەولەوی لە چەندین ئاهەنگدا لەگەڵ شانۆگەری (بەرەو دوا) ، (مەم و زین) و (پیسکەی تەڕپیر) بەشداری کردووە، لەو شانۆگەریانەدا هونەرمەندی شانۆکار و دەنگخۆش مامۆستا (ڕەفیق چالاک) ڕۆڵی گرینگ و بەرچاوی هەبووە هەروەها یادیان بەخێر (هونەرمەندان ڕەئوف یەحیا و ئەحمەد دەنگ گەورە) و لەگەڵ چەندین هونەرمەندی تری شاری سلێمانی لە بواری شانۆدا، هونەرمەند عومەر ڕەزا بە یەکێک لە گۆرانیبێژانی ئیستگەی کوردی بەغدا دێتە ئەژمارکردن، عومەر ڕەزا کەسایەتییەکی بێدەنگ و هونەرمەندێکی هەستناسک و خۆشەویستی نێو هاوەڵەکانی دەبێت، پەیوەندییەکی پتەو و خۆشی لەگەڵ هونەرمەندانی ئیستگەی کوردی بەغدا دا دەبێت، وەک (مامۆستا عەلی مەردان، تایەر تۆفیق، باکووری، ڕەسوڵ گەردی، شەماڵ سائیب، محەمەد عارف جزیری و حەسەن جزیری و جەلال کۆچەر....تاد)
دوای تۆمارکردنی ئەو بەرهەمانە، بەهۆی درووستکردنی خێزان و بوونی منداڵ و قوورس بوونی ئەرکەکانی سەرشانی و بەهۆی کەمدەرامەتییەوە ئەو هونەرمەندە لە هونەری گۆرانیبێژی دوور دەکەوێتەوە، نەبوونی و سەختی ژیان تەنگی پێهەڵدەچنێ.
لە ساڵی (1984) لەسەر داخوازی تەلەڤزیۆنی کەرکووک هەموو گۆرانییەکانی هونەرمەند بەشێوەی (پلەی باگ) بۆی تۆماردەکەنەوە، ئیتر عومەر ڕەزا ڕۆژبەڕۆژ لە هونەری گۆرانیبێژی دووردەکەوێتەوە، درێژە بەژیان دەدات تا ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 وەکوو هەرتاکێکی ئەو کۆمەڵگەیە خراپی و دژاواریەکانی ژیان زیاتر بەرۆکی پێدەگرن و خەم و کەسەری لەدەستدانی هاوسەری ئەوەش بۆ عومەر ڕەزا خەم و داڕووخانێکی تر دەبێت، عومەر ڕەزا دەبێت بە کارمەندی خزمەتگوزتر لەدیوانی پارێزگای سلێمانی، هونەرمەند بەم شێوەیە باس لە پارێزگاری ئەو کاتەی شاری سلێمانی بەڕێز (سالار عەزیز) دەکات کە شێوازی مامەڵکردنی لەگەڵ عومەر ڕەزادا بە چ شێوەیەک بووە:
(هیچ کات دڵسۆزی و هەستی پاک و بێگەردی و مرۆڤدۆستی کاکە سالار عەزیز لەیاد ناکەم، چونکە ئەو کاتە من کارگوزار بووم زۆر بێ دەرەتان بووم، ئەو بەڕێزە وەک هاوەڵێکی ساکار و سادەی دێرینی خۆی دەست لەملانم دەبوو، هەمیشە هەڵگری خەمەکانم بوو، دڵنەوایی دەکردم و قسەی خۆشی بۆ دەکردم بۆ ئەوەی خەمەکانم بڕەوێتەوە، بەردەوام هاوکاری ماڵی دەکردم و هیچ کات فەرامۆشی نەدەکردم، هەموو کات چاکە و پیاوەتی ئەو مرۆڤ دۆستەم لەیادە، بە هاوکاری کاکە سالار عەزیز یارمەتیی بەڕێز مام جەلال بۆ هونەرمەندان بۆم بڕایەوە و هەموو مانگ وەرم دەگرت) .
هونەرمەند عومەر ڕەزا خانەشین دەبێت، و باری تەندرووستی ڕۆژبەڕۆژ ڕوو لە خراپیی دەڕوات و مووچەی ڕێزلێنانیشی دەبڕن لەبەر ئەوەی کە مووچەی خانەنشینی وەردەگرێت، ئایا ئەو مووچەی خانەشینەی کە وەریدەگرێت تۆ بڵێی بەشی ژیانی بکات، داواکارین لەسەندیکای هونەرمەندان و یەکێتی هونەرمەندان ئاوڕێک لەو هونەرمەندانە بدەنەوە کەڕۆژانێک بوو خزمەتێکیان بە هونەری میوزیک و گۆرانی نەتەوەکەمان کردووە، یادی هەموو ئەو هونەرمەندە کۆچکردووانەی گەلەکەمان بەگشتی بەخێر و ڕوحیان شاد بێت.
گۆرانییەکانی هونەرمەند عومەر ڕەزا :
1: هاتم هاتم / لە ئاواز و هەڵبەستی / (ع، ع، شەونم)
2: پەڵپ و بیانووم پێ مەگرە / لە ئاواز و هەڵبەستی / (ع، ع، شەونم)
3: لەیارەوە / ئاوازی / نەجاتی عەبدە.... هۆنراوەی / ئەحمەد هەردی
4: گوڵاڵەی ژیان / ئاوازی / ولیەم یوحەننا
5: یاری چاوکاڵ / ئاوازی / لەتیف حەمدی
6: گۆرانی دەڵێم وەک ساماڵ / ئاوازی / لەتیف حەمدی
7: بۆ تۆیە دڵ بۆ تۆیە / لە ئاواز و هەڵبەستی / شەماڵ سائیب
8: تاکەی تاکەی / لە ئاواز و هەڵبەستی / شەماڵ سائیب
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览23,466
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | جەمالی دەلاک - ماڵپەڕی چرا تی ڤی
相关文件: 3
挂钩项目: 3
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1942
Date of Death: 07-08-2021 (79 年份的)
Cause of death: No specified T4 625
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: 苏莱曼尼亚
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
人键: 歌手
性别:
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 03-11-2010
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):07-08-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览23,466
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.129 KB 03-11-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,482
图片 106,554
书籍 19,263
相关文件 97,081
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!