لە لایەن کومپانیای سینەمایی "ستاک فیلم"ی شاری سنە لە ئاستی دنیادا بڵاودەکرێتەوە، زستانی ساڵی پار لە دەورووبەری شاری سنە بە کامێڕای وێنەگری لاوی کورد جەبار ساڵحی و لە بەفر و سەرمایەکی سەخت و سەغڵەتدا وێنەگیراوە، هەوڵ و تێکۆشانی خەباتکاری ڕێگاوبان بە بینەر نیشان دەدات کە بەو پەڕی ئەوین و خۆشەویستییەوە ڕێگا سەخت و ناخۆشەکانی ناوچە کوێستانییەکانی کوردستان لە زستاندا بۆ خەڵکی دەکەنەوە و یارمەتی گەشتیاران و خەڵکی ئاسایی دەدەن کە لە ڕێگادا ماونەتەوە.
ئەم فیلمە دیکۆمێنتییە چاوێک دەخشێنێت بە زەحمەت و هەڵ و تێکۆشانی ئەو کەسانەی کە بەوپەڕی لە خۆبردووییەوە سەرپەرەستی ڕێگاوبانەکانی پارێزگای کوردستان دەکەن و لە سەرما و سۆڵی زستاندا لە جادە کوێستانییەکانی کوردستان عاشقانە یارمەتی خەڵکی دەدەن.
ستافی ئامادەکردنی ئەم فیلمە دیکۆمێنتییە بریتین لە:
دەرهێنەر: سەتار چەمەنی گوڵ
توێژەر: سەتار چەمەنی گوڵ
وێنەگر: جەبار ساڵحی
سیناریۆ: ڤیدا ساڵحی
دەنگهەڵگر: سەتار چەمەنی گوڵ
رووناکی: جەبار ساڵحی
بەرپرسی بەرهەم و بەرنامەداڕێژ: ڤیدا ساڵحی
مونتاژ: جەبار ساڵحی و سەتار چەمەنی گوڵ
نووسەری دەق: سەتار چەمەنی گوڵ
خوێندنەوەی دەق: شەهرام سابوونی
بەرپرسی پلان: کۆمپانیای ستاک فیلم لە شاری سنە
راگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی
قەتعی فیلم: دی ڤی کەم دیکۆمێنت
بەرهەمهێنەر: سەتار چەمەنی گوڵ و بە هاوکاری دایرەی گشتی ڕێگاوبان و هاتووچۆی پارێزگای کوردستان
ماوە: 63 خولەک
ساڵی بەرهەمهێنان: 2010