لە نووسینی مەهتابی مەلا عوسمان و دەرهێنانی دلڤین موحسین و بە بەشداری "هێرۆ مەولودی، سایە حوسێن، دلڤین موحسین" لە هۆڵی گەلی شاری هەولێر بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر- بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر نمایشی دەکا.
ئەم شانۆگەرییە لە ڕۆژانی 30/11و1و02-12-2010 لە هۆڵی گەلی شاری هەولێر نمایش دەکرێ و ناوەرۆکی شانۆگەرییەکە باس لەو ئافرەتانە دەکا کە لە دوای جەنگەکان وەک قوربانی ماونەتەوە و کێشە جیاجیاکانی هەر خێزانێکی کوردی تیایە.