پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,124
وێنە 105,400
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,958
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موک...
ئەحمەد فەقێ ڕەش
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەد فەقێ ڕەش

ئەحمەد فەقێ ڕەش
ئەحمەد فەقێ ڕەش لە گوندی ڕۆست لە بناری چیا، لە ژینگەی کوێستانیکی سەرسپیدا لە باوەشی گەرمی خێزانە جوتیارێکی کۆڵنەدەر و ماندونەناس لە ساڵی 1949 دا چاوی هەڵینا و پەروەردەبوو.
ئەحمەد فەقێ ڕەش لە گوندی ڕۆست خوێندنی سەرەتایی تەواو دەکات، بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە شاری ڕەواندز، لەوێ تاپۆلی سێی ناوەندی دەخوێنی. بەهۆی کۆچیدوایی دایکی دەگەڕێتەوە گوندی ڕۆست، واز لەخوێندن دەهێنیت و بەکاروباری کشتوکاڵی و ڕەز و باخچە خەریک دەبێت. بەمجۆرە ئەو لە تەمەنیکی زوودا ناچاربووە شان بداتە بەر ئەرکەکانی ژیان، وە وردەوردە ئاشنایەتی لەگەڵ هەوراز و نشێوی ژیاندا پەیدابکات. ئەو هاوغەمی کێشەی هەژاران و جوتیارانی کۆمەڵگەی کوردەواری بوو و دژی ناڕەوایی دەرەبەگ و دەسەڵاتی داگیرکەر بوو. بۆیە لە تەمەنیکی زوودا بیری لەبەرنگاربوونەوە و خەباتی ڕزگاری کردۆتەوە. ئەو بەناچاری دەستبەرداری ژیانی گەنجایەتی بووە و چووەتە قۆناغی بەرپرسیاری و کاری ڕامیاری. ئەو بڕیاریدا هەگبەی زامەکانی گەل بخاتە کۆڵی، ڕێگەی خەباتی ڕزگاری بگرێتەبەر.
ئەحمەد فەقێ ڕەش لە ساڵی 1965دا پەیوەندی بە خەباتی چەکداری ئەیلولەوە دەکات و لە ساڵی 1967 دا بەشداری خولی کادیران دەکات، دواتر وەکوو ئەندامی لیژنەی ناوچەی بالەک درێژە بە خەبات دەدات تاکوو تێکچوونی خەباتی چەکداری لە بەهاری ساڵی 1975دا. لە دوای ڕێکەوتنی جەزائیر لەنێوان شای ئێران و سەدام حسێندا کە بۆ نەهێشتنی خەباتی چەکداری کورد لە باشووری کوردستاندا مۆرکرا و بووەهۆی هەرەسی خەباتی چەکداری ئەیلول، وەکوو زۆرینەی کادیر و پیشمەرگەکانی خەباتی چەکداری ئەو سەردەمە ئاوارەی ئێران دەبێت و دواتر دەگەڕێتەوە ئێراق، پاشان دووردەخرێتەوە بۆ ناوەڕاستی ئێراق، لەگوندێکی پارێزگای (نەجەف) نیشتەجێ دەکرێت. ئەحمەد فەقێ ڕەش بەرلەوەی بچێتەوە ئێراق لەگەڵ کادیران و پێشمەرگە ناڕازییەکانی ناو پارتی هاموشۆی هەبوو و هاوڕایی لەگەڵ ئەوان سەبارەت بە هەڵە و پێشلکاریەکانی سەرکردایەتی پارتی بەگشتی و بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتیی هەبوو، وەکوو زۆر لە کادیرانی ئەوسا لەگەڵ ئاشبەتاڵی خەباتی چەکداری نەبوو. بۆیە وەکوو زۆر لە سەرکردە، کادیر و پێشمەرگەکانی ئەوسا بەئومێدی هەلگیرساندنەوەی خەباتی چەکداری لە زووترین کاتدا ڕێگەی گەڕانەوە بۆ باشووری کوردستانی بندەستی ئێراق هەڵدەبژێرێت. لەبەرئەوەی کادیر بووە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ خوارووی ئیراق دووردەخریتەوە. لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی خەباتی چەکداری ڕزگاریخوازی لە ساڵی 1976 دا دەگەڕێتەوە کوردستان و پاشان مال ومنداڵی بەجێدەێلێت و جارێکی دیکە دەگەڕیتەوە شاخ و دەچێتە ڕیزەکانی بزووتنەوەی سۆسیالستی کوردستان. لەبەر شارەزایی و ئەزموونی لە خەباتی چەکداریدا دەکرێتە فەرماندەی هەرێمی 9 ی باڵەک.
سنووری جوگرافیای هەرێمی 9ی باڵەک لە#سۆران# وخەتی هاملتۆنەوە تا حاجی ئۆمەران و سنووری تورکیای دەگرتەوە، لە ساڵی 1976 ەوە ئەو هەرێمە لەلایەن بزووتنەوەی سۆسیالیستەوە دامەزرا. هەرێمەکە لەسێ کەرت و چەند مەفرەزەیەک پێک هاتبوو. کەرتی ڕووست، کەرتی شێوەزوور و کەرتی گەڵاڵە.
کارەساتی #هەکاری#: بەرلەوەی کارەساتی هەکاری ڕووبدا، لە بەرهاری 1978 دا لەژێر سەرپەرشتی گیانبەختکردوان دکتۆرخالید و حسێن بابەشێخدا هێزێکی پێشمەرگەی 500 کەسی دێنە هەرێمەکە. لەوێ داوا لە ئەحمەد فەقێ ڕەش دەکرێت کە هاوکاری هێزەکە بکەن. لەوێوە بە یەکەوە بەرەو سنووری باکووری کوردستانی بندەستی تورکیا بەڕێدەکەون و لە دۆلی خواکورک دەمێننەوە. هێزێکی دیکەی 500 کەسی لەژێرسەرپەرشتی گیانبەختکردوو عەلی سەربازیەوە دەگەنە ئەوێ. لە 13ی مانگی ئایاری 1978 دا هێزێکی گەورەی ڕژێمی بەعس بەپالپشتی کۆمەڵێ کۆپتەر و چەکی قوورس هێرشێکی گەورە و بەربڵاو دەکاتەسەر دۆڵی خواکورک و گوندەکانی جۆرجا، ئاڵموش و بێسۆک. ئەو ڕۆژە تا شەو شەڕ دەبێت. دوای تاریکبوون هێزەکەی پێشمەرگە دەتوانن لە ڕوبار بپەڕنەوە و سنووری ئێراق-تورکیا ببڕن و بچنە سنووری باکووری کوردستان لە سنووری ماسیرۆی #شەمزینان#دا. ئەحمەد فەقێ ڕەش و هێزەکەی تا ئەوێ لەگەڵیان دەبن، پاشان ئەحمەد فەقێ ڕەش لەگەڵ 25 پێشمەرگەیدا دەگەڕێنەوە سنووری هەرێمی باڵەک، بەڵام هەندێک لەپێشمەرگەکانی لەگەڵ هێزە گەورەکەدا دەمێننە. ئەو هێزە گەورەیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە زۆرینەیان پێشمەرگەی بزووتنەوەی سۆسیالیست بوون مەبەستیان بووە بەرەو سنووری سووریا بچن و لەوێ چەک بهێنن. ئەو هێزە گەورەیە لەلایەن هێزەکانی قیادەی موەقەتە (سەرکردایەتی کاتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کە ئەوسا سامی عەبدولڕەحمان سکرتێری بوو بەڵام بڕیار هەرلای بنەماڵەی بارزانی بوو) لە گەلی بازێی هەکاری و شوێنی دیکە لێیان دەدرێ، خەڵکی ناوچەکەش لەسەر داوای قیادەی موەقەتە دژی هێزەکە دەوەستنەوە و هاوکاریان ناکەن و خۆراکیان پێنادەن. لەئەنجامدا هێزەکەی پیشمەرگە تووشی شکست و شکان دەبێت و پەرتەوازەیان پێ دەکرێت. هەندێک دەکوژرێن، گەلێکیان بەدیل دەگیرێن، هەندێک خۆیان دەدەنەوە دەست ڕژێمی بەعس، هەندێک هەرچۆنی بێ خۆیان ڕزگار دەکەن و دەگەڕێنەوە سنووری باشووری کوردستان. گیانبەختکردوان دکتۆر خالید، عەلی سەربازی و حسێن بابەشێخ کە سەرکردایەتی هێزەکەیان دەکرد بەدیل دەگیرێن پاشان بە بڕیاری سەرکردایەتی قیادەی موەقەتە گوللەباران دەکرێن. هەندێک لە پێشمەرگەکانی هەرێمی 9 کە بەدیل گیرابوون، بێچەک دەگەڕێنەوە.
دوای کارەساتی هەکاری کێشەکانی ناو یەکێتی زیاددەبن و دەگەنە ئاستی نەگەیشتن بەیەک، سەرکردایەتی بزووتنەوە بڕیاری هاتنەدەرەوە لە نیمچەبەرەی یەکێتی دەدەن. بەشێک لە پێشمەرگەکانی هەرێمی 9 ی باڵەک لەگەڵ یەکێتی دەمێننەوە. بەڵام ئەحمەد فەقێ ڕەش و زۆرینەی پێشمەرگەکانی لەگەڵ بزووتنەوەی سۆسیالیستدا دەمێننەوە.
بەشداری ئەحمەد فەقی ڕەش لە شۆڕشی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە ساڵی 1979 دا
لە دوای ڕوخانی ڕژێمی دیکاتۆری حەمەڕەزا شای ئێران لە سەرەتای ساڵی 1979 دا، شۆڕشی گەلانی ئیران کەوتە بۆسەی ئیسلامیستەکان و جڵەوی کەوتە دەست ڕەوتی ئایەتوللا خومەینی، ڕژیمی ئیسلامی دامەزراو و دەسەڵاتی نوێی ئیسلامی دەستیکرد بە سەرکوتکردنی خەڵکی ئازادیخوازی ئیران لەنیویاندا خەڵکی کوردستان. خومەینی فەتوای دژی کوردان دەرکرد و کوردی وەکوو دوژمی خودا و ڕژێمی ئیسلامی ئێران ناوزەدکرد، بەپێی سوورەتی ئەنسار کوشتاری کوردانی ڕەواکرد. بەمجۆرە ڕژیمی ئیسلامی ئێران هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستپیکرد. لە هەمان کاتدا هێزی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر سەرپەرشتی حزبی دیموکراتی کوردستاندا پێویستی بە ئەزموون و شارەزایی فەرماندە و پێشمەرگەکانی باشووری کوردستان هەبوو. بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و کادیر و پێشمەرگەکانی باشووری کوردستان بە مەبەستی هاوکاری ڕوویان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. بۆ ئەو مەبەستە حزبی سۆسیالیستی کوردستان لەلایەن خۆیەوە کۆمەڵی فەرماندە و کادیر و هێزی پێشمەرگە دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وە لە ڕیککەوتی 23\8\1979 دا فەرماندەی پارتیزان ئەحمەد فەقی ڕەش بەخۆی و هێزیکی پیشمەرگە بەشداری لە شۆڕش و خەباتی چەکداری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی سوپای داگیرکەری ڕژیمی ئیسلامی ئیراندا دەکەن.
بەهۆی توانا و شارەزایی ئەو لە شەڕی پارتیزانیدا ڕۆڵی سەرکرادیەتی هێزێکی پێشمەرگەی لە دەڤەری خانەدا پێدەسپێردرێت و شانبەشانی هێزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان بەرەنگاری سوپا و پاسداری ڕژێمی ئیسلامی دەبنەوە. لەو ماوەیەدا بەسەرپەرشتی ئەحمەد فەقێ ڕەش و ئاغای کەریمی کە فەرماندەیەکی لێهاتووی حزبی دیموکرات بوو بەهاوبەشی کۆمەڵێ چالاکی و بەرەنگاربوونەوە ئەنجام دەدرێن. ئێمە لێرەدا زانیاریمان لەسەر هەموو چالاکییەکانی ئەوسا نییە بەڵام بەپێی هەندێک بڵاوکراوەی ئەوسا دەکرێ ئاماژە بە هەندێک لە چالاکییە سەربازیەکان بکەین: لە ڕێکەوتی 28\8\1979 دا لەژێر سەرپەرشتی ئەحمەد فەقێ ڕەش و ئاغای کەریمیدا هێرش دەکرێتەسەر سەربازگەی جەڵدیان، کە سەربازگەیەکی بەهێز و ناوزڕاوی ڕژێمی ئیسلامی بوو، شەڕێکی گەورە بەرپا دەبێت و هێزەکانی پێشمەرگە دەتوانن زیانی گیانی و ماددی گەورە بە دوژمن بگەیەنن. لە 30\8\1979 دا بۆسەیەک بۆ هێزێکی سەربە سوپای پاسداران دادەنێنەوە، لە ئەنجامدا ژمارەیەک پاسدار دەکوژرێن. لە 2 و 3 ی 9\1979دا تۆپبارانی سەربازگەی خانە دوو جار لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەکەن و زیانی گیانی و ماددی بە دوژمن دەگەیەنن. جگەلە و شەڕانە چالاکی دیکەی زۆر لێرە و لەوێ ئەنجامدەدرێن، چالاکییەکانی و ئازایەتی ئەحمەد فەقێ ڕەش بوونەهۆی بەرزبوونەوەی ناوی ئەو لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا، بە جۆرێک ئەحمەد فەقێ ڕەش بووەتە فەرماندەیەکی پێشمەرگەی دوژمنشکێن و ئەفسانەیی لە ناوچەکەدا و بەتایبەتیی ترسێکی گەورەی خستبووە نێو بنکە و سەربازگەکانی ڕژێمی ئیسلامی لە ناوچەکەدا. ئەو چالاکییانەی ئەحمەد فەقێ ڕەش بوونەهۆی ئەوەی سوپای پاسداران و دەزگای ئیتلاعات هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی ئەو بخەنەگەڕ، بەڵام نەیانتوانی لێی نزیککەونەوە و زیانی پێبگەیەنن. دوای ماوەیەک شەڕ و پێکدادان گفتوگۆ لەنێوان ڕژێمی ئیسلامی و حزبی دیموکراتی کوردستان دەستپێدەکات و شەڕ بۆ ماوەیەک دەوەستێ. وەکوو پێزانین بەتوانا و هاوکاری ئەو لە 18\11\1979 دا ئەحمەد فەقێ ڕەش و هێزەکەی لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستانەوە بانگهێشت دەکرێن. لە 21 ی ئەو مانگەدا هێزەکەی ئەحمەد فەقێ ڕەش و هێزەکەی ئاغای کەریمی بە وتنی سرودی شۆڕشگێری و نیشتمانی لە بۆنەیەکی پێشمەرگانەدا لەلایەن خەڵکی ناوچەکەدا گوڵباران و شیرینیباران دەکرێن و بەو شێوەیە بەچەپڵەڕێزانی ئاپۆڕای خەڵک لەمبەروئەوبەری ڕێگەی سەرەکیدا هەردوو فەرماندە و هێزەکانیان دەگەنە ناو شاری خانێ. دوای بەجێهێنانی ئەرکی کوردستانیانە و تۆمارکردنی دەیان چالاکی و داستانی کەموێنە سەرکردەی نەمر ئەحمەد فەقێ ڕەش و پێشمەرگەکانی دەگەڕێنەوە دیوی باشووری کوردستان لە ناوچەی باڵەک. دیارە وەکوو پیشەی لەمێژینەی دەسەڵاتدارانی ئێران، دەزگا سیخوڕیەکانی ڕژێمی ئیسلامی بەدوای تیرۆرکردنی هەردوو فەرماندە ئەحمەد فەقێ ڕەش و ئاغای کەریمیەوە بوون. بەداخەوە دوای چەند ساڵێک فەرماندەی لێهاتوو ئاغای کەریمی لەلایەن ڕژێمی ئیسلامییەوە تیرۆر دەکرێت و دەچێتە ڕیزی شەهیدە سەربەرزەکانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان.
ئەحمەد فەقێ ڕەش فەرماندەیەکی لێهاتووی سەربازی و سیاسی بوو، لەناو جەماوەر و هەڤاڵانیدا خۆشەویست بوو، کەسێکی سادە و قسەخۆش بوو، گیانی هاوکاری و هەرەوەزی بەهێزبوو، خاوەنی ورەیەکی بەرزی خەبات بوو. لە ئەرکی ڕۆژانەی پیشمەرگایەتیدا هاوشانی پێشمەرگەکان بەشداری لەکارەکاندا دەکرد، لە چالاکییەکاندا لە پێشەوەی هەڵمەتەکاندابوو. بەهۆی ژیری لە مامەڵەی لەگەڵ پێشمەرگەکانیدا هەمیشە تەبایی و گیانی هاوکاری لەنێوان پێشمەرگەکانیدا زاڵ بوو. ژیری و لێهاتوویی هۆکاری ئەوەبوون کە لە کۆنگرەی یەکەمی حزبی سۆسیالستی یەکگرتووی کوردستاندا لە ساڵی 1981دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست هەلبژێردرا. دوای کۆنگرە وەکوو ئەندامی سەرکردایەتی و فەرماندەی هەرێمی 9 ی باڵەک دەگەڕێتەوە ناوچەی باڵەک و درێژە بە خەباتی دەدا.
لە ساڵی 1983 دا دوای سەرهەڵدانەوەی شەڕی براکوژی و هێرشی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سەر بارەگاکانی حزبی سۆسیالست و حزبی شیوعی لە ئاشقوڵقە و قڕناقە و پشتئاشاندا کەبووەهۆی شکستی گەورە و لەدەستدانی سەدان سەرکردە و کادیر و پێشمەرگەی بەتوانا، کێشە ناوخۆیەکانی حزبی سۆسیالست تەشەنە دەکەن. لە #09-08-1983# دا سەرکردایەتی حزبی سۆسیالست بۆگوندی زێوکە دەگوازرێتە وە، لە گوندی زێوکە یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بە بەشداری زۆرینەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ئەنجامدەدرێت و ئاڵوگۆڕی ڕێکخراوەیی ئەنجام دەدرێن. لەبەر کێشەکانی ئەوسا و بەهۆی توانای ئەو ئەحمەد فەقێ ڕەش دەگوازرێتەوە سەرکردایەتی و لە شوێنی ئەودا ئەنوەر سەعید ئاغا دەکرێتە فەرماندەی هەرێمی 9ی باڵەک. دوای ئەوە سەرکردایەتی حزبی سۆسیالست دەگوازرێتەوە دۆڵی خواکورک لە گوندی شوشان. بەپێی گێڕانەوەی هاوڕێیانی ئەو سەردەمەی ئەحمەد فەقێ ڕەش لەو کاتەدا بەهۆی ئەزموونی زۆری و توانای سەربازی و سیاسی گرنگی بوونی ئەو بەڕوونی دیاربووە و توانیویەتی جۆرێک لە ئارامی بە کادیر و فەرماندە و هێزی پێشمەرگە لەوێدا ببەخشێت و ئازارەکانیان سوکبکات. [1]
ڕاستکردنەوە:
تیرۆرکردنی سەرکردەی سۆسیالیست ئەحمەد فەقێ ڕەش چۆن و لەبەرچی؟
بەداخەوە باشووری کوردستان ئەو بەشەی کوردستانە کە تووشی دەرز و شەقبوونی سیاسی بووە، لەزووەوە و بەتایبەتیی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە خۆفرۆشی و نۆکەری و بێگانەپەرستی لەنێو پارتە ڕامیارییەکاندا گەرای کردووە، حزبەکان لەپێناوی بەرژەوەندی تایبەتیاندا ئامادەن زیان بەیەکتر بگەیەنن و هاوکاری داگیرکەران دژی یەکتر بکەن. دووبەرەکی و دژایەتی یەکتر لە نیوسەدەی ڕابردوودا زیانی کوشندەی بە خەباتی ڕزگاری نیشتمانی ئەو بەشە گەیاندووە و بووەتە بەربەست لە بەردەم پێشکەوتن و گەشەکردنی گەلدا، هەروەکوو ئەو دەرزە سیاسییە کوشندەیە کاریگەریی خراپ و تێکدەرانەی لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان و پێشکەوتنی کۆمەڵگەوە نوواندووە و تا ئێستاش بەردەوامە. بۆیە ئاماژە بەو لایەنە دەکەین، چونکە تێکۆشەری نەمر ئەحمەد فەقێ ڕەش بووە قوربانی دەستی چەند چەکدارێکی کورد کە لەلایەن پارتێکی سیاسییەوە پشتگیریکران و ئێستاش پەنادەدرێن. جێگەی بیرخستنەوەیە، کەوا ئەو جۆرە تاوانکاریە لێرە و لەوێدا ڕوویانداوە و لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە لەژێر بەرژەوەندیە نانیشتمانییەکاندا بەرگری لێکراوە. بۆیە ئەو تاوانەی لێرەدا نووسراوە یەکەم نموونە نییە.
لە ساڵی 1979 دا هێرشەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر شارەکانی کوردستان بوونەهۆی شکان و کشانەوەی هێزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان بۆ شاخەکان و ناوچە سنووریەکان. لەداوی ئەوە سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیستی کوردستان پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی ئیسلامی ئێران دەبەستێت، بەمجۆرە هاتوچۆ درووست دەبێت. وەکوو لە بەشی یەکەمدا گوترا لە ئەنجامی داگیرکردنی بارەگاکانی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست لە 1983 دا لەلایەن هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، حزبی سۆسیالیست بارەگای سەرکردایەتی گواستەوە گوندی زێوکە، هەروەها زۆربەی بەرپرس و فەرماندەکان ماڵومنداڵیان بردە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەحمەد فەقێ ڕەش بانگکرایەوە سەرکردایەتی لە زێوکه، بەمجۆرە لە هەرێمی 9 ی باڵەک نەما. بۆیە ئەویش ماڵەکەی دەگوازێتەوە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری #ورمێ# نیشتەجێ دەبن. هەرچەندە ئەو دڵنیا نەبوو و زۆر بە گومان بوو، چونکە دەیزانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران چالاکییەکانی ئەویان دژ بە هێزەکانی ڕژێمی ئیسلامی لە ساڵی 1979دا لەبیرنەکردووە و بەدوایەوەن و لەدەرفەت دەگەڕێن. زۆرجار لای هاوڕێ پێشمەرگەکانی دەیوت هەرگیز لەوانە دڵنیانیم، ڕۆژێ ئەو دڕندانە دەمکوژن!. جگەلە ڕژێمی ئیسلامی لەبەرئەوەی فەرماندەیەکی مەفرەزە سەرەتایەکانی هەڵگیرسانەوەی خەباتی چەکداری بوو و کەسێکی ناودار و خۆشەویست بوو لە ناوچەکەی خۆیدا، لەلایەن لایەنە سیاسییە ڕکابەرەکانیشەوە ململانێی کراوە، بەڵام ئەو کەسایەتییەکی بەهێزی هەبوو و ملکەچی داواکاری هیچ لایەنێک نەبووە. بەپێی زانیاریەکان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دژایەتی کراوە. دیارە ئەوسا پارتی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی ئیسلامی ئێراندا لەوپەڕی بەهێزیدا بوو و لە بەرەکانی شەردا دژی سوپای ئێراق هاوکاری سوپای ئێرانیان بەخەستی دەکرد، هەروەها بەبوونی کەسێکی بەهێزی وەکوو ئەحمەد فەقێ ڕەش لە ناوچەکەدا واپێدەچێ دڵخۆش نەبوون، جگە لەوە هۆکاری تریش هەبوون (لەخوارەوە نووسراوە) کەوابکەن پارتی ئارەزووی ئەو نەکەن. لەو سەروبەندەدا لە هاوینی ساڵی 1984 دا لەکاتێکدا سەرکردایەتی حزبی سۆسیالست لەلاوازیدا بوو و لە گوندی زێوکە بووە، هێزی پارێزگاری ئەوتۆی لێ نەبووە، هێزێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی بابەکر زێباری بەسەر سەرکردایەتی حزبی سۆسیالستدا دەدەن. پێشمەرگەی دێرین ئازاد کاکل لەبەرگی دووەمی بیروەریەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوسا پارتی زۆر دژی حزبی دیموکرات بوون و بە هاوکاری هێزەکانی ئێران بەدوای پێشمەرگەکانی دیموکراتەوە بوون، هەوڵیان دەدا حزبی سۆسیالیستیش بێننە سەنگەری خۆیان دژی حزبی دیموکرات بەڵام سەرکردایەتی سۆسیالیست بەتووندی دژی ئەو داوایەی پارتی دەوەستنەوە. لە لاپەڕە 41 دا دەنووسێت: لە کۆتایی مانگی 7 دا هێزێکی هاوبەشی پارتی و پاسداری ئێران بە فەرماندەی بابەکر زێباری بەبیانووی گەڕان بەدوای پێشمەرگەکانی حزبی دیموکرات لەپەنای هاوپەیمانی لە کتوپرێک هێرشێکی فراوانیان کردە سەر بارەگای مەکتەبی سیاسی سۆسیالیست لە بناری شاخی سپی زێر (لە گوندی زێوکە) بە بیانووی ئەوەی پێشمەرگە و برینداری حزبی دیموکراتی ئێران لەناو بارەگای سۆسیالیست حەشاردراون. مەکتەبی سیاسی لەو کاتە هێزێکی ئەوتۆی لەبارەگای سەرکردایەتی نەبوو ئەوەی لێشی بوو زۆریان بێچەک بوون بە حسابیش ئەو ناوچەیە لەژێر ڕکێفی حکومەتی ئێرانە و ئەمانە، لە سەرکردایەتیش تەنیا مامۆستا مەلا ناسحی لێبوو. هێزەکانی پارتی و پاسداری ئێرانی بەچەکی هاوەن و هەموو جۆرە چەکێک تەقە لە بارەگای سەرکردایەتی دەکەن، بەڵام پێشمەرگەکانی سۆسیالیست لێیان بێدەنگ نابن، تەقەیان لێدەکەن، سێ کەسیان لی بریندرا دەکەن و یەکیان لێ دەکوژن، لە هێزەکانی ئێمەش هەڤاڵ ئاسۆ حەسەن سکرتێری یەکێتی لاوانی سۆسیالیستی کوردستان بریندار دەبێت... هەروەها دەنووسێت: مولازم بابەکری پارتی و هێزێکی 500-600 کەسی تێکەڵ لە پارتی و جەنگەهای نامنەزەمی ئێران کە هێزێکی تایبەتیی پارتی و ئێران بوون کە پێیان دەوتن گروی زەربەتی و بەتایبەت بەدوای دیموکراتدا دێبەدێ دەگەڕان. مولازم بابەکر بەو بیانووەی کە گوایە برینداری دیموکرات لە ڕێگای کاک ئەحمەد فەقێ ڕەشەوە هاتوونەتە مەقەڕەکانی ئێمە، پارتیش بۆ ئەوەی سۆسیالیست بە ئێران تەمێ بکات کەتبوونە پێشیان...
محەمەدی حاجی مەحمود لە بیرەوەرییەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە پارتی و ئێران لەبەرئەوە لە حزبی سۆسیالیست تووڕەبوون، چونکە سۆسیالیست بەیانی دەرکردبوو و ڕەخنەی لە پارتی و ئێران لە شەڕی حزبی دیموکرات گرتبوو و دژی شەڕەکە بوو، لە ڕادیۆکەی حزبی دیموکراتدا چەندجارێک بەیانەکە خوێنراوەتەوە، پارتیش بەیانەکەیان وەرگێڕابوو و دابوویانە ئێران، وە ئێرانیش لە بەرانبەر ئەوەدا دوو ئەندامی سەرکردایەتی سۆسیالیست سەید کاکە و مەلا ناسیح دەگرێت.
بەپێی گێڕانەوەی هەندێک لە پێشمەرگەکانی ئەوسا گومانی زۆر هەیە کەوا مەبەستیان لەو بەسەردادانە کوشتنی ئەحمەد فەقێ ڕەش بووە، بەڵام ئەوکات ئەو بەسەردان چووبووە دۆڵی ڕووست و لەوێ نەبووە. کاتێک ئەحمەد فەقێ ڕەش بەو هەواڵە دەزانێ زۆر هەراسان دەبێت و ئەو پێشێلکاریەی پارتی بە کارێکی دوژمنانە دەبینێ، بۆیە ئەوان لە دۆڵی ڕووست خۆیان بۆ شەڕ ئامادەدەکەن. ئەحمەد فەقێ ڕەش پێشمەرگەیەک دەنێرێتە سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست، بە پیشمەرگەکەدا کۆدێکی نهێنی دەنێرن، کە ئەگەر سەرکردایەتی ڕێگە بدات ئەوا ئەوان ئامادەن لە دۆڵی ڕۆست لە هێزەکەی پارتی بدەن. کۆدەکەش بەو شێوەیە بووە، ئەگەر سەرکردایەتی بڕیاری شەڕیدا لە ئێزگەدا ناوی نهێنی (ئاگر گەرمە) بگوترێت، بەڵام ئەگەر بڕیاری شەڕ نەبوو بگوترێت (مانگ لە چواردەیە) . سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دژی هەڵگیرساندنی شەڕ دەبێت، بۆیە کۆدی مانگ لە چواردەیە لە ئیزگەدا دەگوترێتەوە. دوای ئەوە ئەحمەد فەقێ ڕەش و هێزەکەی بەرەو سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دەگەڕێنەوە، لە ڕێگەدا تووشی هەندێک پێشمەرگەی پارتی دەبن، ئەو پێشمەرگانە سرێشمەیی دەبن. ئەحمەد فەقێ ڕەش نیازی هەبووە چەکیان بکات، بەڵام ئەو پێشمەرگانەی کە لەگەڵیدابوون لەبەر ناسیاویان لەگەڵیاندا ڕێگەیان پێ گرتووە. ئەحمەد فەقێ ڕەش لەوێ بە توڕەیەوە بەو پێشمەرگە پارتیانە دەڵێ، بە ئیدریس بڵێن، باچیتر منداڵوتاڵان بۆ سەرکردایەتی نەنێرێت، ئەگەر پیاوە با بەخۆی بێت. سەرکردایەتی پارتی بەوەیان زانیبووەوە. دواتر پارتی نێردەیەک بۆ ئاشتبوونەوە دەنێرێت. نێردەکەی پارتی لەژێر سەرپەرشتی فەرەنسۆ هەریری دەبێت، لە دانیشتنەکەدا فەرەنسۆ هەریری بەشێوەی گاڵتە بە ئەحمەد فەقێ ڕەش دەڵێت هاتتین بەڵام لێرەنەبووی!. ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت خۆزگە لێرەبام، ئەوجا دەتانزانی ئەحمەد فەقێ ڕەش کێیه!.
ئەحمەد فەقێ ڕەش بوونی خۆی لە ئێران پێخۆش نەبووە، جارجارە بۆ پارێزگاری خۆی دەمانچەیەکی هەڵگرتووە کە لەژێرپشدێنەکەی و ساقۆیە کەیدا شاردوویەتییەوە، حەزی نەکردووە بەچەکەوە ببینرێت. دەگێڕنەوە کە زۆرجار گوتوویەتی کە لە ئێران لەئاوێنەدا خۆم بەچەکەوە دەبینم، وەکوو جاش خۆم دێتە بەر چاو. بۆیە زۆربەی کاتەکان بێ چەک بوو یان ئەگەر هەڵیگرتبا دەمانچەی بە شاراوەیی هەڵدەگرت.
حزبی سۆسیالستی کوردستان لە شەری ناوخۆی 1983-1984 دا ژمارەیەکی زۆر فەرماندە و کادیر و پێشمەرگە لەدەست دەدات، لە ساڵی 1984 و سەرەتای ساڵی 1985 دا کێشە ناوخۆیەکان گەورەتردەبن و تەنگ بە پارتەکە هەڵدەچنن، ناکۆکی لەنێوان ئەندامانی سەرکردایەتی و ڕەخنە و نارەزایی لەلایەن ئەندام و کادیرانی خواروو لە سەرکردایەتی حزبی سۆسیالست، دەبنەهۆی ئەوەی بەشێک لە فەرماندە و کادیر و پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتی قادر عەزیزدا جیاببنەوە و وەکوو ئیتیجاهی شۆڕشگێر خۆیان دەناسێنن. دەگوترێت ئەحمەد فەقێ ڕەش تێگەیشتنی بۆ ڕەخنە و گلەیەکان هەبوو بەڵام لەگەڵ جیابوونەوە نەبووە. زۆر ناخایەنێ لەبەرەورووبوونەوەیەکی کتوپڕی هەندێک لە هێزەکانی هەردوولا فەرماندەی بەتوانا و ناسراوی دەشتی #هەولێر# قادر مستەفا دەبێتە قوربانی. ئەحمەد فەقێ ڕەش بەو هەواڵە زۆر تێکدەچێت، دوای ئەو ڕووداوە بە مەبەستی بەهاناچوون و کۆکردنەوەی پێشمەرگەکان بڕیاری ڕۆیشتن دەدات. بڕیاربووە بچێتە شاری #شنۆ# و لەوێوە بۆ لای هێزەکانی پێشمەرگە. دوو لە پێشمەرگەکانی ڕۆژی پێشتر لە شاری شنۆ هەست دەکەن کە پێشمەرگەیەکی پارتی بەناوی ئازاد عەریف شێخە چاودێریان دەکات. ئەوانیش ئەوە بە ئەحمەد فەقێ ڕەش دەڵین و داوا دەکەن لەگەڵی بچن، بەڵام ئەحمەد فەقێ ڕەش ڕێگە نادات. دەگێڕنەوە و دەڵێن بەرلەوەی ماڵەکەی بەجێبهێڵێت کچە بچوکەکەی پەخشان لە ئامێز دەگرێت و زۆر ماچی دەکات، بە خێزانەکەی دەڵێت واهەست دەکەم کچەکەم نابینمەوە، دڵم گوشراوە!. بەتەنیا لە ماڵەکەی خۆیەوە کە لە شاری ورمێ بوو بەرەو شاری شنۆ بەڕێدەکەوێت، تەنیا دەمانچەیەکی پێبووە کە لەژێر پشدێن و چاکەتەکەیدا دەیشارێتەوە. لە شاری شنۆ شەو لە ماڵی دۆستێکی دەبێت. لە بەیانی 26\11\1985 دا ماشێنێکی جێب بەکرێدەگرێت کە شوفێرەکەی کەسێکی بارزانی دەبێت بەناوی حەسەن ئەحمەد، لەلاپەڕگەی شار دەیەوێت هەندێک مریشک بکڕێت و لەگەڵ خۆیدا بۆ پێشمەرگەکانی ببات، لەو کاتەدا لە پەنایەکدا لەناکاو دوو چەکدار هێرشیان دەکەنەسەر و دەیاندەنە بەر ڕێژنەی گولە، لە ئەنجامدا هەردووکیان ئەحمەد فەقێ ڕەش و شوفێرەکە دەکوژرێن. بەپێی زانیاریەکانی ئەوسا کە لە بەیان و گۆڤاری حزبی سۆسیالیستدا بڵاوکرایەوە و بەپێی زانیاریەکانی هاوڕێیانی کەناڵە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو فەیسبووک ئەو دوو چەکدارەی تەقەیان لێدەکەن یەکیان ناوی ئازاد عەریف شێخە و ئەوی تریان ناوی ڕەسوڵ حسێن دەبێت کە هەردووکیان خەڵکی ڕووستن و پێشمەرگەی پارتی بوون. دوای ئەوە ڕژێمی ئیسلامی ئێران ئازاد عەریف شێخ دەگرن، نزیکەی دوومانگ لە زینداندا دەیهێڵنەوە و پاشان ئازادی دەکەن. دوای ئەوە ئازاد عەریف دەچێتەوە ناو ڕژێمی ئێراق و دەبێتەوە سیخوڕی ڕژێم. دەگوترێت پارتی هاوکاریان کرد و ڕەوانی ناو ڕژێمیان کردەوە. کەسەکەی دیکە بەناوی ڕەسوڵ حسێن لەگەڵ پارتی دەمێنێتەوە، دواتر لە دۆڵی ڕووست دەکەوێتە بۆسەی جاشەکانی ڕژێم و دەکوژرێت. دەگوترێت کە جلەکانیان پشکنیووە ناسنامەی ئیستخباراتی ڕژێمی بەعسی پێبووە (چەند ڕاستە نازانین) . لێرەدا کۆمەڵێ پرسیار سەرهەڵدەدەن. چۆن کەسی تاوانبار دوای دوو مانگ ئازاد دەکرێت، ئەگەر گرتنەکە شانۆگەری و دیزەبەرخۆنەی تاوانەکە نەبووە؟ ڕژێمی ئێران لەسەر تریاکفرۆشتن خەڵک لەسێدارە دەدا، چۆن لەسەر پیاوکوشتن دوای دوو مانگ بکوژیان ئازاد کرد؟ بەڵام بێگومان ئەگەر کارێک پەیوەندی بە ئیتلاعات و دەسەڵاتدارانەوە هەبێت هەموو دەرئەنجامێک کراوەیە، چونکە دادگا لەژێرچنگی دەسەڵاتدایە. لەو کەیسەی پیاوکوشتنەدا دەستوبردیەکی ئاشکرا هەبووە! گونجاوە بپرسین ئەگەر ئەو دوو پێشمەرگەی پارتی هەڵسابان بە کوشتنی شوفێرە بارزانییەکە و ئەحمەد فەقێ ڕەشی لەگەڵدا نەبوایە، ئایا بارزانیەکان و سەرانی خێلێ بارزانی هەروا ئاسان لێیانخۆش دەبوون؟ ئایا نموونەی وا هەیە کە پێمان بڵێ بەڵێ بارزانیەکان لە بکوژی سۆرانی خۆش دەبن؟ جگە لەوە ئایا بەپێی تێگەیشتنی سەرانی پارتی دەکرێ بێ سولحی عەشایەری کەسی پیاوکوژ و تاوانبار بەکوشتن سزا نەدرێت؟ گونجاوە لێرەدا نموونەیەک بهێنینەوە، لە نەوەتەکاندا دوای ئەوەی سەرکردایەتی پارتی دێنە مەسیف و سەری ڕەش، جارێکیان لەسەر دوژمنداری لە گوندی بیرێژ کەسێک دەکوژرێت، کەسی تاوانبار دەگرن و دەیهێنن بۆلای سەرۆکی پارتی #مەسعود بارزانی#، ئەویش یەکسەر بڕیاری کوشتنەوەی تاوانبار دەدات و دەڵێت بەپێی ڕێبازی بارزانی دەبێت پیاوکوژ بکوژرێتەوە!، بۆیە بکوژەکە بێ یەکودوو گوللەباران دەکرێت. کەواتە بەپێی ڕێبازی بارزانی پیاوکوژ دەبێت بکوژرێتەوە. بەڵام بەپێی نموونەکانی مێژووی ئەوان ئەو تێگەیشتنە بەپێی بەرژەوەندییەکان دەگۆڕێت و ئەو پیاوکوژانە ناگرێتەوە کە سەربەخۆیانن. بۆیە ئەگەر تەنیا کوژراوەکە شوفێرە بارزانییەکە بوایە و هیچ بەرژەوەندیەکی بنەماڵەی بارزانی لەئارادا نەبوایە، ئەوا زیاتر ڕێیدەچیتێ کە هەردوو بکوژەکە هەوڵی کوشتنیان بەزووترینکات دەدرایەوە. لەلایەکیتر دوای بەربوونی ئازاد عەریف شێخە دوای دوو مانگ لەبەرچی پارتی نەیگرت و سزای نەدا، لەکاتێکدا وەکوو دەگێڕنەوە سکرتێری حزبی سۆسیالست کۆچکردوو ڕەسوڵ مامەند خۆی پەیوەندی بە سەرۆکی پارتییەوە مەسعود بارزانییەوە کردبوو و وە مەسعود بارزانی بەڵێنی پێدابوو کە تاوانبار سزا بدەن. پاشان ئەگەر پارتی باکی بە سەرکردەیەکی حزبێکی کوردستانی نەبوو خۆ ئەو کەسێکی بارزانی کوشتبوو! لەلایەکیتر ئەوەی گومان لەو هەڵسوکەوتەی پارتی بەهێزتر دەکەن ڕادەستبوونەوەی ئازاد عەریفە بە حکومەتی ئێراق. ئەوەش تیئۆری دەستهەبوونی پارتی لە تاوانەکەدا و دواتر دەربازکردنی بۆ ناو ڕژێم بەهێزتردەکەن. هەروەها سەبارەت بە تۆمەتبارەکەیتر بۆچی دوای تاوانەکە ڕەسوڵ حسێن دەستگیرنەکرا و لەنێو ڕیزەکانی پارتیدا پارێزگاری لێکرا؟ ڕەسوڵ حسێن بۆ ماوەیەک لەناو پارتی وەکوو پێشمەرگەی پارتی مایەوە تا ئەو ساتەی کەوتە نێو بۆسەی جاشان و کوژرا. بۆیە دەکرێ بڵێین ئێران و پارتی هەردوولایان بەرژەوەندیان لە نەمانی ئەحمەد فەقێ ڕەشدا هەبوو، چونکە ئەحمەد فەقێ ڕەش لەلایەک بە کوشتنی پاسدار و سەربازی ئێرانی لەلایەن ئێرانەوە ناوی لەلیستی ڕەشدا بوو، لەلایەکیتر واپێدەچێ پارتی بە کوشتنی عەریف شێخەی سیخوڕ باوکی ئازاد وەکوو تاوانبار سەیری ئەحمەد فەقێ ڕەشی کردووە، هەروەها بە توانا و کەسایەتی ئەو دڵخۆش نەبوون و جگە لەوە ئەحمەد فەقێ ڕەش سووکایەتی بە پێشمەرگەی پارتی و ئیدریس بارزانی کردبوو. سەبارەت بە قوربانیە بارزانییەکە واپێدەچێ بنەماڵەکەی بە جۆرێک لە جۆرەکان بە پارە و قەرەبوو بێدەنگکراون (چۆن بووە نازانین و زانیاریمان نییە) .
جێگەی ئاماژەپێدانە محەمەدی حاجی مەحمود لە بەرگی دووەمی بیرەوەرییەکانیدا دەڵێت پارتی ئەحمەد فەقێ ڕەشیان شەهید کرد. واتە ئەو پەنجەی تاوانباری ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی پارتی دەکات. دەنووسێت: پارتی کە دەستی نەدەڕۆیشت بە دۆستایەتی دەیکوشتین و کە دەستی ڕۆیشت بە ئاشکرا ئەحمەد فەقێ ڕەش احتیاتی مەکتەبی سیاسیان لە شنۆ شەهید کرد، تا ئێستاش قاتیلەکەی ئامر لیوایە لای پارتی بەناوی ئازاد عەریف شێخە.
بەڵام بۆچی ئازاد عەریف شێخە بە تیرۆرکردنی ئەحمەد فەقێ ڕەش هەلسا؟ بەپێی زانیاریەکان و بەپێی بیرەوەرییەکانی عەبدوڵڵا ئاغای پشدەری لە پەرتووکی (یاداشتەکانم لە شۆڕشی ئەیلولی مەزن) کە ئەوسا ئامر هێزی باڵەک بووە، لە لاپەڕە 29دا دەنووسێت: عەریف شێخە (باوکی ئازاد) خەڵکی گوندی ڕۆست لەسەر تۆپی 25 ڕەتل ئیشی دەکرد زۆر شارەزا و لێزان بوو لە بەکارهێنانی تۆپ و چەند ساڵ خزمەتی هەبوو، بەڵام بەداخەوە لە ساڵی 1974 دا بەهۆی برای خۆی (هەمزە) کەوا لەناو دەزگایەکانی جاسوسی دوژمندا ئیشی دەکرد هەڵگەڕایەوە لە شۆڕش و بەنهێنی کەوتە پەیوەندی کردن و بوو بە یەکێک لە سیخوڕەکان و لە ساڵێ 1976 دا بەدەستی شۆڕشگێڕانی کورد کوژرا... ئەوەی عەبدوڵڵا ئاغا دەیگێڕێتەوە و ئاماژەی بۆ دەکات لای خەڵکی ناوچەکە شتێکی شاراوە نەبووە، زۆربەی خەڵک بەو ڕاستییەیان زانیووە. بەپێی زانیاریەکان دوای هەڵگیرسانەوەی خەباتی چەکداری لە ساڵی 1976 دا و دواتر لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە ئەوسا بڕیاری کوشتنی پیاوخراپ و سیخوڕەکانی ناوچەکە دەدرێت. دەگوترێت ئەو چالاکییەی کوشتنی سیخوڕان بە فەرمانی سەرکردەی ئەوسای بزووتنەوەی سۆسیالیست و یەکێتی دکتۆر خالید سەعیدەوە بووە. عەریف شێخە یەکێک لەو سیخوڕانە دەبێت کە دەکوژرێت. دەگێڕنەوە کە خەڵکی ناوچەکە زانیویانە کێ بەو چالاکییە هەڵساوە. بەڵام بنەماڵەی عەریف شێخە پێیانوابووە کەوا ئەحمەد فەقێ ڕەش ئەوی کوشتووە، هەرچەندە ئەو هیچ پەیوەندی بە کوشتنی ئەو سیخورەوە نەبووە. ئایا پارتیش هەمان تێگەیشتنی هەبووە نازانین، بەڵام واپێدەچێ. ئایا ئازاد عەریف شێخە لەلایەن پارتییەوە وایتێگەیەنراوە و هاندراوە؟ لەمبارەیەوە زانیاریەکی ڕوون نییە. بەڵام ئایا پارتی چۆن سەیری عەریف شێخەی کردووە، ئایا وەکوو ئەندامی نهێنی پارتی سەیری کردووە یان بەشێوەیکیتر، زانیاری ڕوونمان لەمبارەیەوە نییە. دیارە دەگوترێت سەردەمێک لەلایەن پارتییەوە پۆستەری شەهیدانی بۆ کراوە وە ئەگەر ئێستا مووچەی شەهیدانەی لەلایەن پارتییەوە بۆ بڕابێتەوە وادیارە پارتی بە ئەندامی خۆی داناوە و کوشتنیشی بە ناڕەوا و تاوان داناوە. ئەو هەڵسوکەوتە پێشتر لە پارتی بیندراوە چونکە لە دوای ڕاپەڕین زۆر لە کۆنە جاش و سیخوڕ و جەیشی شەعبی خۆیان وەکوو ئەندامی پارتی لەقەلەمدا و پارتی پەنایدان و بەرگری لێکردن. بێگومان وەڵامی زۆر لەو پرسیارانە لای پارتی و کەسی تۆمەتبارە و تەنیا دادگایەکی سەربەخۆ و ڕەوا ڕەنگە بتوانێت ساغیان کاتەوە. وەکوو دەگێڕنەوە خودی ئەحمەد فەقێ ڕەش، سەبارەت بە کوشتنی عەریف شێخە ئەوەی گوتووە کەوا ئەو لەگەڵ کوشتنی نەبووە بەڵکوو پێیوابووە دەکرا بەئامۆژگاری وایلێبکەن واز لە سیخوڕی بهێنێت.
بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەک ئازاد عەریف شێخە لە ساڵی 1982 دا لەلایەن مەفرەزەیەکی حزبی شوعیەوە دەستگیردەکرێت. دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی 1982 لە هەولێر و هەندێک شوێنیتردا، ئازاد عەریف شێخە کە سیخوری ڕژێم بووە، زمانی لە هەندێک خوێندکاری ناوچەکەداوە و بەگرتیداون، لە ڕێکخستنەوە ئەو هەواڵە دەگەیەنرێتە هێزەکانی حزبی شوعی، بەمجۆرە مەفرەزەیەکی حزبی شوعی دەچن دەیگرن. ئازاد دەگیرێت و وەکوو سیخور دەخرێتەبەر لێپرسینەوە، دارکاری دەکرێت و ئازار دەدرێت. دوای ماوەیەک مانەوە وەکوو بەند لەلای هێزەکەی حزبی شوعی، لەلایەن نەجمەدین گۆرۆنییەوە کە فەرماندەیەکی پارتی بوو و سەرپەرشتی هێزێکی پارتی لە دۆڵی ڕۆست کردووە هەوڵی ئازادکردنی ئازاد دەدرێت. ئەوسا نێوانی حزبی شوعی و پارتی خۆش بووە. حزبی شوعی بەڵێن لە ئازاد وەردەگرن کەوا نەچێتەوە ناو ڕژێم و نەبێتەوە سیخور، بەمجۆرە بەریدەدەن و دەچیتەلای هێزەکەی پارتی و دەبێتە پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان.
دوای ئەوە ئازاد هەر لە ناوچەی ڕووست پێشمەرگە بووە، زۆرجار بۆی هەڵکەوتووە دەست لە ئەحمەد فەقێ ڕەش بوەشینێ بەڵام نەیکردووە یا نەیوێراوە. بەڵام لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر چەتری ڕژێمی ئیسلامی ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئەو تاوانەی ئەنجامدا. بەپێی زانیاریەکان ئێستا ئازاد عەریف شێخە لەگەڵ پارتییە بەپلەی سەربازی عەقید یا حەمید، مووچەیەکی باش وەردەگرێت و ژیانێکی باش دەژیت و بەئازادی دەسووڕێتەوە.
بوونی تاوانبار لەریزی پارتەکانی باشووری کوردستاندا دیاردەیەکی نوێ نییە لە ڕاستیدا. بەمشیوەیە بوونی تاوانبارێک لەڕیزی پارتیدا شتێکی نوێ نییە. پێویستە بگوترێت، ئەو تاوانبارانەی لە ڕیزی پارتە دەسەڵاتدارەکاندا هەن چەند جۆرێکن کە دیارترینیان ئەوانەن، یەکەم: ئەوانەی کە لەلایەن پارتەوە بۆ تاوان ئاڕاستەکراون وەکوو تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە، کاوە #گەرمیان#ی، محەمەد حەلاق، ڕەئوف ئاکرەیی، ڕێناس هتد. دووەم: بەشداربووانی تاوانی گەلکوژی ئەنفال (وەکو کۆنەبەعسیە بەرپرسەکان و سەرۆکجاشەکان) ، سێیەم سەرکۆجاش و کۆنە بەعسییەکان کە بەکوشتنی پیشمەرگە و خەباتگێڕان تاوانباران وەکوو عەباس ئاغا، مەلا عوزێر، مەمۆ، قاسم ئاغا، تەحسین شاوێس (لە ژیاندا نەماوە) هتد. چوارەم: دوژمندارەکان، ئەوانە لە کۆندا گەلێکیان تاونێکیان ئەنجام دەدا و دەهاتنە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی پارتێک کە وەریدەگرتن و بەرگری لێدەکردن. دیارە کەسی دوژمنداریش هەبوو کە خۆی قوربانی تاوانێک بوو و خۆی دەربازکردبوو و هاتبووە ناو حزبێک. لەبەر بوونی ڕەوتی میلیشیاگەرایی پاوانخوازی بوونی تاوانباران لەڕیزی پارتی چەکدار و خاوەن دەسەڵاتدا بەهەموو جۆرەکانییەوە هەبووە و هەیە. لە باشووردا بەرژەوەندییەکانی پارت و بنەماڵەی دەسەڵاتدار لەسەرووی دادوەریەوەن، بۆیەش تاوانباران نادرێنە دادگا.
بەکوورتی لەبەر نەبوونی کۆمەڵگەیەکی دادوەر و دادگای سەربەخۆ ئازاد عەریف شێخە یەکێک لەو تۆمەتبارانەیە کە بەئازادی دەسووڕێتەوە. لەهەر کۆمەلگەیەکدا ئەگەر دادوەری هەبێت، لەسەر تاوانی کوشتن لەو ئاستەدا کەسی تۆمەتبار دەگیرێت بەپێی یاسای کەتن و تیرۆر، یاسای تاوانی سیخوڕی و ناپاکی دەدرێتە دادگا و لە دادگادا بڕیاری ئەگەری تاوانباری و جۆری تاوان و سزاکانی یەکلادەکرێنەوە. ئێمە وتن لەدادوەری دەکەین نەک تۆڵەسەندنەوە، بۆیە گرنگە ئەو دوو چەمکە لەیەکتر جیابکرێنەوە و تێکەڵ بەیەک نەکرێن.
ئەرکی بەرپرسیاریی حزبی سۆسیالیست لەئاست تاوانەکەدا
هەر پارتێکی کوردستان هەڵگری هەر درووشمێکی سیاسی بێت، ئەرکێکی ڕێکخراوەیی و مۆرالی لەسەرشانە کە پارێزگاری لە ئەندامانی بکات و ئاساییشیان بپارێزێت، ئەگەرچی لە باری پارتیزاندا کارێکی سەختە و ئاسان نییە. پێویستە ئەو پارێزگاری و بەرگریکردنە لە یاسای ناوخۆیی پارتەکەدا بنووسرێت، تاکوو ئەندام بزانێت لەکاتی زیانلێکەوتندا، برینداربوون، گیران یا تیرۆرکردندا چۆن پارتەکەی بەرگری لێدەکات و دەتوانێت چی بۆ بکات. بەکوورتی پارت وەکوو پشتوپەنای ئەندام وایە و دەبێت بەرگری لە ژیان و بوونی ئەندام بکات، هەرکاتێک ئەندام تیرۆرکرا، پارت بێتەدەنگ و بەڕێگەی گونجاو دادوەری بۆ کەسوکاری قوربانی و هاوڕێکانی بەدەستبهێنێت. هەروەها لەباری تیرۆرکردنی ئەندامێکی پارت لەلایەن کەسانی سەر بە پارتێکی دیاریکراو یا هەرکەسێکی تر، ئەرکی پارتە چۆنییەتی ڕووداو و هۆکاری تاوان بەڕوونی بنووسێت و تاوانەکە بۆ ئەندامان و کەسوکاری و ڕایگشتی ڕوونکرێتەوە و ئاشکرا بکرێت. هەروەها ئەوەش ئاشکرا بکرێت کە پارت چۆن دادوەری لە ئاست تاوانەکەدا بەدەست دەهێنێت. ڕیگەچارەسەرەکان چین؟ ئەگەر بەربەست درووست بوو، بەربەستەکان چین؟
سەبارەت بە حزبی سۆسیالست و چۆنییەتی بەرگری لە ئەندامانی یا گەیشتن بەدادوەری لەئەنجامی کارێکی تیرۆرکردندا، نووسراوەیەکی یاسایی ناوخۆ ئەگەر هەشبووبێ سادە و سەرپێی بووە. بەپێی ڕووداوەکانی ڕابردوو واباوبووە کە پشتگیری ئەندام بکرێت و بەرگری لێبکرێت، لە باری کوشتنی ئەندامدا زیاتر کۆنەپارێز و خێڵەکیانە سەیری ئەو بابەتە کراوە و لە یاسای نەنووسراوەی پارتدا و لە بیری ئەندامانیدا ئەوە باو بووە کە کەسی تاوانبار بکوژرێتەوە یا ڕێکەوتنێکی عەشایەری لەنێوان خێزانی تاوانبار و خێزانی قوربانی ئەنجام بدرێت. دیاردەی کۆنی کوشتنەوە وەکوو کۆمەڵگەکانی دیکە لە کۆمەڵگەی کوردەواریشدا باوبووە و پارتەکانیش ئەو ڕێگەیان گەلێجار پیادەکردووە، یا چاوپۆشیان لە کارەکە کردووە ئەگەر بەرژەوەندی خۆیانی تێدابووبێت. جاروابووە تاوان بە تاوان چارەسەر کراوە و هەموولا خۆیان لە ئاستیدا کەڕ و ڵاڵ کردووە. لە باری خەباتی چەکداری لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا دامەزراوەی دادوەری ئەگەر هەشبێ لە ئاستی پیویست نییە، دەکرێ پارتێکی باڵادەست لە ناوچەیەکدا خۆی جۆرێک لە دادگا دابمەزرێنێت، ئەوەش کێشەی بێلایەنی و یاسایی زۆرە. پارتەکانی باشووری کوردستان تێگەیشتنی هاوبەشیان بۆچارەسەری کێشەکان نەبووە، جگە لەوە ئەگەر بەرژەوەندیان بەهۆی دادگایەکی خێڵەکیانە کەوتبێتە مەترسی بێگومان دژی وەستاونەتەوە. پارتەکان لەو ئاست و توانایەدا نەبووین بیرولێکدانەوەی کۆنەپارێز و خێلەکیانە تێپەڕینن و سەردەمیانە بیرلە چارەسەری تاوان بکەنەوە. ئێمە لێرەدا مەبەستمان تاوانە لە ڕووی یاساییەوە وەکوو تیرۆرکردن یا کوشتنی دیل یا هەر تاوانێک بەپێی یاسا بچێتەخانەی تاوان.
سەبارەت بە تیرۆرکردنی ئەندامی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالستی کوردستان ئەحمەد فەقێ ڕەش، حزبی سۆسیالیست چیکرد؟ بێگومان وەکوو نەریتە باوەکە بیریان لە کوشتنی تاوانباران کردۆتەوە و ڕەنگە هەوڵیش درابێ. دەگوترێت هەوڵێکی جدی لەوبارەیەوە نەبووە، بەپێی گێڕانەوەکانی ئەوسا سکرتێری حزبی سۆسیالست کۆچکردوو ڕەسوڵ مامەند دوای بەربوونی ئازاد عەریف شێخە پەیوەندی بە سەرۆکی پارتی مەسعود بارزانییەوە کردووە، وە مەسعود بارزانی بەڵێنی پێداوە سزای ئازاد عەریف شێخە بدات، بەڵام زۆری نەخایاندووە ئازاد عەریف شێخە ڕادەستی حکومەتی ئێراق بووەتەوە. لە دوای ئەوە حزبی سۆسیالیستیش بێدەنگی هەڵبژاردووە و کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نەبووە.
ئایا هیچ بڵاوکراوەیەکی تایبەت بە تیرۆرکردنەکە و دەستنیشانکردنی تاوانباران بۆ ئەندامان یا ڕایگشتی بڵاوکراوەتەوە؟ جگەلە هەواڵەکە لە ئیزگە و بەیاننامەی سەربازی و گۆڤار لەچوارچێوەی هەواڵدا لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە شتێکیتر بڵاونەکراوەتەوە. هەروەها ئەوەش ڕووننەکراوەتەوە کە ئەو حزبە چۆن و بەرنامەی گەیشتن بەدادوەری لەکەیسی تیرۆرکردنی ئەحمەد فەقێ ڕەشدا چییە. دوای دۆڕانی حزبی سۆسیالست لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 دا، لە پلینۆمێکدا لە هاوینی ساڵی 1992 کە لە سەیرانگەی سەرچناری لە #سلێمانی# بەسترا ئەندامێک پرسیاری تیرۆرکردنی ئەحمەد فەقێ ڕەش و بێدەنگی حزب لە ئاست تاوانەکەدا لە سکرتێری حزبی سۆسیالیست ڕەسوڵ مامەند دەکات. بەڵام ڕەسوڵ مامەند وەڵامی پرسیارەکە ناداتەوە و دەیباتە لایەکیتر. بێگومان ئەو ئەندامە و هاوڕێیانی بەدوای دادوەری لە ئاست تاوانەکەدا دەگەڕان، بۆیە پرسیار لەمبارەیەوە کرا. واپێدەچێ وەڵام نەبووە لەبەرئەوەی حزبی سۆسیالست هیچی نەکردبوو و هیچ بەرنامەیەکیشی نەبووە پیادەی بکات. لەئەگەری بوونی بەرنامەیەکدا ئەو دەیتوانی وەڵامی بێدەنگی و هۆکاری نەبوونی کردار ڕوونکاتەوە. بۆ نموونە دەیتوانی بڵێ تاوانبار لای پارتییە و پارتی پەنای دەدات و ئێمەش لەباری ئێستادا هێزی ئەوەمان نییە پارتی ناچار بکەین تاونبار ڕادەستی دادگا بکات. بەڵام خۆدزینەوە لە وەڵام لاوازی و بێبەرنامەیی ئەو حزبە لەئاست تاوانەکەدا وێنەدەکەن. دیارە ئەوسا هێشتا حزبی سۆسیالیست خاوەنی هێزبوو.
تاوانی کوشتن و تیرۆر بەپێی یاسا
لەهەر وڵاتێکدا یاسای تایبەت بە جۆرەکانی کوشتن هەیە، بۆیە ئاست و قەوارەی سزادان بەپێی باری تاوانەکە دەگۆڕێت. کوشتنی بەئاگایانە و بێئاگایانە و ڕێکەوت و زۆر جۆری دیکەی کوشتن هەیە. ئێمە لێرەدا مەبەستمان تاوانی کوشتنی بەئاگایانەیە کە کەسی بکوژ بەنیازی لەناوبردن تاوانەکە ئەنجام دەدات. کەسی بکوژ لەباری دەروونی تەندرووست دایە و بەپێی پلان بەئاگایانە تاوانەکەی ئەنجامداوە. بەمجۆرە ئەو کەسەی کەسێکی دیکە دەکوژێت بەپێی یاسای تایبەت بەجۆری کوشتنەکە سزا دەدرێت. بۆ نموونە لە دانیمارک کەسی تاوانبار لە 5 ساڵەوە تاکوو سزای هەمیشەیی بەپێی یاسای سزای 237 هەیە. لە ئەمەریکا کوشتنی بەئاگایانە سزاکەی یا زیندانی هەمیشەیی یا مردنە. لە ئێراقدا سزای کوشتنی بەمەبەست زیندانی هەمیشەیی یا سزای مردنە.
ئەگەر نیازی کوشتنی پلانبۆداندراو لەباری ناکۆکی لەنێوان دوو بەرەدا ڕووبدات یا پەیوەستدار بە ململانێی سیاسی ڕووبدات یا لەلایەن دەسەڵاتی حوکمدارەوە کوشتنی کەسێک ئەنجام بدرێت، تاوانەکە دەچێتە خانەی تیرۆر، ئەگەر بتواندرێ تاوانبار ڕادەستی دادگا بکرێت، چاوەروان دەکرێ کەسی تاوانبار بەتووندترین جۆری سزای تیرۆر سزابدرێت.
دیارە ئەگەر کەسی بکوژ لەلایەن ڕژێمێکی داگیرکەرەوە کاری سیخوڕی بکات و بەکاری کوشتنە پالنبۆداندراوەکە هەڵسێت، ئەوە جگە لەوەی کوشتنەکە تیرۆرکردنە، کەسەکە تاوانی سیخوڕی و ناپاکیشی دەکەوێتەسەر، کە ئەویش بەپێی یاسای تایبەت سزای تووندی دەکەوێتەسەر. تاوانی سیخوڕی و ناپاکی تاوانێکن دژی هەموو ناسیۆن یا گەل کە دەکرێ لە چەند بارێکدا خۆی بنوێنێ وەکوو گەیاندنی زانیاری هەستیار بە دوژمن، هاوکاری دوژمن لە لێدانی لایەنیکی سیاسی سەر بە گەلی ژێردەستە هتد.
لەباری کوشتنی بەمەبەستدا یا تیرۆرکردندا، جگەلە کەسی بکوژ ئەوانەی هاوکاری کەسی بکوژیان بەجۆرێ لە جۆرەکان کردووە سزایان دەکەوێتەسەر. بۆیە یارمەتیدان و هاوکاریکردن لە هەر بارێکدا پەیوەستداری بسەڵمێندرێت، دەکەوێتەژێر یاساکانی سزا. بەهەمانشێوە شاردنەوە یا پەنادانی بەئاگایانەی کەسی تاوانبار سزای لەسەرە، چونکە کەسی تاوانبار دەبێت لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکەی ڕادەستی دادگا بکرێت. هەرکەسێ یا لایەنێ پێشگری لەو پڕۆسەیە بکات یا کەسی تاوانبار بەجۆرێ لەجۆرەکان بپارێزێ یا پەنابدات بەپێی یاسا سزای دەکەوێتەسەر.
بەپێی ئەو گوزارشتەی سەرەوە ئەوەمان دەست دەکەوێت، کەوا ئازاد عەریف شێخە و ڕەسوڵ حسێن بەپێی پلانی داڕێژراو و بە مەبەستی کوشتن فەرماندە و ئەندامی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست ئەحمەد فەقێ ڕەش لە ڕۆژی 26/11/1985 دا تیرۆردەکەن. کوشتنەکە بەمەبەستە و تیرۆرکردنە. هەموو ڕووداوەکانی پێش و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ئاماژە بەهەبوونی هاوکاری و یارمەتی ڕژێمی ئیسلامی ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستان لە تاوانەکەدا دەکەن، بەبەڵگەی ئەوەی ئێران سزای تاوانبار ئازاد عەریف شێخەی نەدا و ئازادیکرد، هەروەها چەکداری پارتی بوو و پاشان پارتی سزای نەدا و بۆ ناو ڕژێم بەڕێیانکرد، وە ئێستاش ئەندامی پارتییە و مووچەی باشی بۆ بڕاوەتەوە و میشیش میوانی پارتی نییە. واتە ئێران و پارتی تۆمەتی هاوکاری لەکاتی تاواندا و پاشان پاراستن و پەنادانی تاوانباریان دەکەوێتە ئەستۆ. ئەوەش ئەرکی دادگایەکی ڕەوای سەربەخۆیە کە بتوانێت یاساییانە بیسەڵمێنێت و سزا بۆ تاوانباران ببڕێتەوە. ئایا تاچەند ئازاد عەریف پەیوەندی بەڕژێمی بەعسەوە هەبووە و سیخوڕ بووە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانکەدا پێویستی بەسەڵماندن هەیە. فاکتەکان ئاماژە بەهەبوونی پەیوەندی دەکەن، چون مەفرەزەیەکی حزبی شوعی لەسەر ئەوە لە ساڵی 1982 دا دەچن دەیگرن و دەیهێنن، ئێمە نازانین ئەوسا حزبی شوعی چیان لێدەرهێناوە و چیان دەستکەوتووە. دواتر کە تاوانەکە ئەنجام دەدات دوای دوو مانگ دەچێتەوە ناو ڕژێم و وەکوو دەگوترێت دەبێتەوە پیاوی حکومەت. گومان لەوەشدا نییە کە تیرۆرکردنی کەسێکی پلەبەرزی وەکوو ئەحمەد فەقێ ڕەش لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە خەڵات دەکرێت و کەسی تاوانبار بەرزدەکاتەوە. بۆ نموونە هەر کەسێک پێشمەرگەیەک یا سەرکردەیەکی پێشمەرگەی تیرۆر بکردایە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە خەڵات دەکرا و ئەو کەسەش دەکرا بکرێتە سەرۆکی مەفرەزەی خاسە، بۆ نموونە عەوڵا تورگ لە ئەنجامی تیرۆرکردنی فەرماندە سلێمان بیرێژیدا لە گوندی چیوە لە کۆتایی حەفتاکاندا، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە خەڵاتکرا و کرایە سەرۆکی مەفرەزە خاسە. بۆیە گومان دەکرێ کە ئازاد عەریف شێخە لەکاتی پێشمەرگایەتیدا و تاکوو ئەنجامدانی تاوانەکە پەیوەندی بە ڕژێمی بەعسەوە نەبووبێ، وە هەروەها گومان دەکرێ کە ڕژێمی بەعس بەگرنگی زۆرەوە تیرۆری سەرکردەیەکی پێشمەرگەیان وەرنەگرتبێ و تاوانباریش دەست خۆشی لێنەکرابێ و خەڵاتیش نەکرابێ.
بێگومان سەدان کەیسی تاوان هەیە کە بێچارەسەر ماونەتەوە و کەسوکاری قوربانیان چاوەڕوانی دادوەری دەکەن، زۆربەیان ئەوە دەزانن کە هەرگیز دادوەری نابینن و بەحەسرەتی سزادانی تاوانباران سەردەنێنەوە. لە باشووری کوردستاندا تاوانبارانی سەر بە پارتی دەسەڵاتدار پەنا دەدرێن یا لە باشترین باردا چارەسەرێکی خێلەکیانە دەدۆزنەوە و بەمجۆرە کەسی تاوانبار لەسزادان دەپارێزرێت. یا سیناریۆیەک ڕێکدەخەن و تاوانەکە دەبەنە ئاقارێکیتر.
لە ئەگەری بوونی دەسەڵاتێکی نیشتمانی و دیموکراسی ڕەوا و دادوەردا، کەتیایدا دەستوورێکی مرۆڤدۆست و شارستانی بەکردەوە سەروەرە، کەسوکاری قوربانیان دەتوانن سکاڵا و بەڵگەکانی تاوانی تیرۆرکردن، گرتن و بزرکردن و دیل کوشتنەکان بدەنە دامەزراوی پەیوەستدار بە کۆکردنەوەی تۆماری تاوانکاریەکان و درووستکردنی کەیسی یاسایی لەسەر تۆمەتباران، دەستگیرکردنیان و دادگاییکردنیان لە دادگادا، ئەوسا چۆنییەتی، جۆر و بڕیاری دادگا دیاردەکرێن و بڕیاریان لەسەر دەدەرێت. لەو بارەدا دەکرێ تاوانباران سزای ڕەوای خۆیان وەربگرن.
بەڵام لەکاتێکدا کە دەسەڵاتێکی دادوەر بوونی نییە، مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن، گرنگە ڕێکخراوێکی سڤیل بەکاری کۆکردنەوە و بەدەکومێنتکردنی تاوانە کەسییەکانی وەکوو تاوانەکانی ونکردنی کەسەکان، تیرۆرکردنە سیاسییەکان، دیلوکوشتن لە شەرەکانی ناوخۆدا، ئەنفالکردنەکان (ئەوانەی خەڵکیان دایەدەست ڕژێم) هەڵسێت. پێویستە ئەو تاوانانە بنووسرێنەوە و بەدەکومێنت بکرێن، تاکوو ون نەبن بەڵکوو دوای دە ساڵیتر یا دوو یا سێ دەیەیتر تاوانباران ڕاپێچی دادگابکرێن، وەکوو ئەوەی جووەکان لە ئاست تاوانبارە نازیەکاندا دەیکەن. گەیاندنی تاوانباران بە دادگا جگە لەوەی پڕۆسەیەکی ڕەوای دادوەریە، هەنگاوی گرنگی ڕێگەگرتنە بە دووبارەبوونەوەی تاوان. لەبیرمان نەچێت کە تاوان ئاشکرابوو کۆن دەبێت بەڵام ون نابێت. لەلایەکیتر گرنگە ئەو تۆمارانە لە مێژووی گەلدا بەزیندوویی هەبن و خەڵکی کوردستان و نەوەکانی داهاتوو لەو ڕاستیانە ئاگادار بکرێنەوە.[1][2]
ئەم بابەتە 3,127 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1949
ڕۆژی کۆچی دوایی: 26-11-1985 (36 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): چۆمان (باڵەکایەتی)
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-11-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,127 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.145 KB 29-12-2019 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,124
وێنە 105,400
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,958
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!