کۆنگرەی شەشەم لە01-07-1964 لەقەڵادزی بەئامادەبوونی 600 ئەندام بەسترا.بەر لەبەستنی ئەم کۆنگرەیە پارتی بەهەلومەرجێکی دژواردا تێدەپەڕی، کە ئەویش ململانێی توندی نێوان باڵی مەکتەبی سیاسیو سەرۆکی پارتی بوو. لەنیسانی 1964دا باڵی مەکتەبی سیاسی کۆنفرانسێکی لەماوەت بەست و بڕیاری لابردنی بارزانی لەسەرۆکایەتی پارتی تیا ڕاگەیاندرا. لەبەرامبەریشدا، مستەفا بارزانی کۆنگرەی شەشەمی بەست. کۆنگرە وەفدێکی ناردە ماوەت بۆ ئەوەی بەشداری کۆنگرە بکەن، بەڵام ئەندامانی مەکتەبی سیاسی داواکەیان ڕەتکردەوە. کۆنگرە بڕیاری دەرکردنی ئیبراهیمی ئەحمەدی سکرتێرو چەندین ئەندامی مەکتەیی سیاسیو کۆمیتەی ناوەندی ڕاگەیاند، لەوانە "جەلال تاڵەبانی، سەید عەزیزی شەمزینی، نوری ئەحمەد تەها، نوری شاوەیس، عەلی عەسکەریو عومەر دەبابە". کە پاشان بەزەبری چەک بەرەو ئێران دەرپەڕێندران.هەروەها کۆنگرەی بەکۆی دەنگ، بارزانی بەسەرۆکی پارتیو حەبیب محەمەد کەریمی بەسکرتێر هەڵبژارد.
سەچاوە: سات - ماڵپەڕی ئاوێنە
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 9,801 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!