پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
تورکیا لەسەردەمی گۆڕاندا
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تورکیا لەسەردەمی گۆڕاندا

تورکیا لەسەردەمی گۆڕاندا
نووسینی: محەمەد نورەدین
وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە؛ ئازاد بەرزنجی
ئەم کتێبە لە ساڵی 2003 دا لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە بڵاوکراوەتەوە
خوێندنەوەی: کارزان محەمەد
دوای کۆتایهاتن بە سیاسەتی دوو جەمسەری لە جیهاندا، بەهۆی گەشەکردنی دیاردەی بەجیهانیبوون و بڵاوبوونەوەی ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا لە وڵاتانی جیهان، بەتایبەتی وڵاتانی تازەگەشەکردووی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، کرانەوەیەکی نوێ‌ زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتەوەو تەنانەت تورکیای پان تورکیزمیشی گرتەوە.
یەکێک لەو کتێبە گرنگانەی کە ڕێگاخۆشکەر بوو بۆ ناسینی کێشەکانی تورکیا، کتێبی (تورکیا لەسەردەمی گۆڕان)ی (محەمەد نورەدین)ە، بەتەواوەتی ئەو گیروگرفتە نەتەوەیی و سیاسییانەی وڵاتەکەی خستۆتەڕوو، نوسین و چاپ‌وپەخشی کتێبەکەش لە کاتێکدا بوو کە تورکیا بەهۆی ئەو ڕووداو و کارەساتە سیاسییانەی تیایدا ڕوویدەدا و جەنەڕاڵەکان پاکتاوی نەتەوەو کەمینەکانیان دەکرد، ببووە جێ‌ی سەرنجی ڕایگشتی جیهانی.
ئەم کتێبە کە لەلایەن (ئازاد بەرزنجی)یەوە وەرگێڕدراوەتە سەرزمانێکی پاراوی کوردی، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە لە ساڵی (2000) لە سلێمانی چاپ کراوە، هێندەیتر بواری بۆ خوێنەری کورد ڕەخساندووە کە لە ڕێگەی ئەم کتێبەوە، لە گۆڕانەکانی تورکیای نوێ‌ بگات، پاشان دوورنمای ئایندەی ئەم وڵاتەی لەلا گەڵاڵە ببێت، وڵاتێک کە هەر لە سەرەتای هەڵوەشانی ئیپمراتۆرییەتی عوسمانی بە ئاگروئاسن حکومڕانی کردووە، ئێستاش بەهەمان سیاسەتەوە دەیەوێ ببێتە ئەندامێکی چالاکی یەکێتی ئەوروپا.
هەرچەندە کتێبەکە لە ساڵی (1997)دا نوسراوە، بەڵام هەروەک وەرگێڕ لە پێشەکییەکەیدا دەڵێت:" ئەگەرچی دوای ئەم مێژووەو تائێستاش کۆمەڵێک گۆڕانکاری دی لەسەر ئاستی تورکیا ڕوویانداوە کە ئەم کتێبە نایانگرێتەخۆی، بەڵام ئەمانە هیچ لە بایەخی کتێبەکە کەم ناکەنەوە". بەم چەشنە وەرگێڕ لە وەرگێڕانی کتێبەکەیدا دەخوازێ‌ پێمان بڵێت ئەمە تۆماری سەردەمێکی خوێناوی تورکیایە، بەهۆی نەگۆڕانێکی ئەوتۆش لە سیاسەتی دەوڵەتەکەدا، هێشتا ئەم ڕەوشانەی لە کتێبەکەدا باس کراون، بەردەوامە.
بەشی یەکەم (شوناس لە چەند هەڵبژاردنێکدا لا11-74)، لە (5) پێنج تەوەرەدا خوێندنەوەیەکی شرۆڤەکارانە بۆ دەوڵەتی تورکیا لە ساتی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤییەتدا دەکات. نوسەر
ئەم کاریگەریانەی بۆ (3) خاڵا پۆڵێنبەندی کردووە. لە خاڵی یەکەمدا (لا11) باسی لە کاریگەرییەکانی هەڵوەشاندنەوەی سۆڤییەت لەسەر قەوارە و هاوسەنگییەکانی ناوخۆی دەوڵەتی تورکیا کردووە، بەتایبەت لە توندبوونی ململانێ‌ی هێزە عەلمانی و ئیسلامییەکان و هاتنەوەئارای بیرۆکەی (ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی نوێ‌) لەلایەن (تۆرگۆت ئۆزال)ی سەرۆکی کۆچکردوو کە دەیویست دروشمی (پێکەوەژیانی تورک و کورد) بەرز بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش کەوتە گفتوگۆ لەگەڵ (عەبدوڵڵا ئۆجەلان)ی ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)دا.
لە خاڵی دووەمدا (کاریگەریی لێکهەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤییەت لەسەر پێگەی تورکیا و ڕۆڵی ئیقلیمیی) لە (لا16)دا باس لە کرانەوەی وڵاتی تورکیا بەڕووی جیهاندا دەکات، بەتایبەت کە لەڕووی ئابورییەوە بازاڕێکی گەورە بۆ بەرهەمەکانی تورکیا ڕەخسا بوو، لە ڕووی سیاسیشەوە سەرلەنوێ‌ پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا دروست کردەوە، بەڵام هەروەک نوسەر لە (لا19)دا دەڵێت لەم قۆناغەدا (کێشەی جینۆسایدی ئەرمەن) و چارەسەرنەکردنی (دۆزی کورد) هەڕەشەی لە ئایندەی تورکیا و لێکهەڵوەشاندنی وڵاتەکە دەکرد. خاڵی سێیەم (کاریگەریی لێکهەڵوەشانەوەی سۆڤییەت لەسەر پێگەی تورکیا لە بلۆکبەندییە جیهانییەکاندا) لە (لا21) سەرەڕای ئەوەی چەند کێشەیەکی وەک: گرژبوونی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا- تورکیا، بەهێزبوونی ئیران، بەهێزبوونی بزووتنەوەی کوردی بۆ دەوڵەتی تورکیا ڕەخسان، بەڵام لەڕووی لایەنە پۆزەتیڤەکەیەوە هەروەک نوسەر لە (لا22)دا دەڵێت :"لێکهەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤییەت و هەرەسی بلۆکی کۆمۆنیزم و دەستپێکردنی سەردەمی ئابوری بازاڕو دیموکراسی لەلایەن دەوڵەتانی ئەوروپای خۆرهەڵاتەوە، کاریگەرییەکی بەرچاوی کردەسەر جوڵانەوەی ئەوروپایی تورکیا، بەتایبەتیش لەسەر ئارەزووی تورکیا بۆ چوونەناو ڕیزی (یەکێتی ئەوروپا)وە." بەڵام هەروەک دەبینرێ‌ تائێستاش ئەم خەونەی تورکیا نەبۆتە واقیع، چونکە نەیتوانیوە مەرجەکانی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکات.
فاکتەرە سەرەکییەکانی وەرنەگیرانی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، لە ڕوانگەی نوسەرەوە دەگەڕێتەوە بۆ دوو فاکتەری سەرەکی کە لە (لا26)دا خستوویەتەڕوو، ئەوانیش بریتین لە:
-هەڵاوسانی ژمارەی دانیشتوان (ئەمەش جێگەی نیگەرانییە بۆ یەکێتی ئەوروپا لەکاتی بوونەئەندامی تورکیادا)
-جیاوازی ژیاری (ئەوانەی لە یەکێتی ئەوروپادا ئەندامن، هەموویان مەسیحین بەڵام دەوڵەتی تورکیا ئیسلامییە).
هەروەها نوسەر (مەسەلەی قوبرس)یش بە کێشەیەکی گرنگ هەژمار دەکات کە بۆتە لەمپەر لەبەردەم ئەم خەونەی تورکیا.
هەرچەندە نوسەری کتێبەکە (محەمەد نورەدین) لێرەدا ئاماژەی بۆ ئەو هۆکارەش نەکردووە کە بەشێک لە ڕایگشتی تورکیاش لەگەڵ ئەندامێتی نین لە یەکێتی ئەوروپادا.
نوسەر لە کتێبەکەیدا بەهۆی (3) فاکتەرەوە ڕۆڵی گرنگی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکەدا هەڵدەسەنگێنێت کە بریتین لە:
-بازنەی ئەوروپی (لا25): ئەم مەسەلەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشێک لە خاکی تورکیا دەکەوێتە قاڕەی ئەوروپاوە، هەروەک نوسەریش دەڵێت کە ئەگەر تورکیا نەچێتە یەکێتی ئەوروپاوە ئەوا:" بیرکردنەوە لە تورکیا لە دەرەوەی ئەوروپادا دوو سەد ساڵا دەیباتە دواوە لا25".
-بازنەی ئیسلامی (لا33): نوسەر دەڵێت:" پەیڕەویی لە عەلمانییەت وەک بنچینەیەک لە بنچینە سیاسی و یاساییەکان لە تورکیادا، کاریگەرییەکی نیگەتیڤی کردۆتە سەر پەیوەندییە تورکی- ئیسلامییەکان" مەبەستی نوسەر لێرەدا ئەوە کە دەیەوێت بڵێت تائێستاش تورکیا لەنێوان کلتورێکی ئیسلامی و حەزی چوونەناو کلتوریی ئەوروپی، بەشێوەیەکی تەواوەتیانە خۆی یەکلایی نەکردۆتەوەو هێشتا لەناخەوە لە کێشمەکێشمدایە.
-بازنەی تورکی (لا37): نوسەر دەڵێت:" پەیدابوونی جیهانێکی نوێ‌ی تورکی لە ئاسیای ناوەڕاست و قەفقاسدا، هەلێکی دانسقە بۆ گۆڕانێکی ئیجابی لەسەر ڕەوتی پەیوەندییەکانی تورکیا بە جیهانی ئیسلامییەوە دەرەخسێنێت". نوسەر مەبەستییەتی باس لە سیاسەتی دووسەرەی تورکیا بکات، واتا هەم دەخوازێ بچێتە ناو کلتوری ئەوروپاوە و هەم دڵی وڵاتە ئیسلامییەکانیش نەڕەنجێنێ بە تایبەت کە تورکیا میراتگری ئیمپراتۆرییەتی ئیسلامی عوسمانییە لە ناوچەکەدا.
لە تەوەرێکیتری بەشی یەکەمدا، باس لە (پلانە عوسمانییەکەی تۆرگۆت ئۆزال) لە (لا44)دا کراوە کە دەیویست تورکیایەکی نوێ‌ زیندوو بکاتەوە بەڵام دواجار بە تیرۆرکردنێکی بێدەنگانەی ئەو لەلایەن جەنەڕاڵەکانەوە، ئەم خەونە نەهاتەدی. لەدوابەشی کتێبەکەشدا (لا71-74) بیبلۆگرافیایەک بۆ ژیانی (تۆرگۆت ئۆزال)ی سەرۆک کراوە.
بەشی دووەمی کتێبەکە ناوی (کۆمەڵێک ئیسلامی لە ڕژێمێکی عەلمانیدا لا75-136)ە، لە (7) تەوەرەدا باس لە گۆڕانکارییەکانی دوای مردنی ئۆزال و گەرمبوون و هاتنەوەئارای دۆزی کورد و بزووتنەوە ئیسلامییەکان دەکات. ئەم هاوکێشانەش کاتێ‌ چڕبوونەوە کە هەروەک نوسەر لە (لا85)دا دەڵێت "پارتی ڕەفاه لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی (1994) و هەڵبژاردنەکانی نوێنەرانی پارلەمان (1995)دا بردییەوە". ئەم سەرکەوتنەش ململانێ‌ی باڵە ڕاستڕەو و چەپڕەوەکانی توندتر کرد، نوسەریش لە تەوەرێکدا بەناوی (رەفاه لەبەردەم ڕووبەڕووبوونەوەی دیموکراسییەتدا) لە لا (86) ئاماژە بۆ کێشەی ڕەفاه لەگەڵ هەریەک لە دۆزی کورد، چەپڕەوەکان و مەسەلەی دیموکراسییەتدا دەکات. نوسەر بۆ باس کردن لە سەرکەوتنەکانی دواتری پارتی ڕەفاه لە هەڵبژاردنەکاندا، تەوەرەی سێیەمی بەشی دووەمی لە ژێرناوی (هەڵبژاردنەکانی 1995 و تەڵەزگەی ڕژێم) لە (لا95)دا تەرخان کردووە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی سەرکەوتن و ململانێکانی ئەم پارتە، دواتریش خشتەیەکی زانیاری وردی لەسەر دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا خستۆتەڕوو. هەروەها تەوەرەکانی چوارەم و پێنجەمی بەشی دووەمیش هەر باس لە سەرکەوتنەکانی حیزبی ڕەفاه و مامەڵەکانی دەکات.
نوسەر لەبارەی پەیوەندی ئیسلامییەکان و کەمالیزمدا، تەوەرەی شەشەمی بەناوی (کەمالیزم لە هێڵی بەرگریدا بەرامبەر ئیسلامییەکان لا 125) و تەوەرەی حەوتەم (شێخ جەمالەدین قوبلان خەلیفە یان خائین لا132) بەوردی باس لە پێکدادانە فکرییەکانی نێوان هەردولا دەکات.
بەشی سێیەم (کوردگەلێک کە بەدوای نەخشەیەکدا دەگەڕێن لا139-207) کە گرنگترین بەشی کتێبەکەیە بەلای خوێنەری کوردەوە، لە (4) چوار تەوەرەدا بەشێوەیەکی ڕاستەقینە وێنای کورد لە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیادا دەنەخشێنێت.
لە تەوەرەی یەکەمدا (مەسەلەی کورد یان ئەو سەبەتە خوێنەی کە پڕ نابێت لا 139) باسی لە سیاسەتی ئاگروخوێنی دەوڵەتی تورکیا کردووە بۆ پاکتاوکردنی هەر مرۆڤێک کە خۆی بە کورد بزانێت لە دەوڵەتی تورکیای نوێدا، بەجۆرێک کە کۆی خەرجی شەڕی تورکیا لەساڵی (1993) بۆ لەناوبردنی کورد بڕی (8) ملیار دۆلار بووە (لا149). بەڕای نوسەر (سیاسەتی ناوخۆ لا153) بۆتەهۆی پەیدابوونی بزووتنەوەی کورد لە تورکیادا. هۆکارە هەرێمییەکانیشی (لا154) بریتین لە هەریەک لە وڵاتانی: ئەمریکا، ئەرمینیا، یۆنان، بولگاریا، ڕووسیا، فەرەنساو بەریتانیا کە هاریکاری پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دەکەن.
لە تەوەرەی دووەمی بەشی سێیەمدا بەناوی (فیلی تورکی و مێشی کوردی) لە (لا173) باسی لەو ڕێگاچارە سەربازییانەی (تانسۆ چیللەر)ی بۆ (قاچ شکاندن)ی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) خستۆتەڕوو تا لەو ڕێگەیەوە بەتەواوەتی دەنگی کورد لە تورکیادا کپ بکات. (سلێمان دمرێل)ی سەرۆک کۆماریش کپ کردنی دەنگی کوردی دووپات کردەوەو هەروەک لە (لا180-181)ی ئەم کتێبەدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار وتویەتی" شتێک نییە بەناوی کێشەی کورد. کوردو تیرۆریزمیش لێک جیاناکرێنەوە".
لەتەوەرەی سێیەمی بەشی سێیەمدا بەناوی (ئۆزال و کورد: کام فیدراڵییەت لا 193) باسی بیرۆکەکەی ئۆزال کراوە بۆ بەفیدراڵیزەکردنی تورکیا، بەڵام تیرۆرکردنی ناوبراو ئەو بیرۆکەیەی وشک کرد.
لەتەوەرەی چوارەمی بەشی سێیەمدا (یەشار کەمال لە کەشوهەوای کوردی دا لا 202) باس لە وتارە مێژووییەکەی (یەشار کەمال)ی گەورەئەدیبی کوردی تورکیا دەکات کە ڕایگەیاندووە:" لەوانەیە ئەنقەرە لە توانایدا بێت دەریاکە وشک بکات، بەڵام ناتوانێ‌ ماسییەکە بگرێت) کە مەبەستی لە ماسییەکە پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)ە، ئەم وتارەش دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی لە تورکیادا هەبوو.
بەشی چوارەمی کتێبەکە (گەشەپێدان لە خزمەتی سیاسەتدا لا 211-267) دابەش کراوەتە سەر ئەم تەوەرانە:
-پرۆژەی گەشەپێدانی باشوری خۆرهەڵاتی ئەنادۆڵا (Gap): لەم تەوەرەیەدا (لا211) باسی لە بەنداوەکانی پرۆژەی (Gap) کردووە کە سەرەڕای ئەوەی ئاوێکی زۆر بۆ تورکیا دابین دەکات تا گوشار بخاتەسەر سوریا و عیراق، لەوڕێگەیەوە دەتوانێ‌ ناوچەیەکی زۆری کوردستان چۆڵا بکات و بیکاتە ناوچەیەکی سەربازی بۆخۆی.
-باهۆزێک لە ئاوی (گاپ)دا: لە لا (236) باس لە کێشەو گرفتەکانی ئەم پرۆژەیە دەکات.
-ئابوریی تورکیا لەماوەی حەفتا ساڵدا: لە لا (253) هەڵبەزو دابەزی ئابوریی تورکیا لەساتی دامەزراندنییەوە لە دەیەی بیستی سەدەی ڕابردوودا، بەشێوەیەکی ئاماریانە خراونەتەڕوو.
-یەکێتی گومرگی لەگەڵ (یەکێتی ئەوروپادا): لە لا (260)ەوە بەتێروتەسەلی باسی لە هەوڵەکانی تورکیا بۆ خۆبەستنەوە بە یەکێتی گومرکی یەکێتی ئەوروپا کردووە، چونکە ئەمە هەنگاوێکی گەورەی تورکیا بوو لەپێناو بەدەستهێنانی مافی بەئەندامبووندا.
بەشی پێنجەم (جولەکەی تورک یا تورکی جولەکە لا 271-308) لە چوار تەوەرەدا باس لە ڕێژەی جولەکە، بزاڤی ماسۆنییەت، مەسەلەی شالوم و کەمایەتییەکان لە سیاسەتی تورکیادا دەکات.
گرنگترین خاڵا بەلای خوێنەری کوردەوە ئەو هەقیقەتەیە کە (لە لا308)ی کتێبەکەدا هاتووە، لەم ئامارەدا باس لە سەرجەم ئەو پارلەمانتارانەی کەمایەتییەکانی ناو پارلەمانی تورکیادا کراوە کە پێکهاتوون لە کەمینە نەتەوەکانی (ئەرمەنی، جولەکە، یۆنانی) بەبێ‌ ئەوەی پارلەمانتاری کوردی تیادابێت!!.
بەشی شەشەم (لە ئەدریاتیکەوە بۆ شورای چین لا 311-357) لە (3) تەوەرەدا باس لە ململانێکانی تورکیا لە ئاسیای ناوەند، سەرهەڵدانی تۆرانییەتی نوێ‌ و ململانێ‌ی ئەلفوبێکان و شفرەی تورکی یان بەواتایەکیتر ململانێ‌ی پارتە شۆڤێنییەکانی تورکیا لەسەر کورسی دەسەڵات دەکات.
بەشی حەوتەم (خۆرهەڵاتی ناوەندی نوێ‌: فایلە کراوەکان لا 359-440) لە (8) هەشت تەوەرەدا باسی لە ڕۆڵ و کێشەی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی عیراق، سوریا، ئیسرائیل و وڵاتانیتری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردووە. گرنگترین تەوەرەش، تەوەرەی دووەمی ئەم بەشەیە کە ناوی (ئۆزال و مەسەلەی موسڵا- کەرکووک)ە کە لە (لا378)دا باس لە وردەکارییەکانی سیاسەتی (تۆرگۆت ئۆزال)ی سەرۆکی کۆچ کردوو دەکات کە دوای داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عیراقەوە، نەخشەی پەلاماردان و داگیرکردنی شارە کوردییەکانی موسڵ و کەرکووک دەکات تا بیانخاتە سەر نەخشەی تورکیا!!.
بەشی هەشتەم (سێگۆشەی شەیتانی لا 441-467) دابەش کراوەتە سەر سێ‌ تەوەرەو باس لە کێشەکانی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا، یۆنان و کێشەی قەرەباغ دەکات.
دواجار لەو ڕوانگەیەوەی کە ئەم کتێبە باس لە هەستیارترین قۆناغی تورکیا دەکات و لەلایەن وەرگێڕێکی چوست و خاوەن ئەزموونی وەک (ئازاد بەرزنجی)یەوە بە زمانێکی پاراو وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، کردنەوەی دەروازەیەکی گەورەی کتێبخانەی کوردییە بەڕووی ناسینی گۆڕان و ڕووداوەکانی دەوڵەتی تورکیا.
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: تورکیا لەسەردەمی گۆڕاندا
ژمارەی داونلۆد: 2,085 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 20,280 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-12-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 20,280 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.126 KB 22-12-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.14 MB 417 22-12-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!