ناو: سەڵاح
ناوی باوک: جەلال عەبدوڵڵا ڕەحیم
ساڵی لەدایکبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی تەواو سەڵاح جەلال عەبدوڵڵا ڕەحیم
ساڵی 1963 لە دایکبووە لە سلێمانی - شارباژێڕ. لەدایک بوونی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی کەوتنە خوارەوەی (عەبدولسەلام عارف) لە تەیارە هەروەک هەمیشە دایکی جەختی لەسەرکردۆتەوە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی بووە.
زانستی ئیسلامی لە مزگەوت و تەکیەکاندا خوێندووە.
دەرچوی ئامادەیی ئایینی ئیسلامییە/ لە #وەزارەتی ئەوقاف# وکاروباری ئایینی لە شاری #هەولێر# ساڵی 2009 - 2010
دەرچوی زانکۆی عراقییە لە بەغدا/ کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان/ بەشی ئایینەکان و مەزهەبەکان و دایەلۆژی شارستانی لە ساڵی 2011-2012 لە ساڵی 2014- 2015 -تەواوی کردووە.
بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێناوە بەپلەی زۆر باشە لە هەمان بەش بۆ ساڵی 2018-2021.
ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردستانە.
ئەندامی یەکێتی گشتی ئەدیبان و نووسەرانی ئێراقە.
ئەندامی یانەی ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
ئەندامی یانەی ڕۆژنامەنووسانی ئێراقە.
ئەندامی یانەی هونەرمەندانی ئێراقە.
دووەم
لە ساڵی 1983 دەستی بە نووسین کردووە.
لە ساڵی 1989 یەکەم دیوانی شیعری بە ناونیشانی (ئیشککر) پێشکەش کردووە بەبەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری کورد لەبەغدا. لەلایەن پسپۆڕەکانی ڕژێمی ئێراقەوە لە چاپدانی قەدەغە کراوە.
لە هەمان ساڵدا (کفن پۆش و کەونی) بڵاوکردۆتەوە بە 130 دێڕ قرتاندنەوە.
زۆر دیوانی شیعری و ڕۆمان و دەقی ترو لێکۆڵینەوە وتاری بڵاوکردۆتەوە بە هەردو زمانی عەرەبی و کوردی.
ئەو بەرهەمانەی بە زمانی عەرەبی بڵاوبوونەتەوە:
سێیەم
1- (سقوگ الکون) دیوان شعری 2000.
2- (سدرە الحسین) دیوان شعری 2012.
• چوارەم
ئەو بەرهەمانەی بە زمانی کوردی بڵاوی کردونەتەوە.
1- کەوتنە خوارەوەی گەردون/ شارای شیعریم/ کۆی بەرهەمەکانی 1989/2012.
2. (ئۆقیانووسی مەرگەسات) دەقی شانۆیی/2003.
3. (چیای ئاو) دەقی شانۆیی /2003.
4. (سیمیا لە شانۆدا) 2009 لێکۆڵینەوەی شانۆ.
5. (ئاوێنەی بورکانی ژەنەڕاڵ) ڕۆمان/1992-2012 بەرگی یەکەم.
6. ئاوێنەی بورکانی ژەنەڕاڵ/رۆمان/بەرگی یەک و دو/چاپی یەکەم/2019 چاپی دووەم 2021.
7- (موسیقای مەرگی ناوەختە) ڕومان/1997-2020
8- (نەفخ و وێنەی با) ڕۆمان 2020 چاپی یەکەم.
9- کۆجیتۆی #جەلال تاڵەبانی#/1/ 2018 بەرگی یەکەم
10-کچانی بەفر (لادۆن سیما) / سیناریۆی فیلمی سینەمایی. چاپی یەکەم 2021
• پێنجەم
ئەو بەرهەمانەی ئامادەی چاپن بە زمانی کوردی.
1- (ریشاڵی تیۆری ڕۆمانی کوردی) .لێکۆڵینەوە.
2-کۆجیتۆی جەلال تاڵەبانی /2019بەرگی یەک و دووەم.
3-کەوتنە خوارەوەی گەردون/ شارای شیعریم/ کۆی بەرهەمەکانی تا ئێستا ئامادەی چاپە.
4- کرێکارانی مەعریفەو شۆڕشی سپی/ وتار
• شەشەم
ئەو بەرهەمانەی ئامادەی چاپن بە زمانی عەرەبی.
1. (سور النور) دیوانی شعری.
2.لاشخصیە اللغە. مقالات ودراسات.
3. فنون قتالیە فی کردستان. مقالات
4. الشعریە تعنی الروۆیا التی لاتستقر. مقابلات.
5. صلاح جلال کهربە الژات الشاعرە/ مقالات ودراسات مکتوب علی دواوینه.
• حەوتەم
ئەو بەرهەمانەی لەزمانی عەرەبییەوە وەریگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی ئامادەی چاپن :
1.سەرلەنوێ نووسینەوەی کوژاوەکان (تگریسات) مجموعە قصصیە للقاص والباحپ عباس عەبدالجاسم. ئامادەی چاپە.
2. (احلام مبللە) دیوان شعری للشاعر (جابر محمد جابر) . ئامادەی چاپە.
• هەشتەم
- لە ساڵی 1996ەوە دەستی بەکاری ڕۆژنامەنووسی کردووە، یەکەم بەرهەمی لە ڕۆژنامەی. المۆتمر العراقی بوە.
- لەرۆژنامەی الادیب الپقافیە لە ساڵی 2003 تا ئێستا بەسیفەتی نێرەری ڕۆژنامەنووسی کاری کردووە دوایی بووە بە دەستەی نووسەران لە ڕۆژنامەکەدا.
- لە ڕۆژنامەی المۆتمر العراقی ماوەیەکی زەمەنی کاری کردووە.
لە ڕۆژنامەی القاصد ماوەیەکی زەمەنی کاری کردووە
- بەرهەمەکانی بەهەردو زمانی کوردی وعەربی بڵاوکردۆتەوە.
- لە فیستیڤاڵەکاندا بەشداری کردووە لەوانە جەواهیری و مەربەد و هی تر.