گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی مەحمودچغ، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساین قەڵا، پارێزگای #ئازەربایجانی ڕۆژاوا#، #ڕۆژھەڵاتی کوردستان#.
ئاخ تەپە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی مەستاناوا و لە باشوور لەگەڵ گوندی عەقرەبلو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ شارۆچکەی ساینقەڵا لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ساروجەی سەروو.
بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (841) کەس و (182) خێزان بووە.
پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی کوردن و لە کوردە موکریەکانن.
بە زمانی کوردی شێوەزاری موکریانی دەدوێن.[1]