ئەم گوندە یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی ئالانی ڕۆژهەڵات لە سنووری شاری #سەردەشت# سەربە بەخشی ئیسلام ئاباد(#بێژوێ#).
ناوی ئەم گوندە لە داری بناو وەرگیراوە، مێژووی ئەم گوندە نادیارە لە ئێستادا دە ماڵی تێدا دەژین و دانیشتووانەکەی لە هۆزی باپیرئاغایی، بنەماڵەی مەلا، بنەماڵەی برایم شیوەڕەزین، خاوەن زەوی خۆیانن بژێوی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ، باخداری و ئاژەڵداریە، سەرچاوەو کانیاوی زۆریان هەیە، پرۆژەی ئاو وکارەباو مزگەوت و قوتابخانەی تێدایە و هێڵی ئۆتۆمبیلی خاکی بۆ ڕاکشراوە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,759